نووسەرە کۆنەکان

خه‌می ژیان ... عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا

به‌رده‌وام ده‌بم

دڵ بۆ ساده‌یی ده‌كه‌مه‌وه‌

تا ده‌ستم شل ده‌بی له‌ مردن راده‌كه‌م

تا ده‌ستم شل ده‌بی له‌ خۆم ده‌بمه‌وه‌

نزیك له‌ سروشت

وه‌ك با له‌ باوه‌شی دووری

ده‌چمه‌وه‌ شار

به‌رده‌وام ده‌بم

ناتوانم به‌رده‌وام بم

نامبینی كه‌ چۆن ده‌كه‌وم

نامبینی ده‌نگم نوزه‌ی دی

ئه‌وه‌ هیچ نییه‌

به‌رده‌وام ده‌بم

گوی له‌ دڵی مردووان ده‌گرم

ئه‌وه‌ی گوێی بۆ ده‌گرم خۆم نیم

ئه‌وه‌ی گوێی بۆ ده‌گرم كی بی

په‌یوه‌ندی به‌ دڵه‌وه‌ هه‌یه‌

تا ده‌ستم شل ده‌بی

مردووه‌ نه‌مره‌كان ده‌دوێنم

باوه‌ش بۆ خۆم ده‌كه‌مه‌وه‌

ئه‌وه‌ هیچ نییه‌

له‌ شاردا هه‌م زیندووه‌كان و هه‌م مردووه‌كان

گاڵته‌ به‌ یه‌كتری ده‌كه‌ن

وه‌ك ململانی له‌سه‌ر هێز

دادپه‌روه‌ری

له‌ دوكانی نادادپه‌روه‌ری ده‌فرۆشن

ئازادی له‌ ئازادی ده‌گرنه‌وه‌

ئه‌وه‌ هیچ نییه‌

ناتوانم به‌رده‌وام بم

دوور له‌و كاته‌ی كه‌ هێز ده‌بێته‌ گه‌مژه‌یی

له‌و كاته‌ی كه‌ مردووان ده‌بنه‌ نه‌مر

كه‌ ده‌نگم دی له‌ گۆڕستان

باوه‌ش بۆ خۆم ده‌كه‌مه‌وه‌

به‌ڵام نه‌مزانیوه‌ مردووم.

25/11/2016

 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris