نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

با ... بەهرۆز جەعفەر

با: لە قوبرس بۆردمانی ئاوها بکات، چل ساڵە لە بن دەستی تورکیادا تەحەددا ئەکات و گازی سروشتیش دەرئەهێنێت و ناهێڵێت تورکیا بەشداری پێ بکرێت لە هاوکیشە سیاسیی و سەربازی و ئابورییە نوێیەکانی تەواوی دەریای سپی ناوەڕاست دا.

با: لە ئیسرائیل بۆردومانی ئاوها بکات، کە دەیان کەسی تورکی لە کەشتی مەڕمەڕە Mavi Marmara Flotilla دا لە (٣١ی ئایاری ٢٠١٠)  دا کوشت و، دەیان جاریشە تورکیا لەدەرگای ئیسرائیل ئەدات پەیوەندییە سیاسییەکانی لەگەڵ ئاسایی بکرێتەوە، وەڵامی نادەنەوە.

با: لە یۆنان وا بکات، تازە بەهێزترین بنکەی ئەمریکی لە مینای ئەلیکساندروبولیسی یۆنان کردۆتەوەو، هەروەها لە دورگەی کریت-Crete بەهێزترین سیستەمی ڕادار هەیە. یۆنان بەهێزترین تەحەددای بەردەم تورکیایە لە یەکێتی ئەوروپا.

با: وا لە فەڕەنساو ئیتاڵیا بکات کە لەگەڵ قوبرس و یۆنان هۆکاری قەیرانە داراییەکانی تورکیان دەیان ساڵەو، وایان کردووە لە هەموو شوێنێکدا سزاو ئابڵوقە بکەوێتە سەر تورکیا.

با: هیچ نەبێت وا لە ئەرمینیا بکات کە بەهێزترین لۆبی یان هەیە لە واشنتۆن و تورکیایان بە دەوڵەتی تیرۆر ناساندوە لە ناوچەکەدا.

با: تورکیا بستە خاکێکی میسر بکاتە ئامانج و ئاوها شەش مەتر قووڵی بکات، خۆ میسرو هەموو ئەو ووڵاتانەی تریش جێگەی حوکمڕانی دەوڵەتی عوسمانی و تورکەکان بون.

هەر هیچ نەبێت تورکیا با لە لیبیا وا بکات، هەموو ئەو ووڵاتانە سنوری ووشکانی و ئاوییان لەگەڵ تورکیا هەیە!. لە لیبیاش تورکیاو هێزە پرۆکسییەکانیان دەرکرد و (١٢٠) ملیار دۆلاریش زیان بەر تورکیا کەوت.

لەهیچ شوێنێک بوار بە تورکیا نادرێت (٨٢) بنکەی سەربازیی لە خاکەکەیدا دابنات و،  لە قووڵایی جوگرافیاکەیدا زیاتر لە (٢٠) فرۆکەی ف-١٦ بەکاربهێنێت و هێرش بکات.

ئەم هێرش و هاتنانەی تورکیا بە ئاگەداری ئێران و عێراقە بۆ هەرێمی کوردستان. دەمێکە وەک یەکێک لە سیناریۆکان لای ئێمە تۆمارکراوە کە تورکیا ڕۆژێک تا خانەقین و مەرزی پێنجوێن بێت و دەبابەکانی جێگیر بکات.

ئێرە کوردستانە،  ئەمە پێنجوێنە (٢٨)  خاڵی تیا کراوەتە ئامانج، پێویستە ئەوانەی لەو بەغدایە لە پۆستی باڵاو سیادیدا ملیارەها بەرژەوەندییان هەیە،  ئیدانە نا، بەڵکو (٥ جوێن) پێنج جوێن بدەن بە داگیرکەرانی کوردستان.

ئەمە تورکیایە، قووڵایی ستراتیجی لای ئەو یانی من کاتێک لە ئاسایش دا ئەژیم، کە دەست وەربدەمە کاروباری ئەوانی تر و لە داگیرکاریدا بم. تورکیا لە سەری سەرەوە پاڵی پێوەنراوە بۆ خوارەوە، ئەویش پاڵ بە کوردەوە ئەنێت و بەرەو خوار بۆ خۆی ئەکشێت!. کێ ئیدانەی بکات!؟.

 

 

 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

عومەر فارس

div { text-align:right; }