نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

پرۆژه‌ی هاوپه‌یمانی شیعه‌بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانی ... بورهان شێخ ڕه‌ئوف

ڕۆژی 4/2/ 2017 شاندێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی (شیعه‌) به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌ید عه‌مارحه‌كیم له‌ هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ جگه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران.

هه‌روه‌كو ئاشكرایه‌ له‌ چه‌ند مانگی پێش ئێستاوه‌ له‌ دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی به‌ سه‌ر داعشدا له‌ زۆر ێك له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا داگیری كردبوون، هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی سیاسی ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌و له‌ دوای 2003 ئه‌وان حوكمڕانی عێراق ده‌كه‌ن پڕۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی عێراق وه‌كو ده‌ڵێن بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ید عه‌مار حه‌كیم ه‌وه‌ گه‌ڵاڵه‌كراوه‌و دواتر بووه‌ته‌ پڕۆژه‌ی هاوپه‌یمانی ناوبراو.

شایانی وتنه‌ عه‌مار حه‌كیم به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ زیاتر له‌ كورد نزیكه‌و به‌ حوكمی پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كه‌ باپیری سه‌ید موحسین حه‌كیم كه‌ یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌عه‌ باڵاكانی شیعه‌ی عێراق بوو كاتی خۆی فتوای حه‌رامكردنی شه‌ڕی كوردو پێشمه‌رگه‌ی داوه‌ و له‌ ماوه‌ی 14 ساڵه‌ی ڕابردوویشدا خۆیشی هیچ لێدوان وڕه‌فتارێكی نێگه‌تیفی به‌رامبه‌ر به‌ كورد نه‌بووه‌.

بۆ ئێستا ئه‌م پرۆژه‌ پێشنیار ده‌كری؟

هه‌روه‌كو دیاره‌ عێراق له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌كو وڵاتێكی یه‌كگرتوو بوونی نه‌ماوه‌ و وه‌كو دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاش له‌ كاتی بانگه‌شه‌كاندا ئاماژه‌ی پێداوه‌ و هه‌ندێك له‌ چاودێرانی بارودۆخی عێراق له‌و بڕوایه‌دان له‌وانه‌یه‌ له‌تكردنی عێراق له‌ پێكه‌وه‌ گرێدانی ئاسانتر بێت له‌ به‌ر ئه‌و كه‌لێن و درزو نه‌مانی متمانه‌و خوێن ڕشتن و په‌راوێز خستنه‌ی پێكهاته‌كانی تر له‌ لایه‌ن شیعه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا بۆیه‌ ئێستا هاوپه‌یمانی شیعه‌ هه‌روه‌كو له‌ سه‌ره‌تای ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌كه‌یاندا نووسیویانه‌ ئامانج لی ی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه‌ وه‌كو وڵاتێكی دیموكراسی یه‌كگرتوو فیدراڵی به‌هێز كه‌ ئه‌مه‌ش شتێكی تازه‌ی تێدا نیه‌ جگه‌ له‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ماده‌كانی ده‌ستووری عێراق كه‌ ڕیفراندۆمی له‌ سه‌ر كراو نزیكی له‌ سه‌دا هه‌شتای خه‌ڵكی عێراق به‌ به‌ڵی ده‌نگی بۆ دا به‌ڵام جێبه‌جی نه‌كرا.

ئێستا كه‌ شه‌ڕی داعش به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و كوردو سونه‌و كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ ئتنیكه‌كانیش ئه‌جندای جیاوازیان هه‌یه‌ بۆ دوای شه‌ڕه‌كه‌ كه‌ كورد ئه‌گه‌ر چی گیرۆده‌ی قه‌یران كێشه‌و ململانی ی ناوخۆیی هه‌یه‌و ماڵێكی شێواوی هه‌یه‌ به‌ڵام باس له‌ ڕاپرسی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن هیچ نه‌بێت زۆربه‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئازادكراوه‌و له‌ بنده‌ستی پێشمه‌رگه‌دایه‌وده‌بێت جێگیر بكرێت له‌ سه‌ر هه‌رێم.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سوونه‌كان له‌ هه‌وڵی دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆیانن له‌ پارێزگاكانی خۆیان و كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌كانی تریش له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌خوازن هه‌رێمێكیان هه‌بێت كه‌ له‌ ده‌ستووری عێراقدا ڕێپێدراوه‌.

ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌جندای هاوپه‌یمانی شیعه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وانیش ئێستا كێشه‌و ناكۆكی زۆر له‌ نێوانیاندا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ هه‌روه‌كو له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ مه‌به‌ستیانه‌ عێراق وه‌كو وڵاتێكی سێنتراڵ و به‌هێز بمێنێته‌وه‌ خۆیان باڵاده‌ست بن تێیدا به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی 14 ساڵی ڕابردوودا هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ گه‌ڵ كوردا هه‌نگاوی باشیان نا و ده‌ستووریان نووسی عێراقیانه‌ بنیاتناوه‌ به‌ڵام دواتر له‌ خولی دووه‌می كابینه‌كه‌ی مالیكی كۆتایی به‌ و هاوپه‌یمانێتیه‌ گرنگه‌ هات و ده‌ست بۆ زۆرهێڵی سوور براو ئه‌گه‌ر كوردیش هه‌ندێك له‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی به‌ربكه‌وێت ئه‌وا پشكی شێر به‌ر كاربه‌ده‌ستانی شیعه‌ ده‌كه‌وێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ له‌ 14 ساڵه‌ ڕابردووی حوكمڕانی عێراق.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris

div { text-align:right; }