نووسەرە کۆنەکان

چوار حزبەکە و سیاسەتی نێرەموکی ... سوورە مەرگەیی

 فراکسیۆنەکانی چوار حزبەکە یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو, لە بەغدا ئەرک و دەوری خۆیان لێ تێکچووە, لە باتی ئەوەی وەک نوێنەری کورد بدوێن و لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان هەڵوێست وەربگرن, کەچی لە کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند هەندێ جار دەوری دادوەر و هەندێ جاریش ناوبژیوان دەبینن, لە دادوەری و ناوبژیوانیەکەشدا ناوەند وەک فریشتە و هەرێمیش وەک دێوەزمە دەناسێنن, کەسێک ئەگەر شارەزای مێژووی نێوان کورد و عەرەب نەبێ و هەڵوێست و بەرگری ئەو چوار فراکسیۆنە کوردستانیانەی بەغدا ببینێ, ئەو رایەی لا درووست دەبێ کە بە درێژایی مێژووی درووست بوونی دەوڵەتی عێراق, ئەوە کوردە زوڵمی لە عەرەب کردووە و دەیەوێ عێراق پارچە پارچە بکات و پێکەوەژیان لەگەڵ برایانی چاوڕەشی عەرەب رەت دەکاتەوە, ئەو چوار فراکسیۆنە کوردستانیە بە هەڵوێستی عێرقچێتیانەوە دیارە کە حزب لە نەتەوە بە گەورەتر و پیرۆزتر دەزانن و خەباتی گیرفانیش وای لێکردوون لە دادوەری و ناوبژیوانی کردنی هەرێم ناوەنددا, ناوەند وەک بێتاوان و زوڵملێکراو دەربخان و هەرێمیش وەک تاوانبار و زاڵم ناوزەد بکەن, بە گەڕانەوەش بۆ بەغدا ئەو هاوسەنگییە بۆ برایەتی کورد و عەرەب بگێڕنەوە کە کورد تیکیداوە, بۆ ئەو مەبەستە و دڵدانەوەی ناوەندیش پێداگری لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق بکەن, بەڵام سەرم لە سیاسەتی نێرەموکیە سوڕماوە کە لە نێوان شەقام و هەرێم و بەغدا دەیکەن. هەر چوار حزبەکە لە بەغدا و سەر شەقام و ناو حکومەت بە زمانی جیاواز دەدوێن, لە بەغدا یاسای بودجە پەسند دەکەن و دەنگ بە حەشدی شەعبی دەدەن, لە حکومەت دەڵێن: لە یاسای بودجەدا غەدر لە هەرێم کراوە و پێشمەرگەش پشت گوێ خراوە, لە شەقامیش موزایەدەی ئەوە دەکەن گوایە شایستە داراییەکانی هەرێمیان گێڕاوەتەوە و لەگەڵ بەغدا رێککەوتوون و کۆتاییان بە سیاسەتی مووچە و بودجە بڕینی خەڵکی کوردستان هێناوە, لەگەڵ ئەو هەموو موزایەدەیەی ئەو چوار فراکسیۆنە بە گێڕانەوەى شایستە داراییەکان دەیکات, کەچی بەشێک لە پەرلەمانتارانیان دەنگیان بە یاسای بودجە و حەشدی شەعبی نەداوە, ئەوەیە سیاسەتی نێرەموکی! بەردەوام زەوقی شەقامیان هەڵدەستێ و لەسەر سیسەمی شەقام سێکس لەگەڵ خواست و داواکاری خەڵک دەکەن, زەوقی حکومەتیشیان لە کاردایە و لەسەر سیسەمی حکومەتیش وەک خۆیان دەڵێن: سێکس لەگەڵ داهاتی خەڵک و بە هەدەردانی سامانی گشتی دەکەن, ئەوە زەوقی بەغداشی هاتەسەر و لەسەر سسیسەمی پەرلەمانی عێراقیش, سێکس لەگەڵ ئامانجە نەتەوەییەکان و خواستی سەربەخۆیی و خەونی دەوڵەتی کوردی دەکەن. 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris