نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حه‌له‌بی وێران ... برهان شێخ ڕه‌ئوف

حه‌له‌ب پایته‌ختی ئابووری سوریا و دووه‌م گه‌وره‌ شاری ئه‌و وڵاته‌ ناسراو به‌ چینی عه‌ره‌ب (واته‌ ێین) له‌ به‌ر بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری كارگه‌ی پیشه‌سازی گه‌وره‌و به‌رهه‌مهێن له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌، هه‌روه‌ها حه‌له‌ب له‌ سه‌ده‌ی شانزه‌وه‌ ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانی بووه‌ له‌ نێوان ئه‌وروپاو ئاسیا و زۆرێك له‌ مێژوونووسان له‌ و بڕوایه‌دان كه‌ ئه‌و ڕێنیسانسه‌ ئه‌ده‌بیه‌ی له‌ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا وڵاتی شامی گرته‌وه‌ له‌ حه‌له‌به‌وه‌ ده‌ستی پێكرد له‌لایه‌كی تره‌وه‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌وه‌ناسراون كه‌ كراوه‌و لێبوورده‌و دوورن له‌ ڕق و كینه‌ی ئتنیكی و تائیفی.

شۆڕشی خه‌ڵكی سوریا كه‌ پێش شه‌ش ساڵ سه‌ریهه‌ڵدا كه‌ حه‌له‌بیش به‌شێكی گرنگ و لێكدانه‌بڕاوی بوو بۆ ئازادی و سه‌رفرازی و كۆتاییهێنان به‌ حوكمی كۆماری پشتاوپشتی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د بوو به‌ڵام هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تووشی چه‌ندین كۆسپ و هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ بوو كه‌ نه‌یانهێشت ئه‌و شۆڕشه‌ به‌ مه‌نزڵ بگات له‌وانه‌:-

1. گۆڕینی ڕه‌وتی شۆڕشه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ ئاشتیخوازییه‌كه‌ بۆ ململانێیه‌كی چه‌كدار كه‌ لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی شۆڕشه‌كه‌ ناوه‌ندی بڕیارو هێزی شۆڕشه‌كه‌یان له‌ ده‌ست دا.

2. به‌و شێوه‌ش بڕیار كه‌وته‌ ده‌ست لایه‌نی تر كه‌ ئه‌وانیش ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز و سته‌مدیده‌ی سوریا هه‌بوو كه‌ ئه‌مه‌ش نه‌ك وایكرد نه‌ك هه‌ر مه‌به‌سته‌كان یه‌كنه‌گرن به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی داخوازیه‌كانی گه‌لیش بن.

3. به‌تائیفی كردنی شۆڕشی سوریا ئه‌مه‌ له‌ هه‌مووی سامناكتر بوو بۆ شۆڕشه‌كه‌ واته‌ گۆڕینی ئامانج و داخوازییه‌ دیموكراسی و شارستانییه‌كانی خه‌ڵك واته‌ به‌ واتایه‌كی تر گۆڕینی له‌ ململانێیه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ بۆ ململانی ی تائیفی و ئتنیكی له‌ نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا.

4. له‌ ئاكامی ئه‌و ململانێ نادرووست و كۆنه‌په‌رستانه‌دا شۆڕشی سوریا وه‌رچه‌رخا بۆ ململانی ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نێوان وڵاته‌ زلهێزو ئیقلیمیه‌كاندا هه‌ر له‌ ئه‌مریكاو ڕوسیاو ه‌ بگره‌ تا ئێران و توركیا و وڵاتانی كه‌نداو لایه‌نی تریش، به‌ڵی هه‌موو ئه‌و ده‌ستێوه‌ردان و به‌ریه‌ك كه‌وتنی به‌رژیوه‌ندیه‌ جیاوازانه‌ كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ تاقم وگرووپه‌كانی شۆڕش شه‌ڕو په‌لاماری یه‌كتر بده‌ن كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ شه‌ڕی حه‌له‌بدا ڕه‌نگیان دایه‌وه‌و ئه‌و شاره‌ی كه‌ له‌ سه‌رتای ئه‌م وتاره‌وه‌ باسمانكرد ببێته‌ وێرانه‌ خاكێك و مه‌رگی به‌ كۆمه‌ڵی زۆرێك له‌ دانیشتووانه‌كه‌ی ببینێت.

هه‌رچه‌نده‌ باسكردن و نووسین له‌ سه‌ر شۆڕش و ململانێكانی سووریا له‌ وتارێكی كورتدا كارێكی ئاسان نیه‌و له‌ڕابردووشدا من له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كانی كۆبانی و مه‌نبه‌ج و ڕۆڵی توركیاو ڕووسیا وتاری ترم نووسیووه‌ به‌ڵام له‌م وتاره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ پێویست ده‌زانم بیڵێم ئه‌وه‌ پشت به‌ستنی تاقم و گرووپه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆنی سووریایه‌ به‌ وڵاتانی كه‌نداو به‌ تایبه‌تی سعوودیه‌و قه‌ته‌ربه‌ تایبه‌تیش توركیا كه‌ هه‌موو تۆپه‌كانیان خستبوو ه‌ سه‌به‌ته‌ توركیاوه‌ كه‌ ئه‌ویش هه‌موو ئه‌و گروپانه‌ی كرد به‌ قوربانی به‌رژه‌وندییه‌كانی خۆی.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris

div { text-align:right; }