نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

فاكته‌ره‌كانی داڕمانی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیاو یه‌كێتی ئه‌وروپا ... بورهان شێخ ڕه‌ئوف

سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌ مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپاو ده‌وڵه‌تی توركیا بده‌ینه‌وه‌ ده‌بینین یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌ توركیاوه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ ساڵی 1959 داواكاری بوون به‌ ئه‌ندامی له‌ بازاڕای هاوبه‌شی ئه‌وروپا پێشكه‌شكردنئه‌وروپیه‌كانیش چوار ساڵ دواتر په‌سه‌ندیانكرد واته‌ ساڵی 1963.

ساڵی 1980 به‌ هۆی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی كه‌نعان ئیڤرینه‌وه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ سڕكرا دواتر له‌ ساڵی 1983 له‌ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی و هه‌ڵبژاردن جارێكی تر په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بوونه‌وه‌.

توركیا كه‌له‌ ساڵی 1996 ه‌وه‌ چووه‌ ناو یه‌كێتی گومرگیه‌وه‌ و له‌ ساڵی 2005 ه‌وه‌ به‌ فه‌رمی داواكاری فه‌رمی به‌ ئه‌ندام بوونی ته‌واوی پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و داموده‌زگاكانی وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی توركیایان نه‌داوه‌ته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێودانگ و مه‌رج وبنه‌مای تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ كه‌ له‌ وڵاتی توركیادا تائێستا ئه‌و بنه‌ماو پێوه‌رانه‌ فه‌راهه‌م نه‌بوون.

ئه‌گه‌ر فاكته‌ری گرنگ و سه‌ره‌كی قه‌یرانه‌كانی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپاو توركیا له‌ دیدی توركیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیاو ئه‌رمینیاو وهه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان قوبرس و توركیا بێت ئه‌وه‌ كێشه‌ی كورد له‌ باكوری كوردستان یان باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیایه‌ كه‌ كێشه‌ی گه‌لێكه‌ نكووڵی له‌ بوونی ده‌كرێت و پێشتر مسعود یه‌ڵمازی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته‌ وتبووی ڕێگه‌ی ئه‌وروپا له‌ ئامه‌ده‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.

بۆیه‌ توركیا نیگه‌رانی خۆی له‌ سستی وتووێژه‌كان بۆ چوونه‌ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌ده‌شارده‌وه‌ و له‌ گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2013 گۆڕپانی جیزی و ته‌قسیم له‌ ئه‌سته‌نبوڵ كه‌ ئه‌وروپیه‌كان شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی توركیا كرد و تاوانباریان كرد به‌ پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و ئه‌ردۆغانیان به‌ دكتاتۆر ناوبرد.

له‌پاش به‌هاری عه‌ره‌بی و به‌تایبه‌تی شۆڕشی سوریا و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سوریاش جارێكی تر به‌ هۆی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی توركیا له‌ و وڵاته‌ و پشتیوانیكردنی له‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان و به‌شدار نه‌بوونی له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له‌ میسرو لیبیا و عێراق و یارمه‌تی و كۆمه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕڤانانی كورد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان واته‌ باكووری سوریا كه‌ توركیا ئه‌وان به‌باڵی سوریای پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ناسێت و جیاوازی له‌ نێوان تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش و شه‌ڕڤانانی كورد نابینێت ئه‌مه‌ش خاڵێكی تری ناكۆكیه‌كانی ئه‌و دوولایه‌نه‌یه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ كورد توركیا ئه‌وروپیه‌كان تاوانبار ده‌كات به‌ یارمه‌تیدانی تیرۆری (pkk) و ده‌ڵێن ئه‌و كۆمه‌ك وچه‌ك و یارمه‌تیانه‌ی به‌ شه‌رڤانانی كورد له‌ ڕۆژاوا ده‌درێت ئه‌وان دژی توركیا به‌كاری ده‌هێنن و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ باكوری كوردستان ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌و كۆمه‌ك و یارمه‌تیانه‌.

خاڵێكی تری ناكۆكی نێوانیان قه‌یرانی كۆچبه‌ران بوو كه‌ توركیاوه‌ ڕوویان له‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كرد كه‌ ڕێككه‌وتنێكیان له‌ سه‌ر واژۆكرد كه‌ توركیا ڕی بگرێت له‌ په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وروپا له‌ به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی ئه‌وروپا 6 ملیار ئۆریۆ بدات به‌ توركیا ولابردنی ڤیزه‌ له‌ سه‌ر هاوڵاتیانی توركیا كه‌ ئه‌مه‌ش جێبه‌جی نه‌كرا.

له‌ كۆتاییدا له‌ دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی 15 ته‌مووزی 2016 ئه‌و هه‌ڵمه‌تی گرتن و ده‌ركردنه‌ی كه‌ نه‌یارانی ئه‌كه‌په‌ی گرته‌وه‌ جارێكی تر توركیا كه‌وته‌وه‌ به‌رشاڵاوێكی تری ڕه‌خنه‌و نیگه‌رانی ئه‌وروپیه‌كان، توركیاش ئه‌وان به‌ پشتیوانی كوده‌تاو بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تی فه‌تحوڵاگویله‌ن تاوانبارده‌كات.

له‌ ئاوا بارودۆخێكدا ئه‌ردۆگان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ گه‌ڵ ڕوسیادا ئاسایی كرده‌وه‌و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ ببێته‌ ئه‌ندامی ڕێكخراوای شنگهای و وڵاتانی ئه‌ندامی شنگهایش خۆشحاڵی ده‌رببڕن.

ئه‌وه‌ی توركه‌كان دڵی خۆیانی پێخۆش ده‌كه‌ن له‌ كاتێكدا په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشنیاری سڕكردنی پاڵێورانی توركیا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی ترامپ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و هه‌ڵكشانی ڕه‌وته‌ ڕاستڕه‌و تووندڕه‌وه‌كان له‌ ئه‌وروپا پێشبینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كێتیه‌ بكه‌ن.

 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris

div { text-align:right; }