به‌رپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی کاڕلۆڤی ڤاری به ئاڵای کوردستان پێشوازییان له "ئەزموون" کرد

 مەنسوور جیهانی ـ "میشاڵ سڤۆبودا" Michal Svobodaکونسوڵی گشتی وڵاتی کۆماری چیک لە هه‌رێمی کوردستان؛ به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی فیلمیسینەمایی "ئەزموون"له٥٥مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری"چیکو به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ڕخنه‌گرانی نێوده‌وڵه‌تی فیلم، پیرۆزباییلە ستاف و بەرهەمهێنەرانی فیلمی کوردی "ئەزموون" کرد.

 

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Examبەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له‌وانه: "شەوکەت ئەمین کورکی" ده‌رهێنه‌ر،"مەمەد ئەکتاش"بەرهەمهێنه‌ر، ئاڤان جەماڵ و ڤانیا سالار ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کیبه نوێنه‌رایه‌تی له هەرێمی کوردستان لە ٤ سانسی جیاوازدا لە به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی" Crystal Globeپه‌نجاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" Karlovy Varyله شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماکانو به‌رپرسانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، به هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر فه‌ڕشی سوور، پێشوازییان له ستافی ئه‌م فیلمه کوردییه‌ کرد.

 

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستانبه‌رهه‌مهاتووه و لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHoodلە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە؛ کۆمەڵێک ئەکتەری بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین ئەکتەری گەنجی کوردستان، تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: ئاڤان جەماڵ، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عەسمان، کاوە قادر، عادڵ عەبدوالڕەحمانو... .

 

بۆ زانیاری زیاتر:

https://t.co/AXrTf3o0In pic.twitter.com/jUUnSaZql6

 

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:

https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link

 

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:

https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون".

 

بابەتی زیاتری هونەری