نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

كۆنگره‌ی جنێف (4) ... بورهان شێخ ڕه‌ئوف

ئه‌گه‌رچی پێشووتر له‌ سه‌ر كۆنگره‌كانی جنێف و ئه‌ستانه‌ بیروبۆچوونی خۆمم ده‌ر بڕیبوو به‌ پێویستم زانی له‌ سه‌ر كۆنگره‌ی جنێف (4) یش شتێك بڵێم هه‌رچه‌نده‌ ئێستا بارودۆخه‌كه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌ سه‌ردا هاتووه‌ له‌ ئه‌مریكا ئیداره‌یه‌كی نوی به‌ تێڕوانینێكی جیاواز له‌ ئیداره‌ی پێشوو هاتووه‌ته‌ سه‌ركار و هه‌رچه‌نده‌ هێشتا به‌ ته‌واوی سیماو ڕوخساری ئه‌جنداكه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ سوریا به‌ته‌واوی وه‌ده‌ر نه‌كه‌وتووه‌.

له‌ لایه‌كی تریشه‌ه‌وه‌ له‌ سه‌ر خاك وله‌ دوای وه‌ده‌رنانی گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ حه‌له‌ب گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕوململانی ِته‌رازووی هێز به‌ره‌و لای ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵكشاوه‌ وئه‌گه‌رلایه‌نه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆنی سوریا به‌ بیرووبۆچوونه‌كانی جارانیانه‌وه‌ چووبن بۆ جنێف ئه‌سته‌مه‌ هیچی وایان ده‌ستبكه‌وێت چونكه‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ چاوپێكه‌وتنێكداله‌م دواییه‌دا وتی ئێمه‌ بۆیه‌ شه‌ڕمان كرد بمێنین بۆیه‌ به‌ بڕوای من پێناچێت ئه‌وه‌ی به‌ شه‌ڕ به‌ ده‌ستیان نه‌هێنا له‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌ ده‌ستی بهێنن.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ 23 / مانگی شوباتی ڕابردوه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كانی جنێف (4) ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كردووه‌ به‌ ئاماده‌بوونی شانده‌كانی گروهه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆن و ڕژێم به‌ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دیمستۆراو هه‌روه‌ها وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كێشه‌كه‌وه‌ جگه‌ له‌ په‌یه‌ده‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌نه‌كه‌سه‌ به‌شداره‌ به‌و هیوایه‌ی چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یران و خوێنڕێژییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ شه‌ش ساڵه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن و به‌ گوێره‌ی دانیشتنه‌كانی سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی جێف (4) كه‌ مۆسكۆ له‌ پشت په‌رده‌وه‌ ڕۆڵی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری هه‌یه‌ به‌ سه‌ر ڕێڕه‌وی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه‌وه‌ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ستیڤان دیمستۆرا كه‌ ڕاسپێراوه‌ كه‌ هه‌موو به‌نده‌كانی بڕیاری جنێف (1) له‌ ساڵی 2012 جێبه‌جی بكات كه‌ بریتیه‌ له‌ ڕاگواستنی ته‌واوی ده‌سته‌ڵات وبه‌شداریكردنی هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا له‌ حوكمدا به‌ شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌و به‌هێزكردن و كاراكردنی ڕۆڵی ژنان له‌ ده‌سته‌ڵاتدا و كۆتایی هێنان به‌ حوكمڕانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت به‌ وته‌بێژ به‌ ناوی ڕژێمی سوریاوه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕژێم ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ ئۆپۆزه‌سیۆن و ده‌ڵێت كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م وتوێژانه‌ شكست بهێنێت ئه‌وا ئه‌وه‌ی له‌ سوریا به‌ ساغ و سه‌لامه‌تی ماوه‌ته‌وه‌ له‌ دوای حه‌له‌ب ئه‌وه‌ش وێران ده‌كه‌ین.

ئه‌وه‌ی له‌ كۆنگره‌ی ئه‌ستانه‌ به‌ ده‌ستهات كه‌ گروهه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆنی سوریا واژۆیان له‌سه‌ركرد شتێكی به‌ڵگه‌ نه‌ویست كه‌ ئه‌م ململانی به‌ چه‌ك و توندوتیژی چاره‌ ناكرێت، دوای ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موولایه‌ك ئاشكرا بوو كه‌ ئه‌م شۆڕشه‌ بووه‌ به‌ ململانێیه‌كی ئیقلیمی له‌ نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا.

له‌ هه‌مانكاتیشدا ئه‌وه‌ی له‌ جنێف (4) چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ژێر كاریگه‌ری و ڕووناكی ئه‌و مه‌شهه‌دانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسم كرد وادیاره‌ خواستێك هه‌یه‌ بۆ بازدان به‌ سه‌ر بڕیاره‌كانی 2118 كه‌بۆ وه‌ستانی خوێن ڕشتن له‌ سوریا ده‌ركرا له‌ جنێف (1) له‌ ساڵی 2012 دواتر له‌ 2015 بڕیاری 2254ده‌ركرا بۆ جێبه‌جی كردنی به‌نده‌كانی جنێف (1) نه‌وه‌كو بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی حكومی هاوبه‌ش وه‌كو مۆسكۆ خوازیارییه‌تی و بازدان به‌ سه‌ر یدا له‌ كۆنگره‌ی جنێف (4) دا.

خواستی توركیا

توركیا ئه‌گه‌رچی له‌ چه‌ند ڕۆژی پێشوودا شارۆچكه‌ی باب ی به‌ ته‌واوی داگیركرد به‌مه‌ش وا ده‌زانێت ڕی له‌ به‌ دیهاتنی ئاواتی كورد بۆ یه‌كخستنی كانتۆنه‌كانی ده‌گرێت باس له‌وه‌ ده‌كات خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ ڕزگاركردنی مه‌نبه‌ج له‌ ده‌ستی كورد و ڕه‌قه‌ له‌ ده‌ستی داعش كه‌ ئه‌مه‌ش پێناچێت ئه‌مریكیه‌كان بچنه‌ ژێرئه‌و باره‌وه‌ و ئاماژه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ پیشانده‌ده‌ن.

كوردو جنێفه‌كان

ئه‌وه‌ی ڕوونه‌ بۆ هه‌مووان هه‌ڵوێستی هه‌موو گروپه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆنی سوریایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كوردله‌ وڵاته‌دا كه‌ نكووڵی كردنه‌ له‌ مافه‌كانیان و ئه‌مانه‌ هه‌موو له‌ ژێر هه‌ژموونی توركیادان و هه‌مان هه‌ڵوێستی ئه‌ویان هه‌یه‌ وله‌ گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌دیشدا جیاوازی وایان نیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دۆزی كورد بۆیه‌ كوردیش به‌ تایبه‌تی په‌یه‌ده‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه‌ هێزێكی كاراو كاریگه‌ری شه‌ڕی تیرۆر بوون له‌ ساڵانی ڕابردوودا نزیكه‌ی 28% خاكی سوریایان له‌ بنده‌ستدایه‌ كه‌ خاكی كوردستانه‌و ه‌ ئێستا هه‌رێمی باكووری سوریا یان ڕۆژاوای پێده‌ڵێن تائێستا زۆر به‌ هه‌ستیاری و ژیرانه‌ هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌ گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا كردووه‌ به‌ ورییاییه‌وه‌ توانیووییانه‌ ئارامی دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕله‌ زۆر شوێنی ناوچه‌كانیان بپارێزن.

ئه‌گه‌ر چی ڤیتۆی توركیا له‌سه‌ر ئه‌م هێزه‌ ڕێگر بووه‌ له‌ به‌شداری ئه‌مان له‌ كۆنگره‌كانی جنێف به‌ڵام ئه‌نه‌كه‌سه‌ به‌شداریان پێكراوه‌ به‌ڵام ڕۆڵو كاریگه‌رییان وه‌كو پێویست نه‌بووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش خاڵێكه‌ ده‌كرێت ڕووی ڕه‌خنه‌ له‌ په‌یه‌ده‌ بكه‌ین كه‌ ده‌كرا به‌ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزم و فۆرمی گونجاو ڕۆڵی ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ ئیداره‌و به‌ڕێوه‌به‌ردنی ڕۆژاوادا به‌ هه‌ند وه‌ربگیرتایه‌ و جۆریك له‌ هاوسه‌نگی و دابه‌شكردنی ڕۆڵ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئیقلیمیه‌كانی ده‌هێنایه‌ ئاراوه‌.

 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris

div { text-align:right; }