نووسەرە کۆنەکان

**Menu**
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:564 ? ? ? ? ?}

به‌خێربێی شه‌هلای شووشه‌یی .... نه‌ژاد عزیز سورمی

" هه‌موو ئاویان لێڵ ده‌كه‌ن،

 تا قووڵ بنوێنن. . "

 نیتچه‌

به‌خێر بێی میوانی تاراپۆش. !

به‌خێر بێی دونیای خه‌مۆكی بێده‌نگ. . !

ئه‌و دره‌وشانه‌وه‌م پێ ببه‌خشه‌وه‌،

له‌ گه‌واڵه‌یه‌كی چڕی شه‌رمه‌وه‌ دێ،

تارمایی ببینم. .

ساوی (با) م به‌ سه‌ردا هه‌ڵبكا

غه‌ریبی نێرگسی لێ بتكێ. .

به‌خێر بێی شه‌هلای شووشه‌یی نووستوو!

ئه‌وه‌ی هات دڵی خۆی نه‌دیت و پێی لێ نا. .

ئه‌وه‌ی چوو بازی كێوییانی ون كرد

نهێنی ڕێكه‌وت و

 ورشه‌ی ئازار و

 مه‌وسیمی جودایی

له‌ شكانی شه‌خته‌ و

 مه‌رگه‌مه‌له‌ی كه‌نار و

 كێشمانه‌ی سپێده‌دا دیتبوو. .

به‌خێر بێی بۆ ده‌رگای تۆنێڵ و

باوه‌شی به‌سۆزی

 سرووتی كسپه‌ و

 ئاوازی لاتی و

 فه‌رشی باران. .

به‌خێر بێی دونیای خه‌مۆكی بێده‌نگ،

میوانی تاراپۆش!

تۆسه‌یری،

كۆتری حه‌وشه‌ی خانه‌قا چه‌ند شادن

چه‌ند شادن كۆتری حه‌وشه‌ی خانه‌قا

گڕی شین له‌ بنباڵ هه‌ڵده‌گرن

ئاسمانگه‌ڕ،

له‌ بۆسه‌ی به‌سامی فه‌نتازیا

ده‌چنه‌وه‌ باوه‌شی

 سرووتی كسپه‌و

 ئاوازی لاتی و

 فه‌رشی باران. .

شه‌هلای شووشه‌یی نووستوو!

میوانی تاراپۆش

به‌خێر بێن بۆ شایی گوڵاڵه‌ سپییه‌كان. . !

نیسانی 2010

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris