نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەڵبژاردن لەعێراق وەک خیتابێکی مایە پوچ ... مه نسور ڕەئوف بەرزنجی

قەیس خەز عەلی ئەمینداری عەسائیب ئەهلی حەقی حەشدی شەعبی و سەر بە مەدرەسەی قوم ی ئێران شوێنی پێگەیاندنی بیری شیعە نیزم و تیرو تۆقاندنە.

ئەگەر وڵات لەژێر دەسەڵاتی ئەم تیرۆرستانە بێت کەواتە هەڵبژاردن هیچ سودێکی نابێت لەلێدوانێکی فەرمیدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند: کە نابێت هەموو بڕیارێک لە دەستی سەرۆک وەزیراندا بێت ئەم لێدوانەی خەز عەلی جگە لەوەی کە گرینگی و بایەخی ئەم هەڵبژاردنە کەمدەکاتەوە لەهەمان کاتیشدا هەڕەشە و ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ سەرجەم لایەنە عێراقیەکان، بە تایبەت بۆ کورد و سوننە هەرچەندە بەبڕوای من هەڵبژاردن لەعێراق هیچ کاریگەری بەهێزی نابێت لە ئیدارەکانی دەوڵەت و فراوان بونی مەوداکانی دیموکراسی چونکە عێراق هیچ کاتێک پێشکەوتن لە کاروانی دیموکراسی دا بە خۆیەوە نا بینێت بەو هۆکارەی کە عێراق لەژێر ئەزمونی شیعە گەرایەتی و مەزهەب گەرایەتی دایە سەبارەت بەو هەڵبژاردنەی کە هەفتەی داهاتوو وابڕیارە ئەنجام بدرێت هەر لە ئێستاوە ئاماژەکان پێمان دەڵێن کە ئەم هەڵبژاردنە بەدڵی ئێران و دواتر ئەمریکا دەبێت چونکە ئێران و ئەمریکا دوو دراوی یەک ڕوون لەمەڕ کێشە سیاسیەکانی عێراقدا واتە ئەم هەڵبژاردنە بەر لەئەنجامدانی یەکلای بوەتەوە لەنێوان ئەمریکاو ئێران کەهەردوکیان خاوەنی ئەجێندای تایبەت بەخۆیانن لە عێراقدا کەواتە لەم سۆنگەیەوە دەکرێت بڵێن هەڵبژاردن لە عێراقدا وەک خیتابێکی مایە پوچ وایە وڵاتی عێراق کە خەز عەلی و هاوشێوەکانی فەرمان ڕەوای بن کە ئەمانە هەڵگری بیری توندو تیژی و تیرۆر و تۆقاندن ئیتر هەڵبژاردن و دیموکراس ی کوجا مەرحەبا.

 

 

عومەر فارس

div { text-align:right; }