نووسەرە کۆنەکان

مه‌ترسییه‌كه‌ جدییه ... ‌ فه‌ره‌یدون بێوار

ئیتاڵیا 28 ملیار و ئه‌مریكا 8 ملیار و وڵاتانی تری ئه‌وروپی . . . یه‌كی چه‌ند ملیار دۆلارێكیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخان كردووه‌، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی خۆپارێزی. .

كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌رچه‌نده‌ هه‌ر خه‌ریكی به‌یاننامه‌ ده‌ركردن و داواكارییه‌ له‌هاوڵاتییان، هێشتا به‌ته‌واوه‌تی ده‌روازه‌كان دانه‌خراوون، بازاره‌كان جمه‌یان دێ و دانه‌خراوون، مۆڵ و كۆمپانیا و شوێنه‌ بازارگانییه‌كان دانه‌خراوون. . .

هه‌روه‌ها له‌ كۆی 5 ملیۆن هاوڵاتی هه‌رێم، 5 هه‌زار كه‌س ماسك و ده‌ستكێش و جێڵی تاقیم و . . . بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه‌ بۆ خۆپارێزی. . . له بازاره‌كانی ‌كوردستانا ده‌مامێك ده‌ست ناكه‌وێ. . .

وابڕیاره‌ له‌م رۆژانه‌ 6 هه‌زار بارهه‌ڵگر له‌ئێرانه‌وه‌ بێنه‌ هه‌رێم، هێشتا حكومه‌ت دڵی لای زه‌ره‌ر و قازانجی بازرگانه‌كانه‌ و له‌بیری قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ و ئه‌وشتانه‌دایه‌، كه‌ من پێموایه‌ وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته‌ زۆر بێمانایه‌ به‌تایبه‌تی هه‌ندێ میدیا فۆكسیان خستووه‌ته‌سه‌ری. . .

ئه‌وه‌ 30 ساڵه‌ بازرگان و مه‌سئول له‌و وڵاته‌ ده‌خۆن، چی تێدایه‌ با 30 رۆژ قازانج نه‌كه‌ن یان زه‌ره‌ر بكه‌ن له‌ پێناو میله‌ت و ژیانی 5 ملیۆن كه‌س. . . هه‌روه‌ها هێشتا هاتنه‌وه‌ی هاوڵاتییان به‌دزییه‌وه‌ له‌ئێران و به‌ئاشكرا له‌فرۆكه‌خانه‌كان له‌وڵاتانی دیكه‌وه‌ بۆ هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ و به‌ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه‌. . . .

ه‌مجۆره‌ ناتوانرێ كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه‌ بكرێت و ده‌بێ مه‌ترسییه‌كه‌ به‌جدی وه‌ربگیرێت و حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی باش و دیار بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ته‌رخان بكات و هه‌نگاوی كرده‌یی بگرێته‌به‌ر ته‌نیا به‌ قسه‌ و رێنمایی و به‌یاننامه‌ده‌ركردن نابێ (هه‌ڵبه‌ت هاوڵاتییان ده‌بێ به‌ ته‌واویی پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن، به‌س ده‌بێ پێداویستییه‌ خۆپارێزییه‌كانیان بۆ دابینك بكرێت) چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ گوایه‌ له‌مانگی چواردا ڤایرۆسه‌كه‌ نامێنێ و گه‌رما كاریگه‌ریی ده‌بێ هێشتا هه‌ر قسه‌یه‌و پشتراست نه‌كراوه‌ته‌وه‌، ده‌كرێ درێژه‌ بكێشێ. فه‌رهاد پیرباڵ وته‌نی: حكومه‌ت له‌ خه‌وا حه‌مامه‌، حه‌مامیش به‌تڕان گه‌رم نابێ. . .

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

عومەر فارس عەزیز