نووسەرە کۆنەکان

**Menu**
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:564 ? ? ? ? ?}

تارای باران. . شه‌قامی تارمایی. . دۆت كۆم. ... نه ژاد عزیز سورمێ

 

چ ده‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌موویان بڕۆن؟                            

وازیان لێ بێنه‌. . من ده‌مێنمه‌وه‌

به‌ ده‌ریا به‌ر فراوانه‌كاندا دێم.

ئاسمانی بێ پایان ته‌ی ده‌كه‌م.

بێ دڵشكاوی، بێ شكایه‌ت

دێم گۆرانی بچڕم. .

یانیس ڕیستۆس

مه‌ترسه‌! كۆڕ گه‌رمه‌، شانۆ ماندوو. .

هه‌ور باڵیان

به‌سه‌ر شارو گوندان ده‌كوتن.

مه‌ترسه‌! ده‌ستت بێنه‌!

خۆشه‌ویستی دڵنیایمان ده‌داتێ. .

خۆشه‌ویستی له‌ خه‌می بێ چاووگ و سه‌رچاوه‌مان

ده‌پارێزێ. .

مه‌ترسه‌!

خۆشه‌ویستی له‌ دیواری ماندوو

له‌ سه‌عاتی هه‌ناسه‌سوار و

كه‌وشه‌نی گومڕاییمان ده‌ترازێنێ. .

مه‌ترسه‌!

ئیتر ترس له‌ ده‌فته‌ره‌ زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی مێژوودا

جێگه‌ی نییه‌. .

مه‌ترسه‌! بێگومان بای واده‌،

پیاسه‌یه‌كمان هه‌ر پێ ده‌كا

زۆر له‌و سه‌فه‌ر و گه‌شتانه‌ خۆشتر

ده‌زگاو سه‌ندیكاكان بۆ هه‌وادارانییانی ڕێك ده‌خه‌ن. .

مه‌ترسه‌! ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌یه‌ك هه‌ور و

چه‌ند گه‌زێ خۆر و

شه‌ره‌نگی دواساتمان

له‌ شه‌قامه‌ به‌ جریوه‌ ڕنگاوڕه‌نگه‌كانه‌وه‌ ده‌ست نه‌كه‌وت. .

(ئاخری / لاوك و / حه‌یران و / هۆره‌ و / سیاچه‌مانه‌م / بینی /

به‌ناو / یه‌كتر / كه‌وتبوون. . / من / ڕه‌خشم / پێ نه‌بوو /

/ گۆرانییه‌كی كپكراو / هاوارێكی بێده‌نگ / به‌ده‌ردی /

/ چی / ده‌خوا؟ / شه‌قامی تاریك / دیواری كوێر. . . /)

په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌م له‌سه‌رمان هه‌ڵده‌له‌رزی. .

پایزێكی دره‌نگ بوو

له‌گه‌ڵ گه‌لگامش پێكه‌وه‌ بووین

دۆسیه‌ی بارانمان ده‌خوێنده‌وه‌

كه‌ له‌سه‌ر شۆسته‌دا داوای ته‌سكه‌ره‌ و

ناسنامه‌یان لێ كردبوو. . . تووڕه‌ ببوو. .

له‌وێبای ده‌تدی

چه‌ند گۆرانی، چه‌ند ئاواز

چه‌ند ئه‌ستێره‌ی داڕژاو و

پارچه‌ی مانگ پێشێل ده‌كرێن. .

له‌وێبای، به‌تایبه‌تی

بۆنی مێلاقه‌ و ئه‌رخه‌وانت ده‌كرد

گوێت له‌ پێخوستی بوولێڵ و

زرنگه‌ی تارای زیوین ده‌بوو. .

له‌وێبای،

به‌ ڕێژنه‌یه‌ك فرمێسك سه‌وز ده‌بوویه‌وه‌. .

ئای له‌ نه‌رمه‌ خوناوان. .

ئای له‌ سه‌دایێ پایزێ. .

له‌ باوبۆرانی زستانی. .

(شیرین قه‌د / په‌شمی ئاودامان / ده‌پۆشێ. / بڵێی /

/ دونیا / ئه‌وه‌ نه‌بێت ده‌یبینین؟ / ئاگری شوانان / له‌ / دوور ڕا /

/ دیار / بوو. . / لاڤایی / تاوی / بۆ / ده‌هێناین /

/ نه‌قشی / ناسۆر / بوو / له‌ سنوورانیان / ده‌كێشا. . /

دڵم / ده‌ڵێ / پێده‌كه‌نی. . /)

ده‌ستم بگره‌. . مه‌ترسه‌!

خه‌می وایه‌ره‌ تێكئاڵاوه‌كانت نه‌بێ

گوڵه‌كانی مافوور چاویان له‌ كڵاوڕۆژنه‌ بڕیوه‌. .

(هیوا) ی شێت

(ئومێد) ی له‌عنه‌تی. .

پیاڵه‌یه‌كی پڕ

له‌و دیو ڕۆژگاری گلاراو چاوه‌ڕێمانه‌. .

شوباتی 2007


تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris