نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

خه‌لیفه‌ی باوه‌نور ... جەلال شێخ کەریم

خه‌لیفه‌ محمه‌د خه‌لكی ئه‌وبه‌ری زێی سیروانه‌، ده‌ورو به‌ری خورخوره‌ی مه‌یدان، پیاوێكی دلسۆزو كورد په‌روه‌ربو بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌مو خه‌لكی شۆرشگێرو تێكۆشه‌ربون، له‌دوای ئه‌نفال به‌هۆی خه‌لیفه‌وه‌ رێكخراوی سلێمانی توانیان پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان بدۆزنه‌وه‌و په‌یوه‌ندی دروست بكرێ له‌گه‌لیان و هاوكاری و پێویستیه‌ لۆجیستیكیه‌كانیان پێ بگه‌یه‌نرێت دواتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی ده‌واجنێك ده‌بێت له‌ نێوان ده‌ربه‌ندیخان و باوه‌نوردا، پارتیزانه‌كان سود له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌رده‌گرن بۆ هاوردنی ئازوقه‌و پێویستیه‌كانیان و له‌كاتی بریندار بونی كاك ئازادی سه‌گرمه‌شدا هه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره‌وه‌ ره‌وانه‌ی شار ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ر . هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی خه‌لیفه‌ له‌رێی خوالێخۆش بو كاك حه‌مه‌نوریه‌وه‌ كه‌ ئه‌وكاته‌ ئه‌ندامی رێكخراوی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران بو . له‌ سه‌روبه‌ندی گرتنی شه‌هید سه‌ید محمه‌دو براده‌رانی رێكخستنی كه‌لارو عه‌لی شه‌هید محمد ودڵسۆزی احمد كه‌لاری برایم سه‌مین و بریار بۆگرتنی ژماره‌یه‌كی تر ده‌رده‌چێت . كاك حه‌مه‌ی وه‌لی كاك حه‌مه‌ی حاجی محمودی پونگه‌ڵه‌و بۆ خه‌لیفه‌ ش به‌هه‌مان شێوه‌ . كاك حه‌مه‌ نوری خه‌لیفه‌ دێنێت بۆ سلێمانی خانویه‌كی بۆ ئه‌گرێ له‌سه‌ر حسابی رێكخراو ئه‌ڵێ تۆ له‌سلێمانی كه‌س ناتناسێت خۆت زۆر ده‌رمه‌خه‌ له‌وێ دانیشه‌ ژیانت ته‌ئمینه‌كه‌ین .

رۆژێك له‌بازار نائیب زابتێكی عه‌ره‌ب ئه‌بینێت و ته‌عاروفی له‌گه‌ڵ ئه‌كات ئیتر دیاره‌ ئه‌ویش گله‌یی له‌ به‌عس هه‌بوه‌، وه‌ڵا ته‌كلیفی لێئه‌كات ببێت به‌ته‌نزیمی كۆمه‌ڵه‌ . كه‌ كاك حه‌مه‌ نوری ئه‌مه‌ ئه‌بیستێت پێی ئه‌لێت خۆ نازانێت ماڵه‌كه‌ت له‌كوێیه‌، ئه‌ڵێت نه‌، ئه‌لێ ده‌ئیتر نه‌چیته‌ ده‌ره‌وه‌ قوره‌كه‌یت به‌سه‌ر ئێمه‌شدا من تۆم شاردۆته‌وه‌ تۆش ئێمه‌ ئه‌به‌یته‌وه‌ به‌رده‌ستیان. .

زۆر رێزم هه‌یه‌ بۆ خه‌لكی وه‌ك خه‌لیفه‌و زۆرن له‌و بابه‌ته‌ كاری جوان گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و ٣٠ ساڵه‌ی دوای راپه‌رین زۆرم رێز لێگرتوه‌، ، پێرێ هاته‌لام له‌ مه‌كته‌بی سیاسی وتی وه‌ك وه‌فاو رێزلێنانێك هاتوم سه‌ردانت بكه‌م زۆر خۆشحالبوم به‌و رێز لێنانه‌، داخی زۆرم ته‌ندروستی زۆر خراپ بو، گوێی گران بو به‌ گاڵۆك رێئه‌كات، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك جاران دڵسۆزو ته‌ره‌قه‌ سوره‌، ،

Omar Faris Aziz

We have 94 guests and no members online

div { text-align:right; }