نووسەرە کۆنەکان

**Menu**
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:564 ? ? ? ? ?}
×

**Warning**

**Unable to find a user with the ID: 228**

مه‌ترسییه‌كانی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن نه‌وت وردبوونه‌وه‌ له‌ پارادۆكسی زۆری (*) تێری لێین كارڵ ... له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ : نه‌ژاد عزیز سورمێ

(به‌شی یه‌كه‌م)

ئاماژه‌یه‌ك له‌ وه‌رگێڕه‌وه‌

( تێری لێین كارڵ Terry Lynn Karl پرۆفیسۆری ئه‌مه‌ریكایی بواری زانسته‌ سیاسیه‌كان ، 21ینۆڤێمبه‌ری 1947 له‌دایك بووه‌ . ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كاتی خۆی ساڵی 2007 له‌ لایه‌ن – په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی عێڕاق –كه‌خوالێخۆشبوو نووسه‌ری ناسراو فالح عه‌بدولجه‌ببار سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد كراوه‌ به‌ عه‌ره‌بی و وه‌كات له‌ به‌غدا و هه‌ولێر و بێرووت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .

نووسه‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یدا به‌ ڕاشكاوی باسی گرفته‌ په‌نهان و ئاشكراكانی نه‌وت ومه‌ترسییه‌كانی له‌ وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت ده‌كا كه‌ چۆن ئه‌گه‌ر پسپۆری دڵسۆز و لێزانی حیكمه‌تدار له‌ پشت ئیداره‌دانییه‌وه‌ نه‌بن له‌ باتی خێر ده‌بێته‌ به‌ڵا به‌سه‌ر خودی ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه‌ ونه‌ك هه‌ر گه‌شه‌ی ده‌وه‌ستێنێ یا دوای ده‌خا، به‌ڵكو ده‌یخاته‌ ژێر باری قه‌رزی قورسیشه‌وه‌، له‌م بواره‌شدا نموونه ‌و داتای حاشاهه‌ڵنه‌گر و هه‌ندێ جار به‌ڵگه‌نه‌ویست دێنێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ده‌وڵه‌ته‌ دواكه‌وتووه‌كاندا .

به‌هۆی گرینگی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ و بۆ به‌رچاوڕوونی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانبه‌ پێویستم زانی بیكه‌م به‌ كوردی، ده‌نا ڕه‌نگه‌ بابه‌تی له‌م چه‌شنه‌ كاری ئابووریزانان بێ تا خوێنه‌ر و به‌دواداچوویه‌كیئه‌ده‌ب و هونه‌ر . )

وه‌رگێڕ

با بیر‌ و خه‌یاڵمان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ ساڵانی 1973 و 1974 كه‌ نرخی نه‌وتی خاو چوار هێنده‌به‌رز بوو‌ه‌وه‌ و یه‌كه‌مین قه‌یرانی وزه‌ی له‌ جیهاندا دروست كرد .

‌ سامانێكی بێسنووری هێنا، ‌ تاكه‌ سامان بوو بێ شه‌ڕ وه‌ده‌ست بێ و كاری كرده‌نی له‌ سیسته‌می جیهانیدا بكا، پێشبینی ناقۆڵا له‌باره‌ی توانای شێردراوه‌ی زۆربوونی سامانی وڵاتانی

نێرده‌كاری نه‌وتیش هاته‌ گۆڕێ . (1)

له‌ كاتێكیشدا وڵاتانی پیشه‌سازی شڵه‌ژا بوون و ئارامیان له‌به‌ر بڕا بوو له‌ ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تانی نێرده‌كاری نه‌وت( ئۆپێك) ببنه‌‌ گه‌وره‌ترین دراوگۆڕه‌وه‌ی به‌هێز له‌ جیهاندا (2)، وڵاتانی نێرده‌كاری نه‌وت له‌ خوماری خۆشییدا بوون، له‌و بڕوایه‌دا بوون خۆشگوزه‌رانی ژێرخانێكی به‌رده‌وامیان له‌ ئابووری پاش نه‌وت بۆ مه‌یسه‌ر ده‌كا، هه‌روه‌ها بۆ هێزی تژیی له‌كار ( زاڵ بوونی ته‌واو به‌سه‌ر بێكاریدا) و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌قامگیری سیاسی .

به‌ كورتی وایان لێكدایه‌وه‌ ئه‌و خۆشگوزه‌رانییه‌ هه‌ل بۆ نێرده‌كارانی نه‌وت ده‌ڕه‌خسێنێ بگه‌نه‌وه‌ وڵاتانی جیهانی یه‌كه‌م ( وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان) .

به‌م جۆره‌ ده‌بینین شای ئێران په‌یمانی به‌ گه‌له‌كه‌ی دا (( شارستانییه‌تێكی مه‌زن)) یان بۆ بنیات بنێ، له‌ كاتێكدا سه‌رۆكی فه‌نزه‌وێللا، كارلۆس ئاندریاس پیریز پێشبینی (( فه‌نزوێللای مه‌زن))ی له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كرد، پیرز پێی وتم : ((‌ ڕۆژگارێك دێ به‌م نزیكانه‌ ئه‌مریكاییه‌كان ئۆتۆمبیلی وا داژۆن كرێكارانی ئێمه ‌له‌ كارگه‌ نوێیه‌كانی فه‌نزه‌وێللا به‌تامپۆنپارێزی ‌‌ئه‌له‌منیۆمیی فه‌نزوێللایی و به‌ سووته‌مه‌نی نه‌وتی خۆمان به‌رهه‌میان هێناوه‌، ئه‌و ده‌مه‌ ته‌واو وه‌ك ئێوه‌مان لێ دێ))(3)

پاشان ده‌ركه‌وت ئه‌و پێشبینی و ڕه‌مڵ لێدانانه‌، له‌ داڕشته‌یه‌كی نوێی (( ئه‌فسانه‌ی میداس)) زیاتر نه‌بوون . دوای تێپه‌ڕینی چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر جۆش و خرۆشی نه‌وتیی ده‌یه‌ی حه‌فتاكان، له‌گه‌ڵ بوونی دوو قه‌ڵه‌مبازی گه‌وره‌ له‌ نرخی نه‌وت له‌ ده‌یه‌ی نۆهه‌ته‌كانیشدا ده‌بینین زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی نێرده‌كاری نه‌وت له‌ قه‌یراندا گینگڵ ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌ ده‌ست كه‌می سه‌رمایه‌وه‌ ده‌ناڵێنن (4) .

ئه‌و وڵاتانه‌ دووچاری ته‌نگه‌تاوی و داڕمانی به‌رهه‌م و هه‌ڵاتنی سه‌رمایه‌ و دابه‌زینی توانا و زیاد بوونی هه‌ڵئاوسان (به‌ ژماره‌ی ده‌یی) و زیاد بوونی خه‌یاڵیی به‌های دراو و كورتهێنانی بودجه‌ و دیارده‌ی دی له‌و بابه‌ته‌ بوونه‌وه‌ .

ئیدی وای لێ هات زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ په‌له‌ بكه‌ن له‌ هێنانی سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ پرۆژه‌ی هاوبه‌ش كه‌ پێشتر وه‌ختی خۆماڵیكردنی نه‌وت له‌ حه‌فتاكاندا به‌ دوایی ڕه‌تیان ده‌كرده‌وه‌ .

گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی شینگی ئابووری وڵاتانی نێرده‌كاری نه‌وت بێ تاوتر ده‌بوو به‌ چه‌شنێك

 پشتبه‌ستن به‌ نه‌وت و قه‌رز به‌ ئاستێك به‌رز ببێته‌وه‌ زیاتر له‌ ساڵانی به‌ به‌ره‌كه‌تی نه‌وتاوی .

له‌و ڕاسته‌دا سه‌قامگیری سیاسی چه‌سپاوی خۆیشی له‌ده‌ست دا، زۆر له‌وڵاتانیش، له‌ نایجیریا تا فه‌نزوێللا و ئه‌نده‌نووسیا وجه‌زاییر ناكۆكی و خۆپیشاندان و شڵه‌ژانیشیان به‌خۆوه‌ بینی، ته‌نانه‌ت شه‌ڕی ناوخۆیش خه‌ریك بوو هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ دانیشتووانی ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك ده‌كرد .

وه‌ك چۆن زێڕیش له‌ ئه‌فسانه‌ی مه‌لیك میداسدا له‌گه‌ڵ ئه‌و هیوایه‌ گه‌وره‌ی به‌ خۆشگوزه‌رانی بۆ وڵاته‌كه‌ی پێ هه‌ڵچنی بوو، ژیانی لێ تێك دا، نه‌وتیش به‌و ڕه‌نگه‌ سێبه‌ری ڕه‌شی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا گرت، یان با بڵێین هه‌موو شتێكی نه‌وتاوی ( Petrolize ) كرد.

ئابووری نه‌وتاوی ده‌كا، سیاسه‌ت نه‌وتاوی ده‌كا، هه‌موو شتێك له‌و وڵاتانه‌ نه‌وتاوی ده‌كا .

حاڵ به‌وه‌ گه‌یشت یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ڕێكخراوی ئۆپێك، خوان پابلۆ بیرێز ئه‌لفۆنسۆ بڵێ (( نه‌وت له‌ گووی شه‌یتان زیاتر نییه‌، ئێمه‌ خه‌ریكه‌ له‌ پاشه‌ڕۆی شه‌یتان نقوم ده‌بین ))(5)

ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوی لێ ده‌نێم (( پارادۆكسی – (سه‌یرایه‌تی) زۆری))، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كه‌ سه‌رسڕمان لای لێتۆژ و سیاسه‌تكاران پێكه‌وه‌ ده‌ورووژێنێ (6). چونكه‌ لۆژیك ده‌ڵێ تێكه‌وتنی وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت له‌ قۆرتی ته‌نگژه‌یه‌كی توندی ئابووری و سیاسی جێی سه‌رنج و سه‌رسڕمانه‌ - وڵاتی لێك جودان وه‌ك فه‌نزوێللا و ئێران و نایجیریا و جه‌زاییر وئه‌نده‌نووسیا - ئه‌م وڵاتانه‌ كه‌ ته‌واو لێك جودان بكه‌ونه‌ سه‌ر هه‌مان دووڕیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كی زۆریان هه‌یه‌ كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ و لێكدانه‌وه‌ی ده‌وێ، ئه‌و وڵاتانه‌ لێك دوور وجیاوازن له‌ هه‌موو شتێك له‌ نه‌وت نه‌بێ ! كه‌ هه‌ر به‌ سرووشت جیایه‌ : جه‌زاییر له‌ ڕووبه‌ردا سه‌ت جار به‌ قه‌د كوێته ‌دانیشتووانیشی جیان ، دانیشتووانی ئه‌نده‌نووسیا 132 جار له‌ دانیشتووانی قه‌ته‌ر زۆرتره‌، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ ڕووی بڕی یه‌ده‌گی نه‌وتیش جیاوازیان هه‌یه‌، یه‌ده‌گی سعوودیه‌ 265 جار له‌ یه‌ده‌گی گابۆن زۆرتره‌، باسی جیاوازی زۆری هۆیه‌كانی دیكه‌ ناكه‌ین، لێك جوداییه‌كی دیار له‌ ئاستی بژێوی ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ كاتی زۆری نه‌وت ساڵی 1974 دا هه‌یه‌، پشكی تاكه‌كه‌س له‌ داهاتی نه‌ته‌وه‌ییدا، به‌ نموونه‌ له‌ له‌ ئه‌نده‌نووسیا له‌ 170 دۆلاری تێنه‌په‌ڕاند، له‌ كاتێكدا پشكی تاك له‌ ئیماراتدا 11 هه‌زار دۆلار زیاتر بوو، دیسان سیسته‌می سیاسی له‌ وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت دا ته‌واو جیاوازه‌، له‌ نێوان دیموكراسی ( فه‌نزه‌وێللا و ئوكوادۆر) و (*)

حوكمی سه‌ربازی (ئێراق و نایجیریا ) یان حوكمی سیۆكراتی ئیسلامی (سعوودیه‌ و ئێرانی دوای 1979 )، تا سیسته‌می تاك حزبی به‌ناو سۆشیالستی‌ ( جه‌زاییر) .

جیاوازی قووڵ له‌ نێوان نایجیریا كه‌ به‌ لای خراپترینی پێوه‌ره‌كه‌دایه‌‌ و ئه‌نده‌نووسیا كه‌ كاری  خۆی باشتر ڕایی ده‌كا (7) .

لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ نییه‌ بڵێین وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت حاڵیان له‌وانی دیكه‌ی بێ نه‌وت خراپتره‌ ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ باره‌كه‌ به‌و ڕه‌نگه‌ ‌بێ یان نه‌بێ به‌ پێی بارودۆخ و به‌راوردكارییه‌كان .

به‌ڵام ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وتی گه‌یانده‌ ئه‌وه‌، له‌ هه‌موو ئه‌و زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونه‌ی تێیاندایه‌، ‌ جیایه‌ له‌وه‌ی له‌ وڵاتانی بێ نه‌وت ده‌یبینین، هه‌موویانله‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندیشیان له‌ چاڵ و چۆلی قه‌یرانی هاوشێوه‌دا كه‌وتوون‌ .

ئه‌و مه‌ته‌ڵانه‌ش ئاكامگیری جیهانییان هه‌یه‌، ئه‌گه‌رجۆش و خرۆشی نه‌وت هه‌ژاری و

 نایه‌كسانی و ته‌نگژه‌ی سیاسیی ده‌وڵه‌تانی نێرده‌كاریی نه‌وتی لێ به‌وه‌له‌د بێ – كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ ڕاستی وا بووه‌، بێتوو حوكمیان به‌ پێی ڕووداوه‌كانی هه‌ر دوو ده‌یه‌ی حه‌فتا و هه‌شتایه‌كان له‌سه‌ر بده‌ین – ڕه‌نگه‌ ئه‌و قه‌یرانانه‌ به‌ ده‌وری خۆیان به‌ڵای نه‌وتیی نوێیان لێ په‌یدا بێ كه‌ ئه‌نجامی زیانبه‌خشی وایان لێ بكه‌وێته‌وه‌ له‌ توانادا نه‌بێ پێشبینی بكرێ .

‌ ده‌یه‌ی حه‌فتایه‌كان نرخی نه‌وت سێ جار به‌رز بووه‌وه‌، دوو له‌ شۆكی‌ نرخ ( (( قه‌ڵه‌مبازی لیبیا)) 1971 و (( خرۆشانی ئێرانی )) 1979 ) به‌ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سیاسی

ناو وڵاتێكی سه‌ره‌كی له‌ وڵاتانی نێرده‌كاری نه‌وته‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون . له‌ ساڵی 1990 شدا

بازاڕی نه‌وت هه‌ژا و نرخی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئاكامی هه‌وڵی ئێراق بۆ چاره‌سه‌ر كردنی

گرفته‌ ناوخۆییه‌كانی به‌ داگیر كردنی كوێتی هاوسێی به‌رزبووه‌وه .

زه‌ین ده‌نێ ئاكام ‌چی لێ ده‌سه‌نگرایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌قامگیریی سعوودیه‌ یا ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه‌ی كه‌نداو – بڕوخابووایه‌ ،  له‌ ناوچه‌یه‌كدا كه‌ له‌ 60% ی نه‌وتی دۆزراوه‌ی جیهانی لێیه‌ ؟!

پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌ین له‌ قه‌یرانه‌كانی ده‌وڵه‌تانی نێرده‌كاری نه‌وت تێ بگه‌ین، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كار له‌ ژیانی ئه‌و گه‌له‌ ده‌كا له‌ ناو سنووری یاخود له‌ بازنه‌ی ناوچه‌كه‌ی دایه‌، به‌ڵكو هه‌م دیس چونكه‌ زایه‌ڵه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ به‌ هێزێكی زیاتر و توندتر له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌نگ ده‌داته‌وه‌ و ئاشتی هه‌موو جیهان ده‌خاته‌‌ مه‌ترسییه‌وه‌ .

كه‌واته‌ پرسیارئه‌وه‌یه‌‌ : نه‌وت چۆن كار له‌ ئابووری وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی ده‌كا ؟‌

داخۆ تۆماری وڵاتانی ئۆپێك له‌ ماوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌ خرۆشانی نه‌وته‌وه‌ له‌ حه‌فتایه‌كاندا

چییه‌ ؟ ئایا تۆماری گه‌شه‌كردن هاوێشتراوێكه‌ بێ هاوێژه‌ر بتوانرێ به‌ فێر بوون له‌ ڕابردوو نه‌هێشترێ، یان ئه‌و نموونه‌ی ڕووی داوه‌له‌ هه‌ر كوێیه‌ك نه‌وت بدۆزرێته‌وه‌ شایانی دووباره‌ بوونه‌وه‌یه‌ ؟ ئه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌ ئاكامی به‌ پشتداشكانی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه‌ كه‌ لێی ده‌كه‌وێته‌وه‌‌ ؟

په‌راوێز

(* ) گۆڤاری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی – پایزی 1999، 53، ژماره‌ (1) زانستگه‌ی كۆلۆمبیا- نیۆرۆك .

    Journal of International Affairs, Fall 1999 , 53, no.  1.

     © The Trustees of Columbia University .

  • جه‌هانگیر ئامۆزیگار  Jپێی وایه‌ به‌ نموونه‌،  بانكی نێوده‌وڵه‌تی

پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد ده‌سكه‌وتی ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك به‌ هاتنی ساڵی 1985 له‌

1200 ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێ، ئه‌مه‌ش زۆر دوورتره‌ له‌ بارودۆخی ئێستا كه‌

كورتهێنانی هه‌ژماری خوولاوی ئه‌و وڵاتانه‌ 15 ملیار دۆلاره‌، له‌ كاتێكدا نرخ

له‌ ساڵی 1985 داده‌به‌زی . ته‌ماشای ( به‌ڕێوه‌بردنی سامانی نه‌وت ) ی

ئامۆزیگار بكه‌ . Jahangir Amuzegar , Managing the Oil Wealth OPEC’s

 Windfalls and Pitfalls ( London: I.  B.  Tauris Publishers, 1999) p.  ix

 (2)ده‌سته‌واژه‌ی ( هه‌نارده‌كارانی نه‌وت ) كه‌ له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا به‌كار هاتووه‌

 ئاماژه‌یه‌ بۆ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له‌ ڕێكخراوی ئۆپێك و به‌ ته‌نیا مه‌كسیك، ئه‌گه‌ر ‌

له‌ ڕێڕه‌ودا جیا له‌وه‌ نه‌گه‌یێنێ .

(3) ئه‌م دیداره‌ له‌ كاراكاس له‌ تۆغیانی دووه‌م خرۆشی نه‌وت كراوه‌، واته‌

‌ ساڵی 1979، ئه‌و بیروڕایانه‌ی ئێره‌ش سرووشتی ئه‌و هیوایانه‌ ده‌رده‌خا

كه‌ ئه‌و ده‌مه‌ به‌ نه‌وته‌وه‌ هه‌ڵچنرابوو . ( كاراكاس –ئاداری 1979 ) .

(4) ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌رمایه‌یان كه‌مه‌، ئه‌و وڵاتانه‌ن قه‌واره‌ی دانیشتووانیان تا ڕاده‌یه‌ك

گه‌وره‌یه‌ و یه‌ده‌گێكی تا ڕاده‌یه‌ك بچووكیان له‌ نه‌وت هه‌یه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌ك

میرنشینه‌كانی یه‌كگرتووی عه‌ره‌ب یان كوێت یا سعوودیه‌ ، به‌ نموونه‌ : نایجیریا، جه‌زاییر،

ئه‌نده‌نووسیا، ئێران، فه‌نزوێللا، ئۆكوادۆر یا مه‌كسیك .

بۆ زیاتر له‌م جیاوازیانه‌ بڕوانه‌ كتێبه‌كه‌م : Terry Lynn Karl , The Paradox of Plenty; Oil Booms and Petro – States ( Berkeley, CA:

University of California Press , 1997 )

(5) بیرێز ئه‌لفۆنسۆ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی له‌ دیدارێك له‌گه‌ڵ نووسه‌ردا

به‌كار هێناوه‌ ( كاراكاس، فه‌نزه‌وێللا – ته‌موزی 1976 ) به‌ڵام ئه‌م

ده‌سته‌واژه‌یه‌ له‌ پاشاندا بوو به‌ ناو ونیشانی یه‌كێك له‌ كتێبه‌كانی .

(6) (1997) Karl .

(7) بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و جیاكاری و جیاوازیانه‌ بڕوانه‌ : Karl (1997)

به‌ تایبه‌تی هه‌ردوو به‌شی سێیه‌م و چواره‌م، هه‌روه‌ها بڕوانه‌ ئامۆزیگار (1999) به‌شی یه‌كه‌م

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە