نووسەرە کۆنەکان

شێرەژن ... فەتاح حەسەن

مانگ چييه ؟!‌
كوليره‌ يه‌كی سوتاوه.  ‌.  
پرچی سنه‌ وبه‌ر؟!
گوريسێکی بڕسكاوه.  ‌
كانی ڕونی به ر مانگه‌ شه‌ و؟!
ئاوی جيزمه ی به جێماوه‌
له چاو
روخسار و كه‌ زيه‌ و چاوه‌كانتا
کچه‌
گه‌ريلا و شه‌ رڤان و پێشمه رگه.  ‌

هێندەبەرزن

هیمالایا

گلەیی، لەبەختی خۆی دەکا

کە ناگات بە .  .  پاژنەی پێتان !!

ئەو زەمانە بەسەرچوو.  .  

بێریڤان، مانگا بدۆشێ

 ئەمڕۆ .  .  

 بێریڤان، گەریلایە .  .  گەریلا.  

ئەو زەمانە بەسەرچوو.  .  

( ئارین میرکان )* بشوغڵێ

 ئەمڕۆ .  .  شەهید ئارین

سونبولی شەڕڤانانی ( کوبانی ) یە

ئەو زەمانە بەسەرچوو.  .  

رەنگین** تەشی بڕێسێت

ئەمڕۆ .  .  رەنگین

یەکەمین ژنە ( پ م ) ی شەهیدە

*ئارین میرکان لە رێکەوتی ( ٢٠١٤/١٠/٥ ) دا پاش شەڕێکی دەستەو یەخە لە ( مشتە نور ) ی کوبانی خۆی بە تیرۆریستانی داعشدا تەقاندەوە و بیست تیرۆریستی بە سزای مەرگ گەیاند.  

**رەنگین فەرماندەی فەوجی ژنان لە ( ٢٠١٤/ ١٠/ ١٢ ) لە میحوەی کەرکوك لەئەنجامی تۆپبارانی داعش بەسەختی بریندار بو پاشان شەهید بو، وە بوە یەکەمین ژنە پێشمەرگەی شەهیدی هەرێمی کوردستان.  

.  

       فەتاح حەسەن

      دانیمارك/ ڤالبی           

 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris