نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

(تۆلێرانس) لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ ژیان ... بورهان شێخ ڕه‌ئوف

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ و له‌ كاتێك كه‌ سه‌رۆكی تازه‌ی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ ده‌ستی به‌ ده‌ركردنی فه‌رمانه‌ كارگێڕییه‌كانی كرد و یه‌كێك له‌و فه‌رمانانه‌ قه‌ده‌غه‌ی چوونی هاوڵاتیانی حه‌وت وڵاتی موسڵمانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو بۆ ئه‌مریكا هه‌ربۆیه‌ هاوكات له‌چوند شوێنێكی ئه‌و وڵاته‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی و توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌ سووتاندنو په‌لاماردانی مزگه‌وتی مووسڵمانه‌كانو (كه‌نیس) یه‌هووده‌كان.

ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشام هه‌ڵوێستی جووله‌كه‌و كریستیانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ موسڵمانه‌كان له‌ دوای ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌یانیان لێره‌دا پێمباشه‌ ئاماژه‌ به‌ ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی ئه‌ندیپه‌ندیتی به‌ریتانی بكه‌م كه‌ ده‌ڵێت جووله‌كه‌كان له‌ شاری ڤیكتۆریای ولایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكا كلیلی په‌رستگاكه‌ی خۆیان واته‌ (كه‌نیس) یان داوه‌ به‌ موسڵمانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌ ئاینیه‌كانیانی تێدا به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

ڕۆژنامه‌كه‌ زیاتر له‌سه‌ری ده‌ڕوات و ده‌ڵێت شاهید هاشمی كه‌ دكتۆرێكی پسپۆڕه‌و به‌رپرسی سه‌نته‌ری ئیسلامی ڤیكتۆریایه‌ وتی هیچ شتێكی له‌ ناكاو كتوپڕ نه‌بوو بۆمان هه‌ڵوێستی جووه‌كان چونكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ئێره‌دا زۆر باشه‌ و هه‌روه‌ها هاشمی وتی سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ك و ده‌ستپێشخه‌ری جووه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رانی سی كه‌نیسه‌ی كریستیانه‌كانیش ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كانیان بۆمان بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌ ئاینیه‌كانمان.

له‌ هه‌مانكاتدا هاشمی ده‌ڵێت نه‌ك هه‌ركۆمه‌كی كه‌نیس ی یه‌هودی و كه‌نیسه‌ی كریستیانه‌كان به‌ڵكو زۆر خه‌ڵكی تریش له‌ دانیشتووانی شاری ڤیكتۆریا كۆمه‌كیان كردین به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌خشین و یارمه‌تی بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه‌مان له‌ سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت زیاتر له‌ یه‌ك ملێۆن دۆلاریان كۆكرده‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا له‌و شاره‌دا ته‌نها نزیكه‌ی سه‌د موسڵمان ده‌ژین.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ 20 / ی ئه‌م مانگه‌د ا شوبات 2017 كاتێك گۆڕستانێكی جووه‌كان له‌ شاری سانت لوێس له‌ ئه‌مریكا به‌ر شاڵاوی تێكدان كه‌وت كۆمه‌ڵگای موسڵمانان له‌وێنده‌ری له‌ هه‌ڵمه‌تێكی هاوپشتی و كۆمه‌كی جووه‌كان له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ سی سه‌عات زیاتر له‌ 25 هه‌زار دۆلاریان كۆكردنه‌وه‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ی گۆڕه‌كان له‌ هه‌مانكاتدا ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕی دژی ڕق و كینه‌وه‌ توندوتیژی و خوازیاری تۆلیرانس بوون واته‌ لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان بوون.

ئێستا له‌ دوای ئه‌و هه‌وڵ و ڕاپۆرتانه‌ ده‌كرێت بپرسین ئه‌ری خێره‌ له‌ ئه‌مریكاو ئه‌وروپا ده‌كرێت هه‌موو ئایین وئاینزاكان به‌ یه‌كه‌و بژین وبه‌ ده‌م ئێش و ئازاری یه‌كدییه‌وه‌ بچن ولێره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین خوێن له‌ نێوانیاندا بڕژێت؟

خێره‌ لێره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ماكی ئه‌م ده‌رده‌ چیه‌ كه‌ یه‌كتر ناخوێنینه‌وه‌ و یه‌كتر ده‌سڕینه‌وه‌ ده‌بێت هۆكارو عیله‌ته‌كانی چی بن؟

ده‌بێت بپرسین كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ له‌ ئاسته‌كانی باڵادا هه‌ر له‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ بگره‌ تا وڵاتانی زلهێزی وه‌كو ئه‌مریكا به‌ریتانیا و ڕووسیا و چین و هندستان توێژینه‌وه‌ی زانستی قووڵ و درێژی بۆ بكه‌ن و یارمه‌تی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بده‌ن كه‌ له‌ م تونێلی مه‌رگ وكاره‌ساتینه‌بڕاوه‌ی خوێن ڕشتن ده‌ربچن؟

 

 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris

div { text-align:right; }