نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

ده‌وڵه‌تی توركیا و ناسنامه‌ی كورد ( (تایبه‌ت به‌ گۆشه‌ی ده‌رو دراوسی) ) ز. 2 ... بورهان شێخ ڕه‌ئوف

ده‌وڵه‌تی توركیای نوی له‌ دوای ڕووخان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه‌ له‌ ساڵی 1923 وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌ دروشمی یه‌ك نه‌ته‌وه‌و یه‌ك وڵات و یه‌ك ئاڵا نكووڵی له‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی تری ئه‌و وڵاته‌ دامه‌زرا، هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی عوسمانیدا كه‌ ئیمپراتۆریه‌تیه‌كی ئیسلامی بوو هه‌رله‌ سه‌ده‌ی شانزه‌وه‌25 میرنیشینی كورد به‌ هۆی ئیدریسی بتلیسیه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆشكی عوسمانی كریكردووه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنێك له‌ گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت كه‌ كورده‌كان جۆرێك له‌ سه‌ربه‌خۆییانهه‌بێت له‌ به‌رامبه‌ردا باج و له‌كاتی جه‌نگدا یارمه‌تی سه‌ربازی بده‌ن. له‌ هه‌مانكاتدا به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی تر كه‌له‌سه‌ده‌ی شانزه‌دا باسی په‌یوه‌ندی كوردو عوسمانی ده‌كات فه‌رمانێكی سوڵتان سلیمانی قانونیه‌ به‌ناوی ( (حوكمی شه‌ریف) ) .

به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌و جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌ له‌ سه‌ركردنه‌ سه‌رده‌می كۆماری توركیای عیلمانی و به‌ناو دیموكراسیه‌ كه‌ دوای چوار سه‌ده‌ نكووڵی كردنه‌ له‌ گه‌لانی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ كورد وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی گه‌وره‌و گرنگ و ئه‌رمه‌ن و عه‌له‌وی و شه‌ركه‌س و ئه‌وانی تریشن كه‌ له‌ ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌دا باسێك له‌ بوونیان نیه‌و بۆیان نیه‌ به‌ زمانی دایكی خۆیان بئاخفن و بنووسن وبخوێنن و حاشا له‌ بوونیان ده‌كرێت.

بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ و سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌ش پێمباشه‌ پشت به‌ دوو نووسه‌ری خاوه‌ن ویژدان و مرۆڤدۆستی تورك ببه‌ستم كه‌ ئه‌وانیش د. ئیسماعیل بێشكچی و جه‌نگیزچاندار ن.

له‌ وڵاتێكدا كه‌ وشه‌كانی كوردو كوردستان قه‌ده‌غه‌بوون سزاو زیندان و برسی كردن و لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌سه‌ر بوو بێشكچی وه‌كو لێكۆڵه‌رێكی ڕه‌سه‌ن و پاك و خاوه‌ن ڕه‌وشتێكی به‌رز و دیموكراسیخوازێكی بێنه‌زیر ژیانی خۆی ته‌رخانی به‌ره‌ڤانی له‌ حه‌قیقه‌تی بوونی كورد كرد هه‌موو ئه‌و كۆسپ و سزاو یاسا ناڕه‌واو قه‌ره‌قووشیانه‌ نه‌یان توانی بێشكچی سارد و په‌شیمان بكه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی كۆڵ له‌و خه‌باته‌ بدات كه‌ له‌ ئاكامدا زیاتر له‌ ده‌جار زیندانی كراو حه‌ڤده‌ساڵی ته‌مه‌نی له‌ زینداندا به‌سه‌ربرد له‌و پێناوه‌دا، هه‌رچه‌نده‌ زۆر وته‌و هه‌ڵوێستی جوانتری هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی كورد به‌ڵام لێره‌دا هه‌ر بواری ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌.

2. جه‌نگیز چاندار ڕۆژنامه‌وان و خاوه‌نی كتیێبی شه‌مه‌ندۆفه‌ری میزۆپۆتامیا یه‌كێكی تره‌ له‌و نووسه‌ره‌ی به‌ هه‌ڵوێست و ویّژدانانه‌ی كه‌ باسی كێشه‌ی كوردی به‌ ئینسافه‌وه‌ كردووه‌ و به‌ ئه‌ندازیاری دروستكردنی په‌یوه‌ندی كورد و ده‌وڵه‌تی توركیا ناسراوه‌ له‌ دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 دوای ئه‌وه‌ی خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌ به‌ پێزه‌كه‌ی بووم پێم باشبوو هه‌ندی له‌ سه‌رنج وبیروڕاكانی بخه‌مه‌ ڕوو بۆ پشتڕاسكردنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌م.

جه‌نگیز چاندار كه‌ ئه‌وكات یه‌كێك له‌ ڕاوێژكاره‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا تورگۆت ئۆزال ده‌بێت له‌ هه‌وڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان كورد به‌تایبه‌تی به‌رێزمام جلال و ده‌وڵه‌تی توركیادا ده‌بێت ده‌ڵێت له‌ناو ئۆتومبیله‌كه‌ی سه‌رۆكداویستم بڵێم جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌له‌فۆنی كرد یه‌كسه‌ر قسه‌كه‌ی پێ بڕیم و به‌ ده‌ستی چه‌پی باڵی ڕاستی منی گوشی و وتی دواتر قسه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ په‌نجه‌ ئاماژه‌ی ده‌ستی ڕاستی بۆ یاوه‌ر سه‌ربازییه‌كه‌ی كرد كه‌ له‌ كوشنی پێشه‌وه‌ی ئۆتومبێله‌كه‌ دانیشتبوو كه‌ پله‌ی سه‌ربازی ڕائید بوو وتی دواتر قسه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین نه‌یهێشت قسه‌ بكه‌م.

جه‌نگیز ده‌ڵێت سه‌رم سووڕما سه‌ركۆماری توركیا كه‌ له‌كاتی جه‌نگی كه‌نداو ببووه‌ ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا نزیك بوو كه‌به‌ناوی بچووكه‌وه‌ بانگی یه‌كتریان ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ سیفه‌تی فه‌رمانده‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ ده‌ترسا له‌وه‌ی كه‌له‌ ته‌نیشت یاوه‌ره‌كه‌یدا كه‌ پله‌ی ڕائیدی هه‌یه‌ بكه‌وێته‌ ناو قسه‌و باسێك كه‌ تێیدا ناوی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد ده‌هێنرێت، تورگۆت ئۆزال كه‌سێكی زۆر به‌هێز بوو به‌ڵام كاتێ بابه‌ته‌كه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه‌ هه‌بوو ته‌نانه‌ت ئه‌ویش له‌ به‌ر هه‌ڵوێست و پێگه‌ی سوپا نه‌یده‌توانی به‌ ئاسانی خۆی له‌ باسێكی زۆر ساده‌ش بدات.

له‌ ئێستاشدا حكومه‌ته‌كه‌ی بیناڵی یڵدرمیش هه‌مان سیاسه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كات له‌ دوا سه‌ردانیدا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان خۆی له‌وه‌ پاراست ناوی هه‌رێمی كوردستان ببات كه‌ هه‌رێمێكی یاسایی و ده‌ستوورییه‌ و وڵاتان مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی له‌ گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و قه‌واره‌یه‌كی فه‌رمی و دانپێدانراوه‌ له‌ ڕووی نێوه‌ده‌وڵه‌تیشه‌وه‌ و ئه‌و به‌ ئیداره‌ی باكوری عێراق ناوی برد و له‌ دوا لێدوانیشیدا بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی كورد له‌ باكوری كوردستان وتی شتێك نیه‌ له‌ توركیا به‌ناوی كێشه‌ی كورد به‌ڵكو كێشه‌ی تیرۆر هه‌یه‌.

ئه‌مه‌یه‌ نكووڵی كردنی حكومه‌ت و شه‌قام و سوپا له‌ توركیا له‌ حه‌قیقه‌تی بوونی كورد له‌و وڵاته‌دا.

.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris

div { text-align:right; }