نووسەرە کۆنەکان

سوپاسنامەیەك بۆ بەناو سەرکردەکانی یەکێتی ... ئارام قزلەری

سوپاسنامەیەک بۆ بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی و ئەندامانی بەناو ئەنجومەنەی سەرکردایەتی و مەکتەبی شەهیدان و

سەرپەرشتیاری ئێستای مەڵبەندی یەکی سلێمانی و جێگری سەرۆکی حکومەت و پەرلەمانتارەکان و وەزیرەکانی سەر بە لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان .

ئێوە هەرهەمووتان لەسەر خوێنی ئەم پۆلە قارەمانە و تەواوی خوێنی شەهیدانی یەکێتی نیشتمانیدا لە ژیان و کۆشکی شاهانەدا دەژین و لەبەردەم کەناڵ ومیدیاکانیشدا سەروبنی زمانتان بەشان وباڵی شەهیدان و کەسوکارو خانەوادەکانیاندا هەڵدەدەن .

فەرموون یەکێتیە تێکۆشەرەکان خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، بەچاوی خۆتان ببینن کە ئەمرۆ لەیادی پێنج رۆڵەی قارەمانی شاردا کە بەشەهیدانی دەروازی شار ناسراون .

کام لەم لێپرسراوە حیزبی و حکومیانەی یەکێتی ئامادەی یادەکەیان بوون ؟ بەمەرجێک کە جگە لەو پێنج رۆڵە گیانفیدایانە ( ١١ ) کەسی تری خانەوادەکانیان لە دایک وباوک وخوشک و برا لەئەمنی عامەی بەغدا بەبریاری نەگریسانەی علی کیمیاوی تاوانباری گۆر بەگۆر هەموویان ملیان قرتێنرا (سەربران )و شەهیدکران .

ئەمەیە وەفاو رێز لێگرتنتان بۆ شەهیدەکانتان ؟ ئادەی پێمان بڵێن کاروباری مەکتەبی شەهیدان لەکوێ بوون ؟ کارتان چی بوو لە ئەمڕۆدا ؟ .

ئادەی سەرپەرشتیاری ئێستای مەڵبەندی یەکی سلێمانی کە ئەم پۆلە قارەمانە لەسنوری مەڵبەندەکەی ئێوەدایە کوا بەرنامەو داتاکانتان چۆن یادیانتان لە بیر چوو ؟.

بۆ وە چ کارێکی حیزبیتان لە یادی مەزنی ئەم تێکۆشەرو قارەمانانە لا لا زەرورتر بوو کە نەتانتوانی تەنها بۆ چەند چرکەیەکیش ئامادەی سەر گڵکۆکەیان ببن وسەری رێزیان بۆ دانەوێنن ؟؟.

ئاخۆ هەر ئاواش یادی کەسە نزیکەکانی خۆتان دەکەنەوە ؟ بۆ براو کەسوکاری ئێمە مەگەر شەهیدی رێگای خەباتی ئەم حیزبەو ئەم گەلە نەبوون ؟؟ تەنانەت دەسەلاتدارە دیکتاتۆرەکانی جیان ڕێزیان لە شەهیدەکانی حیزبەکانیان دەگرت و مەدالیای ڕێزلێنیان پێ دەبەخشین بە تایبەت ئەو بنەماڵانەی کە ژمارەی شەهدەکانیان لە دوو شەهید زیاتر بوایە بەڵام بەداخەوە ئێوە نەک ئەو ڕێزەشتان نەنواندوە بەڵکو زۆر بێ منەتیشن لە بەخشینی ئەو قوربانیانەی بنەماڵەکان بەسەرو ماڵەوە تیاچون .

ئێمە باش دەزانین کە ئەمرۆ هەرهەمووتان لەخەمی خۆتان وخزم و کەسوکارتانن بۆ ئەوەی لە ژیانێکی شاهانەدا بەرێی بکەن . شەرمە حیزبێک نازناوەکەی حیزبی شەهیدانە و ئەمرۆ ئێوە لەسایەی خوێنی ئەو شەهیدانەدا کۆشک و باخەکانتان شاهانە ڕازاندۆتەوەو بەوپەری خەم ساردی و لوتبەرزیەوە لەیادەکانیاندا خۆتان دەدزنەوە .

ئای چ کارەساتێکە بە بەرنامە ئەم سیاسەت و ڕەفتارانەی درەهەق بەخوێنی پاکی شەهیدان و کەسوکاری سەربەرزیان دەیکەن .

ئەمە رێکلام نەیە هەر کەس و لایەنێک ڕێز لە شەهیدەکانمان بگرێت سەری ڕێزی بۆ نەوی دەکەین بە هەر هەموتان بەقەد دکتۆر هەڤاڵێکتان بۆ نەکرا بۆ چەند چرکەیەک ئەو نەمرانەتان لەبیر بێت بە مەرجێک ئەوە ئەرکی ئەو نیە جگە لە وەفاو خۆشەویستی وەک هاولاتیەک ئاسایی بۆ ڕێز لێگرتن لە خوێنی پیرۆزیان و مێژوی پڕ لە قارەمانێتیان.

نازانین کاری ڕاوێشکارەکانتان و سکرتێرو بەرپرسی نوسینگەکانتان رۆژانە چۆن بەرنامەکانتان بۆ دادەنێن، دیارە تەنها بۆ شوێنی خۆشتان دەبەن و نایانەوێت لەیادە خەمبارەکاندا بەژدار ببن نەگ خوانەکردە

دڵتان تەنگ ببێت ناهەقیشتان ناگرین کەستنان ئازیزانتان لە دەست نەداوە تا لە ئازارەکانی خانەوادەی شەهیدان تێ بگەن .

ناوی شەهیدەکان

١-جەلال عەبدوڵا ناسراو بەحاجی

٢-بەرهەم عومەرسەعید

٣-کەمال محمود

٤-عەلی حەمەڕەحیم

٥-تاریق قادر .

ئارام قزلەری

۲٠۲۱/۱٠/۲٤

ستۆکهۆلم

 

 

 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە