نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

سوریا له‌ جنێف ه‌وه‌ بۆ ئه‌ستانه‌ ... بورهان شێخ ڕه‌ئوف

وه‌كو بڕیاره‌ كۆنگره‌ی ئه‌ستانه‌ ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات بۆ جیگیركردنی ئه‌و ئاگربه‌سه‌ی كه‌ له‌ 30 كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو 2016له‌ سوریا به‌ هه‌وڵ و كۆششی هه‌ر سی وڵاتی ڕوسیا توركیاو ئێران جێبه‌جی كرا كه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ دوای شه‌ش ساڵ شۆڕش و پاشتر ململانی ی خوێناوی له‌ سه‌ر مێزی وتوێژ دابنیشن.

دانیشتن و كۆنگره‌و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مجاره‌ یان هه‌ر ناوێكی تری لێده‌نێن جیاوازه‌ له‌وانه‌ی پێشوو له‌ ڤیه‌ناو جنێفه‌ كانی یه‌ك و دوو و سی ئه‌مجاره‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی دوولایه‌نی دژو ناته‌با به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌وانیش توركیا پشتیوانی لایه‌نه‌ ئۆپۆزه‌سیۆنه‌كان و ئێران ڕوسیا پشتیوانانی ڕژێمی ئه‌سه‌د.

ئێستا سه‌رنج و چاو دڵی هه‌موو سوریه‌كان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ لای ئه‌ستانه‌ی پایته‌خته‌ جوانه‌كه‌ی كازاخستانه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ دوبه‌ی كازاخستان و ده‌پرسن ئایا ئه‌م كۆنگره‌ كۆتایی به‌ماڵوێرانی و خوێن رشتنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌هێنێت یان ئه‌میش به‌ ده‌ردی ئه‌وانه‌ی پێشوو ده‌چێت چونكه‌ نیگه‌رانیه‌كانیان له‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی بۆ؟

چونكه‌ ڕژێمی ئه‌سه‌د به‌وه‌قایل نابێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یارییه‌كه‌ بێت و هه‌ردوو وڵاتی ڕوسیاو ئێرانیش كه‌ پشتیوانی به‌هێزی ڕژێمی ئه‌سه‌دن به‌ هیچ چاره‌سه‌رێك قایل نابن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندا ناته‌با بێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش تاقم وگروپه‌ ئۆپۆزه‌سیۆنه‌كانیش پرژو بڵاون دوورن له‌ هه‌موو سازان و هه‌ماهه‌نگییه‌كی تۆكمه‌ بۆ ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته‌.

خاڵی لاوازی ئاگربه‌سه‌كه‌ كه‌ ڕه‌خنه‌ی زۆرێك له‌ لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاگربه‌سێكی گشتگیر نیه‌ و تاقم وگروهه‌ تیرۆریسته‌كانی وه‌كو داعش و فه‌تح ئه‌لشام و به‌ره‌ی نوسره‌ ناگرێته‌وه‌و كه‌ ئه‌مه‌ كارێكه‌ باشه‌ به‌ ڕای من به‌ڵام له‌ ناوچه‌كانی وادی به‌ردی نزیكی دیمه‌شق ی پایته‌ختیش ڕژێم په‌لاماری هێزه‌ ئۆپۆزه‌سیۆنه‌كان ده‌دات بۆ دوورخستنه‌وه‌یان له‌ خۆی.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌وه‌ی زیاتر گومان زیاد ده‌كات به‌بی ئاكامی كۆنگره‌ی ئه‌ستانه‌ به‌شداریكردنی ئه‌مریكایه‌ كه‌ ئێستا سه‌رقاڵی پێكهێنانی ستاڤی نوی ی ئیداره‌ی ترامپن به‌شدارییه‌كه‌یان سنورداركراوه‌ به‌ باڵوێزی ئه‌مریكا وه‌كو چاودێر له‌ كازاخستان و ڤیتۆی توركیا له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردنی په‌یه‌ده‌ واته‌ پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستانی ڕۆژئاوا له‌ به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌كه‌دا كه‌ 28% خاكی سوریایان له‌ بنده‌ستدایه‌ و خاوه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌په‌ژه‌ن و كه‌ ڕۆڵی كاریگه‌ریان بینیوه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ شه‌ڕی تیرۆر و له‌ ئێستاشدا له‌ چوارچێوه‌ ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا به‌شدارن له‌ پرۆسه‌ی ئازادكردنی ڕه‌قه‌ی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش.

ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشكرایه‌ ئێستا سوریا ته‌نیا له‌ سه‌ر كاغه‌ز و به‌ناو وه‌كو وڵاتێكی یه‌كگرتوو ناوی ماوه‌ ئه‌گینا له‌ واقیعدا ئه‌و وڵات دابه‌شبووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی هه‌ژموونی هێزی جیاجیاوه‌ ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مریكا ئایا نه‌خشه‌یه‌كی تازه‌ له‌ شێوه‌ی سایكس بیكۆ بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌كێشێت كه‌ كۆتایی به‌ هه‌موو ململانی َو ناكۆكیه‌ ئتنیكیه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌هێنێت و ئاوێك به‌م ئاگره‌دا ده‌كات؟

یان به‌ ناوی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریاو عێراق و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و پیرۆزی سنوره‌ كۆنه‌كانی سایكس بیكۆ ه‌وه‌ جارێكی تر نه‌وت به‌ئاگری پڕكڵپه‌ی ناكۆكیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و كورد ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ قۆچی قوربانی سات و سه‌ودای بازاڕی سیاسه‌ت وه‌كو ڕابردوو.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris

div { text-align:right; }