نووسەرە کۆنەکان

حزبەکان مەڕەنجێنن ... سوورە مەرگەیی

با لە حزبەکەی خۆمەوە دەست پێبکەم کادیرانی پارتی ئەگەر رێگای باسکردنی رێبازی بارزانی نەمر و هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانیان لێ بگری، دەمیان دەبێتە تەڵەی تەقیو و پێت دەڵێن: تۆ دەرگای چوونە ناو سەروەریەکانت بە رووی ئێمەدا داخستووە, ئێمەی پارتی لەو دوو جوانیە زیاتر چیمان هەیە و نابینی هەموومان چاوەڕوانی جەنابی سەرۆک بارزانین بزانین چیمان بۆ دەکات. ئەگەر لای کادیرانی پەکەکە بڵێی: شێری ئاڵام و بە با دێم و دەڕۆم+++ هەر کاتێ بای هەڵنەکا پارچێک پەڕۆم (هەژار موکوریانی) وەک گای ئیسپانی بەر قۆچت دەدەن و ئەگەر بۆیان بکرێ لە هەر چوار پارچەی کوردستان ناهێڵن کزە بایەک هەڵبکات. لای هەڵسووراوانی بزووتنەوەى گۆڕان باسی گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان بکەی دەڵێن: کورد کێشەی گشتپرسی و سەربەخۆیی نییە و کێشەی پرسێتی و نەبوونی مووچەی هەیە، ئەگەر بۆیان بکرێ بە کۆمەڵ راپێچی بەغدامان دەکەنەوە و لەبەر دەرگای ماڵی نوری مالیکی دەستەسڕی سواڵمان پێ رادەخەن. ئەگەر کادیرانی یەکێتی بفڕن و بچنە پشتی هەوران، باسی باڵیان لەلا بکەی وەک ئەوەی باڵیان بشکێنی کتوپڕ دەکەونە سەر زەوی. لەلای بانگخوازانی کۆمەڵی ئیسلامی بڵێی: ئەی رەقیب، ئەگەر لەبەر نەیارە ئیسلامیەکانیان بوێرن، سورەتی (تبت یدا ابی لهب وتب)ت بۆ دەگۆڕن و دەڵێن: تبت یدا ابی ئەی رەقیب وتب. لای بانگخوازانی یەکگرتووی ئیسلامیش باسی عەبدولفەتاح سیسی بکەی، بۆیان بکرێ هەزار سیسی ژەهری خنکێنێەرت بە گەروودا دەکەن. 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris