نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 228

ده‌ڵاڵی یان . . . (‌چیرۆك) حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س

وتی: له‌ ماڵێك میوان بووم، خانمی ماڵه‌كه‌ كه‌سێك بوو حه‌زی له‌ به‌زم ئه‌كرد، ئه‌م خانمه‌ به‌ ناو و وێنه‌ی خوازراوه‌وه‌ په‌یجێكی له‌ فه‌یسبوك كردبووه‌وه‌، به‌ كه‌سانی راوچی رائه‌بوارد. له‌ پڕ گوێم له‌ ده‌نگێك بوو، ئه‌و ده‌نگه‌ به گوێم نامۆ نه‌بوو، له‌وه‌ ده‌چوو چه‌ندهه‌م جاری بێت چات له گه‌ڵ ئه‌و خانمه بكات، ئه‌پاڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خانمه‌كه‌‌ كامێراكه‌ی بۆ بكاته‌وه‌، منیش شۆك بووم له‌ دڵی خۆما وتم خۆ ئه‌مه‌ ده‌نگی زۆرابه‌‌، خۆم پێ نه‌گیرا به‌ خانمه‌كه‌م وت: توخوا ئه‌گه‌ر پێم نه‌ڵێیت ئه‌و ده‌نگه ده‌نگی زۆراب نیه؟‌ خانمه‌كه‌ وتی: چوزانیت؟ وتم: ئه‌گه‌ر ئه‌و بێت چاكی ئه‌ناسم، له‌ نه‌رویج ئه‌ژی. وتی: وه‌ره‌ سه‌یری بكه‌ خۆیه‌تی. هه‌ر چه‌ندم كرد، چاوم به‌رایی نه‌هات سه‌یری بكه‌م، ئاخر بیرم له‌ كاتی گه‌نجی خۆم ئه‌كرده‌وه‌، ده‌روونم ئه‌وه‌نده‌ به‌‌رز بوو، بۆ شاجوانی دنیاش وا خۆم سووك نه‌ده‌كرد، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م وت: توخوا پێی رامه‌بوێره‌، كوڕی چاكه (چونكه‌ تا ئه‌و چركه‌یه‌ به‌ چاكم ئه‌زانی). ورده‌ ورده‌ پاڕانه‌وه‌كه شێوازی قوروسكه‌ی له‌ خۆ ده‌گرت، ناچار به‌ خانمه‌كه‌م وت: توخوا تا من لێره‌م دایخه‌، دوای ئه‌وه‌ كه‌یفی خۆته‌، چۆن قوروسكه‌ی لێ هه‌ڵده‌ستێنیت، هه‌ستم به‌رگه‌ی ئه‌وه‌ ناگرێت گه‌نجێك ئاوا خۆی رسوا بكات. هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ بیرم بۆ چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌ چوو، چۆن ئه‌م زۆرابه‌م له‌ ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ خانمێكی سه‌ره‌ڕۆدا بینی، ئه‌یبرد بۆ مه‌نسوولێك گوایه‌ یارمه‌تی ئه‌دات. وتی: زۆراب كوڕێكی قۆز بوو، ئه‌یتوانی زۆری له‌وانه‌ شیاوتری بۆ له‌ خشته‌ به‌رێت، به‌ڵام كاكی مه‌نسول ئه‌مه‌نده‌ چڵێس بوو، به‌ دۆش ئه‌یژه‌نی. وتی: دوای رووداوی قروسكه‌كه‌ی زۆراب ماوه‌یه‌كی پێچوو له‌ چایخانه‌ی شه‌عب دانیشتبووم، له‌ پڕ زۆراب په‌یدا بوو، باوه‌شمان كرد به‌ یه‌كدا و رێزێكی زۆرم لێ گرت، ئه‌و رۆژه‌ سێچوار سه‌عات به‌ یه‌كه‌وه‌ بووین، هه‌ر چه‌ندم كرد نه‌متوانی پێی نه‌ڵێم: ( ئه‌رێ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و پێش ئه‌و هه‌موو پاڕانه‌وه‌ و لاڵانه‌وه‌یه‌ت بۆچی بۆ ئه‌و خانمه‌ ئه‌كرد؟ خۆ من له‌ جێی تۆ بام لایه‌ك له‌ كچانی كوردم شه‌یكدای خۆم ئه‌كرد، ناچار به‌ خانمه‌كه‌م وت: توخوا له‌وه‌ زیاتر پێی رامه‌بو‌ێره‌ من ئه‌یناسم. ) له‌ پڕ ده‌موچاوی زۆراب گۆڕا، ره‌نگێكی هێناو ره‌نگێكی برد، ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ی به بینیم نه‌ما و سست بوو، هه‌رچه‌ند ویستی ئاسایی ببێته‌وه‌ بۆی نه‌كرا، وتی: ئه‌وی راستی بێت، منیش له‌و كاره‌م په‌شیمان بوومه‌وه‌، ئاخر من ئه‌و مافه‌م نه‌بوو، بچمه ناو كاروباری كه‌سایه‌تییه‌وه‌. به‌ هه‌ر حاڵ تازه ده‌رمپه‌ڕاند. وتی ئیتر مام‌‌ زۆراب سه‌دوهه‌شتا پله‌ گۆڕا و، بووم به‌ دوژمنی باوه‌كوشته‌ی، هه‌ر چه‌ند مه‌نسووله‌كه‌ گفتی زۆر پێدابووم له‌ پلانێكدا یارمه‌تیم بدا، ئه‌ویش هه‌ر به‌ پێی دوژمنایه‌تییه‌كه‌ی مام زۆراب، له‌ هه‌موو گفته‌كانی په‌شیمان بوه‌وه‌. منیش باكم به‌و شتانه‌ نه‌بوو، چه‌ند پێویستم به‌ زۆڕنا بوو، ئه‌وه‌نده‌ش پێویستم به‌وان بوو. لێره‌دا ئه‌م چیرۆكه‌ كۆتایی دێنم، به‌ڵام له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ وورده‌كاری و زۆر رووداوی تره‌وه‌ ده‌یكه‌م به‌ دڕامایه‌كی درێژو تۆماری ئه‌كه‌م، بوێرانه‌ گه‌نده‌ڵ له‌ قاو ئه‌ده‌م و داتایه‌كی زۆرم له‌سه‌ر ده‌عبای مه‌نسوول كۆكردۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌م كورته‌ چیرۆكه‌دا ئه‌یده‌م له‌یه‌ك. ئه‌م چیرۆكه‌ رووداوێكی راستییه‌، ته‌نها ناوه‌كانم گۆڕیوه‌، كه‌ بوو به‌ دڕاما هه‌مووی وه‌ك خۆی داده‌به‌زێنم چی ده‌بێت بلا ببێت.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

div { text-align:right; }