ماوه‌ی زیاتر له‌ده‌مانگ شه‌قامی" قه‌نات" له‌شاری سلێمانی كه‌یه‌كێكه له‌شه‌قامه قه‌ره‌باڵخ و سه‌ره‌كیه‌كانی شار، به‌مه به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و جوانكاری كاری تێدا كرا. له‌ماوه‌ی ئه‌م (10) مانگه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی دانیشتوای نزیكی ئه‌وشه‌قامه كه‌وتنه ئه‌زیه‌تێكی زۆره‌وه‌و كاسبكارانی ئه‌وشه‌قامه‌ش به‌هۆی كار كردن له‌م پڕۆژه‌یه‌دا زه‌ره‌رێكی زۆری ماددیان به‌ركه‌وت و ده‌رنجامیش حاڵی ئه‌م شه‌قامه له‌جاران خراپتره. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی تێكرای[...درێژە...]
له ژماره دوازده‌ی، هه‌فته‌نامه‌ی ( رووداو) ی رێکه‌وتی دووشه‌مبه‌ی 23/6/2008 دا، بابه‌تێکم له‌ژێر سه‌ردێڕی '' داماک ئاوه‌دانییه یان مه‌ترسی'' دا که‌وته به‌رچاو. بابه‌ته‌که دوو رای دژبه‌یه‌کی له‌خۆگرتووه. رای لایه‌نی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات و واژووکاری پڕۆژه‌که، به‌ڕێزان ( هێرش موحه‌ڕه‌م و نه‌وزاد هادی) که یه‌که‌میان ' سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی کوردستانه' و دووهه‌میشیان ' پارێزگاری هه‌ولێر' ه به ئاوه‌دانکاری ده‌زانێ و وه‌هاش[...درێژە...]
نووسینی شیعر به‌هره‌یه‌کی خواییه ده‌کرێ په‌ره‌ی پێبدرێت و به‌ره‌و پێش ببردرێت له هزری شاعیر، به‌ڵام قه‌ت ناتوانرێت له نه‌بوونه‌وه بێته ئاراوه له ناخی هیچ که‌سێک، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێستا به ناوی ئه‌ده‌بیاتی کوردی له کتێبێک‌دا بڵاو ده‌کرێته‌وه و ناوی شیعری لێ ده‌نرێت، جۆڕێکه له خۆ به شاعیر کردنی نووسه‌رکه‌ی، بێگومان من هه‌موو کتێبه‌کانی ئه‌ده‌بیاتی شیعری کوردی سه‌رده‌م ناخه‌مه ئه‌و قالبه‌وه به پێچه‌وانه‌وه ڕێزم بۆ هه‌موو[...درێژە...]
له رۆژی 28/6/2008 بابه‌تێكی به‌رێز رێبین كه‌ریم احمدم خوێنده‌وه به ناونیشانی " گه‌نده‌لی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای گرته‌وه ئایا دكتۆر ئیدریس ئاگاداره؟" خوێنده‌وه، كه له ماڵپه‌ری كوردستان نێت ی به‌رێز بڵاوكرایه‌وه. سه‌ره‌تا رووی خۆم ده‌كه‌مه نووسه‌ری به‌رێز و داوای لی ده‌كه‌م ویژدانی خۆی ئاسووده كاو ویژدانی خۆی بكاته حاكم، من نازانم نووسه‌ر به چ حه‌قێك حه‌ق ده‌داته خۆی كه بابه‌تێكی له‌م چه‌شنه بنووسی. ئێمه هه‌موو[...درێژە...]
پاش چه‌ندین مانگ چاوه‌ڕوانی سه‌ره‌نجام قۆناغی یه‌كه‌می پێشنیاره‌كه‌ی ستیڤان دی میستۆرای نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌كان بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی له‌مێژینه‌ی شاری كه‌ركووك وكۆی ناوچه‌دابڕاوه‌كانی تر پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك كۆماری عێراق كرا و بووه جێگه‌ی مشتومڕی ماسمیدیای نێوخۆیی وجیهانیی. ده‌كرێت بڵێین پێشنیاره‌كانی دیمیستۆرا نه‌ك نه‌یتوانیوه ببێته میكانیزمیك بۆجێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه[...درێژە...]
پرسیار: نوێنه‌ره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی وت: له‌برری خانه‌قین، باسی (سه‌عدیه و جه‌له‌ولا) م بۆ بكه‌ن. ئه‌م بۆچوونه چ ده‌لاله‌تێكی هه‌یه بۆ پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی قه‌زای خانه‌قین؟ عه‌دنان مه‌نسوور: له‌گه‌ل ئه‌و بۆچوونه، روونكردنه‌وه‌ی له‌گه‌لداو وتی به گوێره‌ی هه‌ڵبژاردنی 2005، هاوپه‌یمانی كوردستان له شاری خانه‌قین زۆرینه‌ی ده‌نگی هێنا. هه‌روا هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كان و دانیشتوانی شاره‌كه ئه‌و[...درێژە...]
سەبارەت بە کۆنگرەى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان، ئەندامانى کۆنگرەکە شاهید حاڵن کە لە 98% رۆژنامەنووسانى بەشداربوو، لەسەر ئەوە کۆک بوون کە بە لیست هەڵبژاردن بکرێت، تەنیا (7) کەس دژى ئەو رەئیە بوون. دادوەریش ماوەى (15) خولەکى دایە ئەو کەسانەى کە دەیانەوێت بە لیست خۆیان کاندید بکەن، بەڵام کەسێکى تر نەبوو. کە ناوەکانى لیستەکەش ئاشکرا کرا. زۆرینەى رۆژنامەنووسانى کۆنگرەکە دەنگیان پێدا، کاتێ[...درێژە...]
ئەمە کام سوبحە خودایا؟
چ، سەحەرێکە خودا؟
چ، تۆفانێکى ئاشق بۆ ئێرە دآ و،
چ، لافاوێکى بەخت بەڕێوەیە؟
گوێم لە دەنگى ئەستێرەیەکە،
بە مانگ دەڵێت:[...درێژە...]
گوڵه‌كه‌م زۆر به نه‌هێنی
ئه‌م په‌یڤانه به وه‌سیه‌ت بۆت ده‌نووسم
نیشتمان بۆنی دۆزه‌خی لێ دێ
خۆشه‌ویستی ئه‌ژدیهایه و
مرۆڤ قووت ده‌دات
ئێره مه‌مله‌كه‌تی جه‌لاد وئه‌هریمه‌نه خوێنرێژه‌كانه[...درێژە...]
دڵنیام سوڵحكردن له كوشتنه‌كه‌ی دوعا و یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه به‌بڕێك پاره زۆركه‌سی توشی شۆك كردوه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كانیان بینیبێت كه چۆن له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تێكدا كۆمه‌ڵێك گه‌نج بێباكانه جه‌سته‌ی دوعا ده‌كه‌نه نیشانه‌ی شه‌ق و تف و جنیۆه‌كانیان تا دواجار ده‌گاته ئه‌وه‌ی بلۆكی به‌سه‌ردا بده‌ن. دوعا نه‌یه‌كه‌م كوژرا و نه دواهه‌مین كوژرا و یشه خوێنی به‌بڕێك پاره ده‌گۆڕدرێته‌وه‌و له مه‌جلیسێكدا[...درێژە...]
نزیكه‌ی سێ مانگ ونیو تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر تیرۆركردنی (د. عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف) دا له‌شاری كه‌ركووك، له ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگ ونیوه‌دا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه پشتگوێخستنی رووداوی تیرۆركردنی ناوبراوه، چونكه دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوه‌كان وئاشكراكردنی ئه‌و ده‌سته‌ی له‌پشتی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌وه بوو هێنده‌ی ئه‌و زانیاریی و به‌ڵگه‌نامانه گرنگه كه شێخ ستار ده‌یویست بیگه‌یه‌نێته گوێ وچاوی ئه‌وانی تر. به‌گرنگ هێشتنه‌وه‌ی دۆزی[...درێژە...]
بڕوا ناكه‌م له‌هه‌موو سه‌رده‌می به‌عسدا دوو توركمان چه‌كیان دژی حكومه‌تی عێراقی هه‌ڵگرتبێت بۆ داوای كردنی مافه‌كانیان، لێره‌شدا مه‌به‌ستم ئه‌و برا توركمانانه نیه كه‌هاتنه نێو شۆڕشی كورده‌وه‌و له‌پاڵ برا كورده‌كانیان شان به‌شان ده‌جه‌نگین دژی رژێم، كه ئه‌وان ئێستاش به‌شێكی زۆریان دیارن و تا ئێستاش په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردا له‌جاران باشتره. مه‌به‌ستم له‌و هه‌موو پارته توركمانیانه‌یه كه له‌كون فه‌یكونێكدا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی[...درێژە...]
له حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی نه‌مر، وه‌زیری خه‌زنه (كه‌ریمی عه‌له‌كه) بوو، ناوبراو جگه له‌وه‌ی پیاوێكی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ربوو كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن موڵك و ماڵێكی زۆر بوو یارمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌دا، كه بووه وه‌زیری خه‌زنه‌ش له یه‌كه‌م حكومه‌تی كوردیدا، هه‌ستی به مه‌سئولیه‌تی زیاتر كرد و هه‌موو موڵكی خۆی خسته خزمه‌تی حكومه‌ت و خه‌ڵك، شێخی نه‌مر كارێكی دانایی كرد ئه‌و پیاوه‌ی كرده وه‌زیری خه‌زنه،[...درێژە...]
ماوه‌یه‌ک درێژه ل سه‌ر ته‌وه‌را زمانه‌ک ئێکگرتی یێ کوردی د ناڤبه‌را لایه‌نێن جیاوازێن جڤاکا کوردی دا ده‌مه‌ته‌قی هه‌یه. به‌لکو پتر ژ 50 سالانه. ئه‌ڤ ته‌وه‌ر پشتی سه‌رهلدان، و ده‌ما رێڤه‌به‌ری یا هه‌رێما باشور که‌فتی یه ده‌ستێ سه‌رکردایه‌تی یا کوردی دا پتر هاتیه به‌رچاڤ. د پشتی روخاندنا ر‌ژیما به‌عث و تایبه‌تی ژی د ڤان 2 سالاێن داوی ره‌نگ و شێوازێ تاوتوکرنا زمانێ ئێکگرتی خوه ڤه‌گوهاستی یه ناڤه‌ندێن جیاواز. بێ کو سه‌باره‌ت[...درێژە...]
( خه‌می غوربه‌تیشت ئه‌خۆم ) ناونیشانی ئه‌و کتێبه شیعریه‌ی هۆنراوه نووس ( ده‌رباز یونس ) ـه، له دوو توێی کتێبێکی ( 246 ) لاپه‌ڕه‌یی به تیراژی ( 1000 ) دانه، له بڵاوکراوه‌کانی نواڵه‌ی نوێ زنجیره ( 86 )، به هاوکاری سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری به‌هره به‌چان گه‌یاندراوه‌و و که‌وتۆته به‌ر دیده‌ی ئاشقانی دونیای شیعر، ئه‌م کتێبه دووه‌مین به‌رهه‌می شیعری هۆنراوه نووس ( ده‌رباز یونس ) ـه. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین گه‌شتێک به نێو دونیای خه‌می غوربه‌تی[...درێژە...]
توندوتیژی دژبه ئافره‌تان و ژنان له كوردستاندا مه‌سه‌له‌یه‌كه له قۆناغی ئێستای كۆمه‌ڵایه‌تیماندا دوور له ده‌مارگیری، پێویستی به قسه‌كردنی راشكاوانه‌و راچڵه‌كاندنی عه‌قڵی ئه‌و كه‌س و گروپ و ده‌سته‌و لایه‌ن و ده‌زگاو دامه‌زراوانه‌وه هه‌یه كه به هه‌رجۆرێك له جۆره‌كان تاكو ئه‌مڕۆ له (نائاگایدا) رۆڵێكی ناته‌ندروستانه‌یان له ئاڵۆزتركردنی ره‌وشه‌كه‌دا بینیوه، یاخود ده‌سته‌یه‌كی ترهه‌ن به (سیستماتیك) ی و له (ئاگاییدا) سه‌دان خێزانی كوردیان[...درێژە...]
دوایی كۆنفرانسی وه‌رزش و لاوان له 15، 16/5/2008 له هه‌ولێری پایته‌خت هه‌ردوو به‌رپرسی وه‌رزش و لاوان پێی نایه قۆناغێكی تازه‌وه. ئه‌كتۆره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م بواره رێكه‌وتن له‌سه‌ر دۆكۆمێنتێك به‌م كاره چه‌ند ئامانجێك هاتنه‌دی و ئه‌جێندایه‌كی هاوبه‌ش و پڕۆگرامێكی هاوبه‌ش و به‌شداری دیمۆكراتیك به‌رهه‌می ئه‌م كۆنفرانسه بوون. له‌م رۆژانه‌دا ئه‌م دۆكۆمێنته دوای ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كه‌وته به‌رده‌ستی هه‌موولایه‌ك. داوای[...درێژە...]
هه‌ندێكجار پێشبینی كردن له لایه‌ن مرۆڤه‌وه په‌یوه‌ندی به توانای مێشك و به‌هره‌وه نییه، به‌ڵكو زۆرجا ده‌رهاویشته‌ی ئه‌زموونێكی زاتی قووڵه له ژیان و مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵیاندا كار ده‌كه‌ی.. (مسته‌ر ئه‌دامۆس) زانایایه‌كی گه‌وره‌ی پێشبینی كردن (ته‌نبوئات) بوو، پێشبینیه گرنگه‌كانی ئه‌و پیاوه به‌شێكی زۆریان هاتوونه‌ته دی و ناوی ئه‌و به‌هۆی ئه‌و ته‌سه‌وراته قوڵانه‌وه‌یه‌وه جیهانییه. به‌ڵام هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه گوتم،[...درێژە...]
ئه‌یوب بارزانی که ئامۆزای مه‌سعود بارزانییه، په‌رده له ڕووی ڕاستییه‌کی گرنگ و مێژووی هه‌ڵده‌داته‌وه و له‌زاری دۆستێکییه‌وه، باسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانی ناوچه‌ی بارزان ئه‌کات و ئه‌ڵێت [ ناوچه‌ی بارزان له چالاکی هه‌موو پارته کوردییه‌کانی دیکه قه‌ده‌غه‌کرابوو، ته‌نیا سه‌رۆکی (پ.د.ک)ی ئێستا نه‌بێت، که چه‌ند بارزانییه‌کی سه‌ربه‌خۆ خۆیان پاڵاوت بۆ هه‌ڵبژاردن، مه‌سعود ئاگاداری کردن که بکشێنه‌وه و ته‌نیا پاڵێوراوی خۆی ئه‌بێت هه‌بێت،[...درێژە...]
کۆتاییەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزبوو.من وحاجی هاوڕێم کە زۆر لەبرا پەیوەندیمان بەهێزتر بوو ، هاوڕێی تاکو تەنهای لاوێتیم بوو تا ئەم تەمەنەش ڕۆژێ بێ یەک نەژیاوین ،لەخۆشی و ناخۆشی ژیان یەک گیان بووین ، تەنانەت ژن هێنان وماڵ پێکەوە نانیش ،زۆر دوور نەبووین لەیەک ، حاجی کەناوی لەئەسڵا مامۆستا سەردار بوو بۆیەپێ یان ئەووت حاجی ، وەک خۆی گێڕایەوە : جارێک لەپۆلەکەیدا مامۆستا پرسیار لە قوتابیەکانی ئەکات کەپاشەڕۆژ ئەیانەوێ[...درێژە...]
هه‌ركه‌س بۆخۆیه‌تی، كوڕئه‌و كوڕه‌یه له‌سه‌ر سفره‌ی میلله‌ت به‌شی خۆی بفڕێنی، له‌شه‌قام و دام وده‌زگا كاندا شه‌ق له ژیان وبه‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌ڵبدات و تائه‌و په‌ڕی خۆپه‌رستی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له‌به‌ر چاو بگرێت، ویژدانی بخاته ژێر پی َو بۆخودی خۆی بژی، كه‌سابه‌ت وتوجاره‌ت به‌سه‌ر خوێن وفرمێسك وماندوبوونی براكه‌یه‌وه، به‌سه‌ر چاودێری كردنی ئازیزان و ڕاپۆرت له‌سه‌ر نوسینه‌وه بكات.[...درێژە...]
ئیسلامی له ئێران دا، له درێژه‌ی پرۆسه‌ی قه‌ڵاچۆکردن و ڕیشه‌کێشکردنی ناوه‌نده کولتووری و مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان، پرۆژه‌یه‌کی نوێێ سیستماتیکیان ده‌س پێکردۆته‌وه. سه‌پاندنی 11 ساڵ حوکمی زیندان بۆ به‌رپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، به‌ڕێز محه‌مه‌د سدیقی که‌بوودوه‌ند، سه‌پاندنی 5 ساڵ حوکمی زیندان بۆ خوێندکار و چالاکی مافی ژنان هانا عه‌بدی و هه‌ر وه‌ها زیندانی کردنی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاوی[...درێژە...]
به‌و په‌ڕی نیگه‌رانیه‌وه ده‌بینم كه سه‌نگی هێزی كوردی له ناوه‌ندی بڕیار له به‌غدا به هۆی هه‌ندێك هه‌ڵه‌و هه‌ڵوێستی بی پلان و بی به‌رنامه رۆژ به رۆژ روو له سووكییه، ده‌ر ئه‌نجام ئه‌وه‌ی له رابردوو بۆ مسۆگه‌ر كردنی به‌شێك له مافه ره‌واكانی كورد له ئه‌جامی پێداگرتنی كورد ده‌هاته به‌رهه‌م زۆر به داخه‌وه له‌مه‌و دووا به زه‌حمه‌ت ده‌یبینم نیوه‌ی ئه‌و به‌شه‌مان پی ره‌وا ببینرێت. كه‌ركوك شاره هه‌تیوه‌كه‌ی كوردستان، بی كه‌س و خه‌م خۆر،[...درێژە...]

ئێمه‌ی كورد به ده‌ست خۆمان نیه هه‌میشه به‌په‌له‌ین له هه‌موو شتێك‌دا بۆنمونه ئه‌گه ربه‌یانی وه‌زاره‌تێك به‌ناوی دژه گه‌نده‌ڵی دانرا ده‌مانه‌وێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ئاخر خۆشه‌ویستان ئه‌وه چۆن ده‌بێت ئێ خۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌سیسته‌مێكی دیاری كرا‌و كار ده‌كات خۆ به سیحره جادوو كارناكات تاوه‌كو به چاوتوركانێك هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.[...درێژە...]
كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆكه به‌ئاشكرا بۆته زیندانێكی گه‌وره‌ی ڕۆژنامه‌نووسان و هه‌موو ئه‌وڕوناكبیرانه‌ی كه‌هاوشێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی هه‌نووكه‌یی ئێران یرناكه‌نه‌وه. ڕۆژنامه‌وانان وجودابیران له‌سایه‌ی ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌دا دوچاری ڕاوه‌دونان وگرتن وزیندانی كردن ده‌بنه‌وه، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆریان به‌شێوه‌یه‌كی ناداد په‌روه‌رانه‌مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت وسزای توندی له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.[...درێژە...]
ئه‌گه‌ر که‌سێك ئه‌م وێنه‌یه ببینێت وا ده‌زانێت باره‌گای پیشمه‌رگه‌یه نه‌ك ژووری سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پی کوردستان چونکه هیچ سیمایه‌کی ئه‌و ژووره له بنکه‌ی وه‌رزشی ناچێت له لایه‌کی تر په‌رله‌مانی کوردستان به شێوه‌یه‌کی گشتی جگه‌ره‌کێشانی قه‌ده‌غه‌کردووه به تایبه‌تی له ناو فه‌رمانگه‌کان و وه‌زاره‌ته‌کان به‌ڵام به داخه‌وه جگه‌ره‌کێشان له هه‌ردوو ژووری سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێ کوردستان و سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێ[...درێژە...]
وه‌كو ساڵانی رِابردوو , كۆمیته‌ی چاك له وڵاتی نه‌رویج و كۆمه‌ڵیَك له هه‌ڵسورِاوانی شاری سه‌رده‌شت له نه‌رویج , هه‌ڵده‌ستن به یادكردنه‌وه‌ی 21 ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت , له یاده‌كه‌دا , فلیم له‌سه‌ر تاوانه‌كه نمایش ده‌كریَت , شایه‌دحاڵه‌كان ئه‌وه‌ی به چاوی خۆیان بینیویانه بۆ ئاماده‌بووانی ده‌گیَرِنه‌وه , رِۆشنبیران و لیَكۆڵه‌ران به وردی له‌سه‌ری ده‌دویَن .له‌م مه‌راسیمه پرِ شكۆیه " مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نووسه‌ر و لیَكۆڵه‌ر , فه‌رهاد رِه‌حیمی[...درێژە...]
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا وه‌كو هه‌وڵ و كۆششه هه‌میشه‌ییه‌كانی خۆی، ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێ ئیمزاكۆكردنه‌وه كردووه له ناو په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا. ئێستاش پڕۆسه‌كه هه‌نگاوی باشی بڕیون و داوا له هه‌موو كوردێكی دڵسۆزی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین هاوكارمان بن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پڕۆسه‌كه و په‌یوه‌ندی كردنی هه‌رچی زیاتره به په‌رله‌مانتاره‌كان و ڕازیكردنیان بۆ چوونه ڕیزی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه واژۆیان كردووه.لێره‌دا داوا له هه‌موو كوردێكی دڵسۆزی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین[...درێژە...]
بێوار: زۆر جاران رۆژنامه‌نووسان خۆیان به پێشه‌نگی دیموكراسی و ئازادی راده‌ربڕین ده‌زانن و ره‌خنه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی حزب و حكومه‌ت ده‌گرن و به جۆرێك له تاكڕه‌وی وه‌سفی ده‌كه‌ن. كه‌چی له كۆنگره‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیشدا. ده‌سته‌ی سه‌ندیكا به‌لیستی رێككه‌وتن (توافق) دابه‌زی و هه‌ڵبژێردرا، ئایا هیچ جۆره دیموكراسی و ئازادی تێدابوو؟ زیره‌ك كه‌مال: خۆی قسه‌كردن به‌و جۆره ره‌هایی بوونه له‌سه‌ر پرۆسه‌یه‌ك ره‌نگبێ له شوێنی خۆیدابێت.[...درێژە...]
بۆ سه‌رجه‌م ماندوو نه‌ناسان و کوڕانی ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان. سه‌رجه‌م شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی ڕێگای ڕزگاری کوردستان. بنه‌ماڵه‌و خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، ته‌واوی کۆمه‌ڵانی به‌شه‌ره‌فی خه‌ڵکی کوردستان. له‌ناخی دڵه‌وه جوانترین پیرۆزبایی له خۆمان و له گه‌له‌که‌مان ئه‌که‌ین به‌بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه مێژووی‌یه‌وه که یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ئه‌بێته ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی[...درێژە...]
له وڵاتی ئێمه‌دا، چونکه بارودۆخێکی نائاسایی و نایاسایی ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن له ئارادا بووه، بۆیه شه‌ڕ وه‌ک ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و دۆخه سیاسییه ناله‌باره هه‌رده‌م به‌رۆکی گرتووین. به‌ڵگه‌نه‌ویسته که به‌رهه‌مه‌کانی شه‌ڕ، شه‌ڕی نێوخۆبێ یان ده‌ره‌کی، ته‌نها کوژران نییه و ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر مرۆڤی بێ‌تاوان یه‌کێک یان زیاتر له ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، یان یه‌کێک له پێنج هه‌سته‌که‌یان به‌ر گورزی ڕاسته‌قینه ده‌که‌وێت.[...درێژە...]
له‌پێناو ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی كوردی بگاته خانه‌قین وخوێنه‌ری زیادببێت وله‌هه‌مان كات كارئاسانی بۆ مه‌كته‌بی 140و ئه‌وانه‌ی قه‌ره‌بوو ده‌كرێن، بكه‌م، هه‌وڵم دا ناوی قه‌ره‌بووكراوان له رۆژنامه‌ی ئاسۆ بڵاوبكرێنه‌وه‌و كاره‌كه به‌باشی سه‌ریگرت. دوێنێ بۆم ده‌ركه‌وت كه رۆژنامه‌ی (هه‌ولێر پۆست) یش هه‌ستاوه به هه‌مان كار‌و لیستی نوێی به‌ناوی قه‌ره‌بووكراوانی (خانه‌قین) یشی بڵاوكردووه. به‌بێ ریاكاری ده‌ڵێم (هه‌زار جار ده‌ستیان خۆش بێت)،[...درێژە...]
مه‌رج نیه هه‌موو جارێك نوسه‌ران به‌هۆی ده‌سه‌ڵاته‌وه قورسایی وماندوێتی بێته رێگایان ئیدی هه‌مووی هه‌ربه‌ئاقاری دادگاییه‌كه‌ی لۆرگا به‌رێوه بچێت، جاری واش هه‌یه هه‌ڵه‌ی لێكتێگه‌شتن وگومانی خوێنه‌رو ئاماده‌بوو یانه‌خۆ هیپی رووبه‌رووبوونه‌وه ئه‌و كاره‌ساته‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه ئه‌وه‌یان گومانی جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرێت ئه‌وه ته‌نها شه‌فافیه‌ته ئه‌و گری كوێرانه ده‌كاته‌وه ده‌نا زۆرمان به‌ره‌وگومرایی ده‌به‌ن، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا زۆرجار[...درێژە...]
ته‌له‌فزیۆن، ئامێرێكی گرنگ وكاریگه‌ره، كاریگه‌ره بۆ سه‌ر هه‌موو تاكێكی نێو كۆمه‌ڵگا به‌بی جیاوازی دروستكردنی جیاكاری. ته‌له‌فزیۆن، رۆڵی كاراوبه‌رچاوده‌بینی له‌بواری سیاسی، كۆمه‌لایه‌تی، رووناكبیری، هونه‌ری وكلتوری... ... تائه‌و ئامێره (ته‌له‌فزیۆن) له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌لایه‌ن زانای به‌ریتانی (جون بریدا) دۆزرایه‌وه‌وخرایه‌كاركردن. ته‌له‌فزیۆن، وه‌ك كه‌ناڵ وهۆیه‌كی گرنگی بواری راگه‌یاندنی بینراو، سودوكاریگه‌ری تایبه‌تی[...درێژە...]
وه‌ك خوێندمه‌وه 100 له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی ماڵیان له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ره خانوشیان هه‌یه ئێستا له شوقه‌كانی به‌ناو زه‌كه‌ریا ده‌ژین و هه‌موو پێداویستیه‌كانی ژیانیان بۆ فه‌راهه‌م كراوه هه‌ر له ده‌رماڵه‌ی هاتووچۆ و كاره‌بای فول و زۆر شتی تر كه‌چی ئێستا ئه‌وان قه‌سدم ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كوردستانه كه دڵنیام هه‌ریه‌كه و یه‌ك دوو پۆلیسی بن دیاواریشیان هه‌یه و راتبه‌كه‌یان لوش ده‌كه‌ن داوای زێده بوونی موچه‌كه‌یان[...درێژە...]
ئازادی خۆشه‌ویستی زاده‌ی کۆمه‌ڵگای مۆدێرنه و ته‌واوای قۆناغه‌کانی به‌ر له کۆمه‌ڵگای مۆدێرن بوارێکی ئه‌و تۆیان به ئازادی خۆشه‌ویستی و ئازادی هاوسه‌ر نه‌داوه بگره له زۆزترین کات دا دژی ئازادی تاکه‌کان وه‌ستاون، له‌ڕێگه‌ی ئایین و خێڵ و خزم و خێزانه‌وه جۆره‌ها سانسۆری مۆڕاڵی و کۆمه‌ڵایه‌تیان له به‌رده‌م تاکه‌کاندا قوتکردوه‌ته‌وه، به‌هۆی ڕێنسانس و دوانزه، م شۆڕشی فه‌ڕه‌نسیه‌وه، گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره له ژیانی کۆمه‌ڵگای[...درێژە...]
بابه‌ت / یاداشتنامه‌ی ناره‌زایی
له‌و رۆژانه‌دا فیستیڤاڵی خه‌ڵاتی شارستانی له هه‌ولێر به‌چاودێری و ڕاسپارده‌ی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌رێوه‌چوو جێی ده‌ستخۆشی لێكردنه به‌ر له ئه‌نجامدانیشی چاوه‌روانی خه‌ڵاتكردنێكی عادیلانه‌مان ده‌كرد، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵ و رێكخراوانه‌ی كه رۆڵێكی ئه‌كتیڤیان هه‌یه‌و رۆژانه‌ش له میدیاكانی نێو خۆیی كوردستاندا ئه‌وه به‌ر چاو ده‌كه‌ون.[...درێژە...]
رۆژی 25/6/2008 له که‌شوهه‌وایه‌کی ئازاد دا‌و به‌ئاماده بوونی دادوه‌ری یاسایی له‌سلیمانی، به ئاماده‌بوونی 32 ئه‌ندام له کۆی 35 ئه‌ندام و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه هه‌ڵبژێردران بۆ ئه‌و ده‌سته نوێیه:
1- زانا مه‌حمود هه‌ژار.. .. .. .. .. .. .. .. . سه‌رۆک.
2- عادل حه‌مه‌که‌ریم.. .. . به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری.
3- هۆشیار ئه‌حمه‌د.. .. .. .. .. .. .. .. .. . سکرتێر.
4- لوقمان سابیر.. .. .. .. .. .. .. .. .. .. ژمێریار.
5- گۆران حه‌مه عه‌زیز.. .. به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداری.[...درێژە...]
زۆر جار ئێوه باسی پاكی و پیرۆزی كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كه‌ن زۆرجاریش خۆتان له سه‌نگه‌رێك له بوێری و له پاكی له مسداقیه‌ت له شه‌فافیت له ئه‌كادیمی بوون و رۆژنامه‌نوسی به سه‌لیقه ئه‌ژمار ده‌كه‌ن و خه‌ڵكانی تریش به زمانی حزب و زورنا لێده‌ری حزب و رۆژنامه ی سه‌رسفڵه‌و كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ی تر ده‌ئه‌نێن كه من هه‌ق به‌خۆم ناده‌م باسی له هه‌ندی له‌م ده‌سته‌واژانتان بكه‌م چونكه من مه‌به‌ستم نیه له باسه‌كه‌م ده‌ربچه‌م.[...درێژە...]
ساڵێك زیاتره كه‌مپینێك به‌ناوی كه‌مپینی داگایی كردنی سه‌رۆ قادر بێ گوی دانه گشت به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان به مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت و ئاراسته كرا‌و دروست كراوه هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌وانه‌ی واژۆیان له‌سه‌ر دادگایی كردنی سه‌رۆقادر كردووه تا ئیستاش ده‌قی ئه‌و كۆره رۆشه‌نبیری و زانستیه‌یان نه‌بینیوه كه ئه‌و كات كاك سه‌رۆقادر زۆر به‌راشكاوانه ده‌ركی به‌م به‌ره‌لایه‌یی بورای نووسین كردوو زۆر بوێرانه‌ش خاڵه شاراوه‌كانی ده‌ست نیشان[...درێژە...]
بۆئه‌وه‌ی شیعرم باڵبگری.
گۆرانیم بۆ باران ده‌گووت
بسكی سپی، پڕ له‌ژانی سه‌ده‌یه‌كم
وه‌كو شیعر ده‌هۆنیه‌وه..
كه (زیوس) هاواری لی هه‌ستا
بۆ سووتانی مه‌لۆتكه‌ی كۆپله شیعرم[...درێژە...]
ره‌نگه زۆربه‌مان گوێمان له‌و وتاری ئه‌و مه‌لا ئاینیانه بیت، كه رۆژانی هه‌ینی له مزگه‌وته‌كانه‌وه به ده‌نگێكی به‌رزی قرخن و حه‌ماسی، ده‌كه‌ونه هه‌ڕه‌شه كردن له‌سه‌رجه‌م دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی و بانگیان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر رێی راست [الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ]!! و موسڵمانان له عه‌زابی قه‌بر و رۆژی ئاخیره‌ت ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، كه به چ شێوه‌یه‌ك [رَبِّ الْعَالَمِينَ] هه‌ڕه‌شه له‌و مرۆڤانه ده‌كات كه دنیایان به هه‌ند گرتووه و ئاخیره‌تیان پشتگوێ خستووه.[...درێژە...]
دوایی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و نووسه‌ران و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان به پرۆژه‌ی مه‌لا و حیزبه ئیسلامیه‌كان بۆ زیاتر به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان و سانسۆر و كۆنترۆڵی زیاتری نووسن و بڵاوكردنه‌وه و راگه‌یاندن، ئیسلامیه‌كان رووه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیان ده‌رخست و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌وتنه هه‌ره‌شه و په‌لاماردان بۆ جی خستنی به‌دیله‌كانی خۆیان و به شێوه‌یه‌كی زۆر نامه‌دیانه و دوور له هه‌ر فه‌رهه‌نگێكی[...درێژە...]
(( هه‌موو شتێك مه‌بینه که چاووت ئه‌یبینێ و ، هه‌موو شتێکییش مه‌بیسته که گوێت ئه‌یبیستێت !! - ولیام شکسپیر ، )) ، - مه‌به‌ستم له‌م په‌نده‌ی شکسپیر ئه‌وه‌یه که زۆربه‌مان به ناوی زل و دێی وێرانی هه‌ندێك له - نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی کوردیی - نه‌خڵه‌تێین ، ده‌نا زۆرێك له‌و به ناو نوێنه‌رایاتییه باڵۆنیانه به قوربانی تاقه یه‌ك - کۆمه‌ڵه و فیدراسیۆن و ڕێکخراوی چالاك و دڵسۆزی نا حکوومیی کوردیی بن .[...درێژە...]
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی زیادكردنی مووچه بۆته كاری رۆژانه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و زۆربه‌ی چین و توێژه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگاكه‌مان كه هه‌ر یه‌كه‌و به‌جۆرێك گوزارشتی لێده‌كات و لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات، شوكر بۆ خوا بڕیاره‌كه راگه‌یه‌ندراو خه‌ڵكی تاڕاده‌یه‌ك دڵخۆشكرد هه‌رچه‌نده كه تائێستا ته‌نها دینارێكیش له‌و پاره‌یه نه‌دراوه به‌كه‌س كه‌چی بازاڕ گڕی گرتووه‌و هه‌ركه‌سه‌و به‌ئاره‌زووی خۆی یاری به‌نرخه‌كان ده‌كات.[...درێژە...]
به‌رنامه‌ی دژه باوی بێ کۆنترۆڵ له ناوه‌ڕۆکدا به‌رنامه‌یه‌کی باومان پێشکه‌ش ده‌کات،ئه‌گه‌ر مانای بێ‌کۆنترۆڵ سانسۆر نه‌بوون بگرێته‌وه‌له‌سه‌رئه‌و بابه‌تانه‌ی که ده‌شنێ و ستافی به‌رنامه‌که‌ی پێشکه‌شی بینه‌رانی ده‌که‌ن، ئه‌وا منیش وه‌ك تاکێكی ئه‌م کۆمه‌ڵه سه‌رنج وتێبینی و ره‌خنه‌کانی خۆم ئازادانه ده‌رده‌بڕم، جا هیوادارم بتوانن به‌دڵێکی فراوانه‌وه وبه‌روویه‌کی سه‌رده‌میانه وه‌ریبگرن وئیشی باشتری بۆ بکه‌ن نه‌ك هێنانه‌وه‌ی پاساودان به مه‌به‌ستی[...درێژە...]
بیره‌وه‌ریه‌كانی مناڵی هێنده جوان و شیرینن هه‌رگیزله بیر ناچنه‌وه هه‌میشه مرۆڤ به تیپه‌ربوونی زه‌مه‌ن حه‌زده‌كات بگه‌رێته‌وه سه‌ره‌تای مناڵی كه پڕن راز‌و بوورین به یادیاندا بچێته‌وه... چه‌نده خۆشه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ساته كه هه‌رگیز نابێته‌وه بۆمان... له سه‌ره‌تای هه‌شتاكان كه ئه‌وسا له قۆناغی سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌ی بێشووكی تێكه‌ڵا بوو له هه‌وارگه‌ی جوندیان ئه‌ڤده‌مه مناڵێكی قژ زه‌رده‌ی كه‌مددوو بووم زۆر حه‌زم به تێكه‌ڵی هاوپۆڵه‌كان[...درێژە...]
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژانه دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان پلان داده‌ڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌ره‌واكانمان به‌ده‌ست نه‌خه‌ین و هه‌موو ته‌قه‌لایه‌ك ده‌ده‌ن له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه به‌ئامانجه‌كانمان نه‌گه‌ین، كه‌وا چه‌ندین ساڵه تێكۆشانی له‌پێناودا ده‌كرێ، به‌ڵام مه‌خابن مه‌سه‌له‌ی غه‌ریزه كۆمه‌ڵگاكه‌مانی ته‌نیوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا ده‌بینی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی تاكه‌كان بۆ شه‌خسی خۆیان ته‌نها هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ببێته ئومێدێك بۆ ده‌وروبه‌ری. فه‌ردیه‌ت[...درێژە...]
كوه‌یت و كوردستان له زوَر روه‌وه له یه‌ك ده‌چن، هه‌ر له وه‌زن و قافیه‌ی ناوه‌كه‌یانه‌وه تا نزیكی ژماره‌ی دانشتوانیان له‌یه‌ك، تا ئه‌و تاوانانه‌ی رژێمی به‌عس له‌گه‌ڵی كردون، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌روه‌ته زوَره نه‌وتیه‌ی كه له هه‌ردوو لا هه‌یه، وه نه‌بی َ له نیوان ئه‌م لێكچونه‌دا جیاوازی نه‌بێت، به‌ڵكوو جیاوازیشمان هه‌یه، له گرنگ ترینیان ئه‌وه‌یه ئه‌وان ته‌نها سامانی سروشتیان نه‌وته به‌ڵام لای ئێمه له گه‌ڵ سامانی نه‌وت زوَر سه‌رچاوه و سامانی[...درێژە...]
راگه‌یاندن له هه‌موو دنیادا به چه‌ند لایه‌ن و ئاراسته‌یه‌ك كار ده‌كات كه هه‌ر یه‌كێك له‌و ئاراسته‌یانه ئایدیایه‌ك ده‌یجوڵێنی به‌ڵام له راستیدا یه‌كێك له مه‌هامه‌كانی راگه‌یاندن گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵكه به لایه‌نی ده‌سڵات یان روونتر ده‌بێت راگه‌یاندن پردی په‌یوه‌ندی نێوان هاوڵاتیان و ده‌سڵاته.
وه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه له كوردستاندا له دوای به‌هاری 91 ه‌وه راگه‌یاندن گه‌شه‌كردنی به خۆیه‌وه بینی به تایبه‌ت دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق،[...درێژە...]
له ده‌ره‌نجامی ئه‌و ئازادیه نه‌وعیه‌ی كه له كوردستاندا هه‌یه، كورد گوته‌نی هی بن به‌ڕی هاتۆته سه‌ربه‌ڕی، ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌ك و حزبێك و ده‌زگایه‌ك زات ناكات و نایبێژی، به‌رامبه‌رێك كێل بۆته‌وه شه‌و وڕۆژی بۆ كۆكردۆته‌وه و خستویه‌تیه به‌ر دید و زمانی یه‌كه‌كه‌ی هاوڵاتیان. ڕه‌نگه هێندێك كه‌س هه‌بن ته‌واو دژی بۆچونه‌كانی من بن له‌م باره‌یه‌وه، ناوهێنانی ئازادی له‌ووڵاتدا به‌ومانایه نه‌خوێننه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی به ووشه ده‌ینوسم لام ریالیزمێكی[...درێژە...]
ململانێی ئێران و ئه‌مریكا رۆژ به رۆژ چڕتر ده‌بێته‌وه، تا ئێران په‌له‌ی ته‌واوكردنی پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بكات، نه‌یاره‌كه‌ی شێتگیر تر ده‌بێت، ئه‌گه‌ریش خاوی بكاته‌وه و بیدات به گێڕی قورس، ئه‌مریكا هه‌ر قایل نابێت، چونكه تووشی به‌دگومانیی بووه و قۆناغی گومانی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌م شه‌ڕه ده‌نووكه ریشه‌ی قووڵی هه‌یه و به‌ر له باس و خواسی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌ری هه‌ڵداوه، خاڵی جه‌وهه‌رییش پاشخانی ئه‌و ئایدیایه‌یه كه سیاسه‌تی هه‌ردوو وڵاته‌كه لێده‌خوڕێت،[...درێژە...]
ئه‌گه‌ربڵێین عیشق فه‌یله‌سوفێكی وه‌ك (نیچه) ی له‌ڕێگای ئازاره‌كانی كچێك به‌ناوی (لۆسالۆمی) وه گه‌یاندبێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی بڵێت (بۆلای ئافره‌ت چویت قامچیه‌كه‌ت بیرنه‌چێت)، ئه‌وا هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك (ڤان كوخ) ی گه‌یاندوه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی گوی یه‌كی خۆی ببڕێت و له زه‌رفی نامه‌یكدا بینێرێت بۆ (ئۆرسۆلا) ئه‌مه‌ش وه‌ك نمونه‌ی گوێڕایه‌ڵی وتامردنیش به گوییه‌كه‌وه بژی. عیشق چیه؟ * (عیشق زاڵمێكی مه‌زڵومه ته‌نهادادگایه‌كه دادوه‌ر تیایدا بونی نیه)[...درێژە...]
شه‌و دره‌نگانێک، بوو هاتمه سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌م، بزانم له‌م دنیایه‌دا چ له‌گۆڕێدا هه‌یه. ڕاسته‌و خۆ له کۆردستان پۆست، ئه‌م بابه‌ته‌ی کاک جه‌مالم که‌وته به‌رچاو، له‌گه‌ڵ چاکدا ڕوویداوه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاک عه‌لی که ئه‌و به‌رێزه شه‌رمه‌زاریان ده‌کات، باسی جۆری قسه‌کانوو{فۆنه‌تیکی}هه‌ردوو براده‌ر، ناکه‌م به‌ڕاستی جێگه‌ی داخه، ووته بێژێکی حکوومه‌ت به‌و جۆره قسه کات، هیواداره‌م ئه‌م به‌ڕێزه کاک جه‌مال، چاوێک به قسه‌کانی خۆیدا بگێڕێته‌وه،[...درێژە...]
غاندی رابه‌ر و گه‌وره سه‌رکرده‌ی گه‌لی هیند تا رۆژی گیان له‌ده‌ست دانیشی نه‌خاوه‌نی هیچ سامانیک بوو نه‌ئه‌و پۆشاکه‌شی که ده‌یکرده به‌ر هیچ به‌هایه‌کی هه‌بوو، به‌لام له‌هه‌مان کاتیشا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین پیگه‌ی کۆمه‌لایه‌تی بوو له‌م ولته‌دا. که تاه‌ستاشی له‌گه‌ل بیت کاری گه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر گه‌ل و ولاته‌که‌یه‌وه جیهیشتوه.. که‌مال ئه‌تاتورکی شۆڤینست خوینی گه‌لی کوردی رشت و فێلی له هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی[...درێژە...]
له‌م ووڵاته شه‌كه‌ته‌ی خۆمان هه‌موو شتێك وهه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌ر ئیستحقاقی سیاسی دانراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبژاردن جگه له‌رۆتیناتێك وكارێكی هه‌لخه‌له‌تێنه‌ر هیچی دیكه‌نییه، ئێمه‌ی كورد ئه‌مرۆكه خاوه‌نی دووسه‌ركرده‌ی پیرین، له‌به‌رامبه‌ریشدا خاوه‌ن حكومه‌ت وپه‌رله‌مانێكین جگه‌له ئاڵاگه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مان ئه‌گینا هیچ گه‌وره‌یه‌كی و دادپه‌روه‌رییه‌كی لی به‌دی ناكرێت.
زۆرباس له‌ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت،[...درێژە...]
پێش ئه‌وه‌ی جه‌نابی عالی (دیمستۆرا) ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به راسپارده‌ی ئه‌مریكا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی عێراق به گشتی و كێشه و مافه هه‌ڵواسراوه‌كانی كوردستان به تایبه‌تی بێته ناوچه‌كه، گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چوبێتم پێش هاتنی (دیمستۆرا)، ده‌شی (كوێخا بیكه‌ر هاملتۆن) به ته‌له‌فون به (دیمسی) وتبێت: دیمس ئاقڵ به‌و زۆر وردبینانه كاره‌كان جێبه‌جێ بكه، له‌سه‌ر ئه‌و (79) خاڵه بڕۆ كه‌من بۆ ئاینده‌ی[...درێژە...]
نیپۆتیزم (nepotism) خزم خزمێنه‌له وشه‌ی ئیتالی (nepotismo) واته لاینگیری كردن له ئامۆزایه‌كان وه‌رگیراوه، له فه‌رهه‌نگی سیاسی ئاماژه‌یه‌كی تری بۆ كراوه نیپۆتیزم به‌و واتایه ی، كه‌خزم و نیزیكه‌كانی خۆت دابمه‌زرێنی و كاریان پێ بسپێری یان ئیمتیازاتیان پێ بده‌ی یان پشتیوانی له خزم وكه‌سه‌كانت بكه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پۆستێكی سیاسی .ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌سه‌ڵات ورژێمه دیكتاتۆره‌كان ده‌گرێته‌وه، كه تیدا سه‌ركرده‌كان[...درێژە...]
وه‌ڵامێك بۆ كاك هاوڕی باغه‌وان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هه‌ڵه له ئیسلام حاڵی بوونه .. به پێ‌خواسی به‌ناو كه‌تن و گولله به تاریكی وه‌نان بووه‌ته دیارده‌یه‌ك و مۆدیلێك له ناو هه‌ندی كه‌س كه خۆیان به ڕۆشنبیر ده‌زانن، كاك هاوڕی باغه‌وان له بابه‌تێكیدا به‌ناوی (سزای شه‌رعی ناو سكاڵای مه‌لاكان)، له هه‌فته‌نامه‌ی (رووداو) دا، له ژماره (12) 23/6/2008 دا، زۆر به پێ‌خواسی به‌ناو ئیسلام و حوكمه شه‌رعیه‌كانی كه‌وتووه، بی ئه‌وه‌ی بزانی[...درێژە...]
به‌خشنده‌ییو دڵ گه‌وره‌یی مه‌لافه‌ندی به‌رامبه‌ر هه‌ژارو نه‌داره‌کان...!؟ هه‌روه‌کو له پێشوه زانیمان پله و پایه‌ی خێزانی له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و له بواری زانست و زانیاریشدا بێهاوتا بووه. له رووی ده‌وڵه‌مه‌ندیو ساماندا خاوه‌نی چه‌ندین گوند‌و داهاتی دیکه بووه...ساڵانه‌ش به‌رنامه‌یه‌کی رێکوپێك ئه‌وا بژێوی هه‌موو هه‌ژار و ده‌ستکورته‌کانی گونده‌کانی خۆی دابین ده‌کرد. سه‌ره‌رای ده‌رکردنی(زه‌کات)ی شه‌رعی و دابه‌شکردنی به‌سه‌ردیاندا، باوکم گوتی:[...درێژە...]
هونه‌رمه‌ندی پێشڕه‌وی شانۆكه‌مان ئه‌حمه‌د سالار له‌گه‌ڵ ئه‌رسه‌لان ده‌روێش و یاسینی قادر به‌رزنجی بریاریان دا به‌شداری فێستیڤاڵی شانۆی كوردی له دۆهۆكێ نه‌كه‌ن، سه‌ر له‌به‌یانی 28/6 كاتێك ئاگاداربووم كه هونه‌رمه‌ندێكی سلێمانیی له دهۆك پرسیاری له عادل حه‌سه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵی شانۆی دهۆكی كرد لۆ مامۆستا ئه‌حمه‌د سالاری به‌شداری[...درێژە...]
له میانه‌یه‌ی یارێکانی یورۆی 2008 ئه‌مشه‌و یاری کۆتای ئه‌نجامدرا له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‌و ئه‌ڵمانیا له ڤێنای پایته‌ختی نه‌مسا به ئاماده‌بوونی شای ئیسپانیا و موسته‌شاری ئه‌ڵمانیا و چه‌ندین که‌سایه‌تی به‌ناو باگی جیهانی و ئه‌وروپی، له سه‌ره‌تای یاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا زۆر فشاری خسته سه‌ر گۆڵی ئه‌ڵمانیا و کۆنتڕۆڵی یاریه‌که‌ی کردبوو به تایبه‌تی هێڵی ناوه‌ڕاست ئیسپانای زۆر ده‌وری هه‌بوو بۆ سه‌رکه‌وتنی[...درێژە...]
بابه‌ت. رۆمان
نووسه‌ر. ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
چاپخانه. ده‌زگای ئاوێنه.
تیراژ. 500 دانه
چاپی یه‌که‌م.
ساڵی 2008
سلێمانی / کوردستان[...درێژە...]
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 29/6 بۆ یه‌که‌م جار له وڵاتی سویسرادا یادێکی پڕشکۆ بۆ بیست‌ویه‌کساڵه‌ی کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری له شاری (بێرن) ی پایته‌ختی سویسرا، کرایه‌وه. ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه که له 28/6/2008 ڕویدا و سه‌دان شه‌هید و هه‌زاران برینداری لێکه‌وته‌وه، یه‌کێکه له کۆمه‌ڵکوژییه‌کی تر ده‌رهه‌ق به گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، ئه‌م یاده‌وه‌رییه له لایه‌ن هه‌ریه‌ک له کۆمیته‌ی سویسرای[...درێژە...]
به سه‌رپه‌رستی هه‌ردوو ڕێكخراوی"كۆمه‌ڵگای یه‌كگرتووی كوردی ڕۆژهه‌ڵات" و "ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا" ه‌بۆنه‌ی 21 ساڵه‌ی كیمبارانی سه‌رده‌شت، له‌ڕۆژی هه‌ینی 27 ی جونی 2008، كاتژمێری شه‌ش تا نۆی ئێواره له زانكۆی (SOAS)، سیمینارێك ده‌رباره‌ی كاره‌ساتی سه‌رده‌شت، بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام درا:- شۆڕش حاج -عه‌لی ڕه‌حیمی د. سه‌عیدی شه‌مس[...درێژە...]
دوا به‌دوای سه‌ردانی نوێنه‌ری چاك/ به‌ریتانیا بۆ كوردستان كه بریتی بوون له به‌ڕێزان ئیبراهیم مه‌لازاده و عه‌دنان كۆچه‌ر، به یاوه‌ری سه‌رۆكی چاودێری جینۆساید دكتۆر گریگۆری ستانتۆن، ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ردان و چالاكی، له‌وانه‌ش سه‌ردانی گۆڕی قوربانیه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی له شارۆچكه‌ی دۆكان و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی قوربانیه‌كان، نوێنه‌ری چاك هه‌وڵی دا هه‌رچی زووه داواكاریه‌كانی[...درێژە...]
لێره‌دا داوا له هه‌موو كوردێكی دڵسۆزی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بن به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:1- نامه‌ی پاشكۆ كه به‌زمانی ئینگلیزیه بیخوێننه‌وه. 2- ژماره‌ی (EDM)ه‌كه‌ی كه (1805) له نامه‌كه‌دا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی پێگه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، www.parliament.uk، بتوانن ناوه‌كان بدۆزنه‌وه. 3- بۆ ئه‌وه‌ی بزانن داخۆ په‌رله‌مانتاری ناوچه‌ی ئێوه واژۆی كردووه یان نا. ئه‌گه‌ر ژماره‌كه له[...درێژە...]
به‌وبۆنه‌ییه‌وه که پانزه هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی کوردستانه، ڕێکخراوی سوسرای حزب هه‌ڵده‌ستێت به سازدانی کۆڕێکی سیاسی جه‌ماوه‌ری بۆ هاوڕێ عه‌لی زه‌نگه‌نه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان.بۆ تیشکخستنه سه‌ر کۆنگره‌ی چواره‌می حزب و تێڕوانینه‌کانی حزبی شیوعی سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی کوردستان و عیراق.
ئاماده‌بوونتان مایه‌ی خۆشحالیمانه‌و هه‌ستکردنی ئێوه‌ی به‌رێزیشه به ئه‌رکه نیشتمانیه‌کانمان.[...درێژە...]
منداڵێک،
له‌دایکی پرسی،
ئه‌رێ دایه، ئه‌رێ دایه،
بۆ پێم ناڵێی، ئه‌م ژینه‌مان بۆچی تاڵه؟
دایکی، له‌ووڵامدا ووتی،
کوڕم ه‌ه‌تا گشت یه‌کنه‌گرین[...درێژە...]
ئه‌وشه‌وانه‌ی له‌ژوانیین
له‌به‌رئاکاری جوانی تۆ
ئاسمان جلی ڕه‌ش ده‌پۆشێ
ئه‌ستێره چاوی داده‌خات
له‌و چرکانه‌ی ماچت ده‌که‌م
مانگ په‌رده[...درێژە...]
رۆژنامەی ئەهرام، لە 21ـی سێپتێمبەری 1959 وە، ڕۆژانە بە زنجیرە، ڕۆمانی( منداڵانی گەڕەك)ـی نەجیب مەخفوز (1911_2006) بڵاو دەكاتەوە. ئیسلامییەكان داوای ڕاگرتنی بڵاوكردنەوەی ڕۆمانەكە دەكەن، وەلێ محەممەد حەسەنەین هەیكەلی سەرنووسەری ئەهرام، داواكەیان پشتگوێ دەخات و تەواوی ڕۆمانەكە بڵاو دەكاتەوە. كە لاپەڕەی ئەدەبییەكەی ڕۆژنامەی جەمهوورییە باس لەوە دەكات، گوایە ڕۆمانەكە كوفری تێدایە، ئیدی كێشە بۆ منداڵانی گەڕەك دروست دەبێت.[...درێژە...]
ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونییه‌وه له ڕێكه‌وتێكی هه‌ڵه‌و گوماناوی هاتۆته ئاراوه، ئه‌وه‌نده‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆلۆنیالزمی ئه‌وسا بنیاتراوه چاره‌كی ئه‌وه‌نده حیساب بۆ گه‌لو نه‌ته‌وه‌و ئاینزاو تایه‌فه‌كان نه‌كراوه. ئه‌گه‌رچی به‌هۆی ناكۆكی نێوان توركیا _ به‌ریتانیا سه‌ره‌تا بڕیارێك هه‌بوو كه تایبه‌تمه‌ندی دانیشتوانی ویلایه‌تی موسل له‌به‌رچاو بگیرێت به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌شیان بوه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان و ووڵاتانی ئه‌قلیم. ئه‌وإ ڕۆژێش[...درێژە...]
هه‌موو ساڵێک له‌م رۆژه‌دا ته‌واوی که‌ناڵه ته‌له‌ڤیزۆنییه‌کان ته‌ی ده‌که‌م، له‌دیمه‌نێکدا ده‌بینم سوپای ده‌وڵه‌تی فڵان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سوپای ده‌وڵه‌تی فیسار به‌ده‌ستهێناوه و قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی له‌و وڵاته به‌ره‌پێداوه. كه‌ناڵێکی تر، له‌دایك بوونی زانا و پرۆفیسۆرێک پیرۆزده‌کات، له دیمه‌نێکی تردا باس له رودانی کاره‌ساتێکی سروشتی ده‌کات، به‌ڵام هیچ یادکردنه‌وه و بیرهێنانه‌وه‌یه‌کم له سه‌ر) رۆژی له‌دایکبوونی جه‌ماعی[...درێژە...]
به مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز، پێشکه‌شه. !
بۆ کورد، مادده هه‌ره به‌هێزه‌که‌ی له دواده‌ستووری عێراقدا هاتووه، مادده‌ی چواره‌مه که ده‌ڵێ: (زمانی عه‌ره‌بی و زمانی کوردی، دوو زمانی ڕه‌سمیی عێراقن) وێڕای پاشکۆکانی مادده‌ی نێوبراو که ده‌بێ به یاسا جێبه‌جێ بکرێن، وه‌ک: ڕـ ده‌رچوواندنی ڕۆژنامه‌ی ڕه‌سمی به هه‌ردوو زمان. ب ـ قسه‌کردن، وتاردان و دوان له کایه ڕه‌سمییه‌کاندا، وه‌ک په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دادگا و کۆنفڕانسه ڕه‌سمییه‌کان، به هه‌رکام له‌م دوو زمانه. ج ـ داننان[...درێژە...]
ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌كی ورد وگشتگیر بۆ ئه‌نفال بكه‌ین، ئه‌وا هه‌رگیز ناگه‌ینه ئه‌نجامێكی وه‌ها كه مرۆڤی كورد دڵی ئاو بخواته‌وه و بڵێت به ڕاستی ئه‌م چه‌ند دێڕه توانیویه‌تی باس له مه‌ینه‌تی گه‌لێك بكات، كه هه‌موو ژیانی له چه‌رمه‌سه‌ری و چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌ستی داگیركه‌ران دا بردوه‌ته سه‌ر. به هه‌ر حاڵ من نامه‌وێت بچمه ناو قوڵایی ئه‌نفال و ورده‌كاریه‌كانی ئه‌نجام دانی، چونكه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه ئه‌گه‌ر زوڵم و زۆرییه‌كانی ڕژێمی به‌عسی بیستووه،[...درێژە...]
ئه‌گه‌ربگه‌رێینه‌وه بۆدروشمه لاوازه‌كه‌ی كه هه‌میشه له‌سه‌ر زاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خۆیان له‌بنه‌ڕه‌تدا كه‌سی بی مه‌وقیف ولاوازن ئه‌وا ده‌بی بڵێین"كڵاوی خۆت بگره تابا نه‌ی بردوه"!، كه ئه‌وجۆره دروشمانه‌ش ته‌نها له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌وه ده‌گوترێت كه‌خۆیان له‌قه‌ره‌ی زۆرشتی هه‌ستیاروگرنگ ناده‌ن وناشوێرن شته شاراوه‌كان بورژێنن، چونكه هه‌میشه خه‌ریكی گیرفان پڕكردنن یاخود ئه‌وا كه‌سی زۆر بی مه‌وقیف وترسنۆكن وناوێرن باسی هیچ بكه‌ن.[...درێژە...]
ئێران جەنگەكەی بەرامبەر ئەمەریكا بەرپاكردووە و ئەمەریكاش راستەوخۆ ململانێ لەگەڵ تاران دەكات، ئەگەرچی بەهۆی بوونی سێ هێزی دیكەوە لە ناوچەكە ئێران شەڕی خۆی درێژە پێدەدات و لەكوێدا ئەمەریكا هێزی هەبێت لەوێدا تاران بەهۆی سێ هێزی راستەوخۆ جەنگی خۆی كردووە و ئەمەریكاش لەگەڵ وڵاتی یەكەمی تاران شەڕەكە دەكات. لە لوبنان هێزی ملیشیاتی حزبوڵڵا و لە فەلەستین حەماس و لە ئێراقدا سەدر و لە پشتەوەی ئەویش[...درێژە...]
کۆمه‌له‌ی کورد له‌شاری دێلفت ئێواره‌کۆرێك بۆ به‌رێز (مامۆستا علی زه‌نگه‌نه) ئه‌ندامی مه‌کتبی سیاسی حیزبی شوعی کوردستان سازده‌کات، که رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه تێپه‌ڕبونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئازادی عێراقدا ، كه‌متر له چوار ساڵ به‌سه‌ر حوكمی سه‌رۆك وه‌زیران د. ئه‌یاد عه‌لاوی‌و كه‌متر له سێ ساڵ به‌سه‌ر حوكمی د.جه‌عفه‌ری‌و زیاتر له‌دوو ساڵ به‌سه‌ر حوکمی د. نوری مالیكی حوكمی عێراق ده‌كات.[...درێژە...]
ڕۆژگاری تاریک
وه‌ک شه‌و باریک
وشه بێ مانا
وه‌ک گوڵ ، په‌ڕی ڕه‌شه
ته‌م درۆ
وه‌ک درۆی باران[...درێژە...]
ئیمڕۆ له كاتژمێری 2ی پاش نیوه‌ڕۆ، پیته‌ر به‌رته‌رهو (جێگری دی مستۆرا) له‌گه‌ل نوێنه‌ری هه‌موو حزب و لایه‌ن و ئه‌نجومه‌نی شاری خانه‌قین كۆبووه‌وه. پاش كۆبوونه‌وه‌كه، نوێنه‌ری دیمستۆرا به راگه‌یاندنه‌كانی وت: ئێمه گوێمان له بۆچوونی هه‌موو لایه‌ك گرت و هه‌وڵده‌ده‌ین جێبه‌جێیان بكه‌ین. له‌باره‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، جه‌وهه‌ر شوكور (ئه‌ندامی لێژنه‌ی مه‌ركه‌زی حزبی شیوعی كوردستان) و یه‌كێك له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه وتی:[...درێژە...]
به‌ده‌یان نووسه‌ر و ڕۆشه‌نبیر و هونه‌رمه‌ند به‌ناوه‌ڕۆکی ئه‌م نامه‌یه‌وه په‌یوه‌ست بوون ..... ماوه‌یه‌كه ناوه ناوه له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سانه‌وه، له نێویاندا مه‌لا، مامۆستای زانكۆ، خوێنده‌كار، كادیر‌و لێپسراوی هه‌ندێك له حزبه ئیسلامییه‌كانی تێدایه، به‌بیانووی هه‌ندێ نووسین، كه لێره‌و له‌وێ بڵاوده‌كرێنه‌وه، داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌ستگا پێوه‌نداره‌كان ده‌كه‌ن، كه سنوورێك بۆ ئه‌و نووسینانه دابنرێ و چی دیكه رێگا نه‌درێ هه‌ر كه‌سه‌و به ئاره‌زووی خۆی له‌سه‌ر هه‌رشتێك بیه‌وێ كتێب چاپ بكا‌و وتار له رۆژنامه‌كان بڵاوبكاته‌وه. ئه‌و كه‌سانه له نامه‌كانیان به‌وه‌ش ناوه‌ستن و به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌و گه‌ف له حكومه‌ت و ئه‌و نووسه‌رانه ده‌كه‌ن..[...درێژە...]
لای ئێمه هێشتا قوتابی ئه‌بێ وه‌ك په‌یكه‌ر له پۆلدا دابنیشێ و به ترسه‌وه له مامۆستا بنوارێ تا نه‌كه‌وێته به‌ر پلار و سه‌رزه‌نشتی مامۆستا. نه‌خۆش ئه‌گه‌ر توزێ موجاده‌له له‌گه‌ڵ دكتۆر بكا بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كانی دوور نیه دكتۆر پیاهه‌ڵنه‌شاخێ بڵێ "من دكتۆر م یان تۆ، ئه‌گه‌ر خۆت حه‌كیمی بۆ هاتووی بۆ لای من!" كه ئه‌چیته لای فه‌رمانبه‌رێك بۆ به‌دواداچوونی كاره‌كه‌ت، دوورنیه بیه‌وێ پێت بسه‌لمینێ كه تۆ مه‌جبووری و موحتاجی ئه‌ویت[...درێژە...]
زۆرجار مرۆڤ پێش ده‌كه‌وێت و په‌ی ده‌بات به‌هه‌موو شتێك و ده‌ستی ده‌گات به زۆرشت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له‌سه‌ردمی ته‌كنه‌لۆژیادا مرۆڤ، زۆرجار توشی ده‌رده‌سه‌ری و كێشه‌ی گه‌وره هاتوه، به‌رهه‌می مۆدێرنه‌ته و پێشكه‌وتنی و به‌رهه‌می ئازادیه‌كانی تاك، زۆرجار له سنور ده‌رده‌چن و ده‌بنه‌كارێكی قێزه‌ون، مرۆڤایه‌تی شه‌رم دایده‌گرێت، له ئاست ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه سه‌ده‌ی ئه‌تۆم و ته‌كنه‌لۆژیا به‌رهه‌می هێناوه. كه له‌وانه‌یه نه‌وه‌كانی[...درێژە...]
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا كاتێك نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس سه‌رۆ قادر له كۆرێكدا په‌تا كوشنده‌كانی رۆشه‌نبیری و بواری نووسین به شیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ست نیشان كرد، هه‌ندی لایه‌نی سیاسی له ژێر په‌رده‌یه‌كی شاراوه به مه‌به‌ستێكی دیاریكراو كه‌وتنه خۆ كۆكردنه‌وه تا دیوه ناشیرن و ناشارستانیه‌كه‌ی خۆیان زێده تر ئاشكرا بكه‌ن و رای گشتیش دور له به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان ئاشنا بكه‌ن به هه‌ندی تومه‌ت گوایه له‌سه‌ر زاری كاك سه‌رۆ وه[...درێژە...]
هاتنی شا(فه‌یسه‌ل)ی یه‌که‌م بۆ گوندی باداوه‌ی و وێستگه‌یه‌کی مێژوویی، عبدولئیلا (اعتزار)ی بۆ مه‌لا فه‌ندی ده‌هێنێته‌وه..!؟ باوکم گێرایه‌وه: له ساڵه‌کانی سی ئێستا بو به سه‌ده‌ی رابردو شا (فه‌یسه‌ل)ی یه‌که‌م سه‌ردانێکی کوردستان ده‌کات، یه‌که‌م قۆناغی شاری (موسڵ) و هاوینه هه‌واره‌کانی ده‌روبه‌ری ده‌بێت و کاتێك که نزیك ده‌بێته‌وه به‌ره‌و شاری هه‌ولێر بێت، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وکات جگه له پیاوانی داموده‌زگا ره‌سمیه‌کان ئه‌وا پیاو ماقولو[...درێژە...]
"ته‌حه‌دا ده‌كه‌م كه‌س هه‌بێت له عیراقدا مونافسم بێت بۆ خوێن به‌خشین"
محه‌مه‌د مه‌حمود محه‌مه‌د كه به (وه‌ستا محه‌مه‌دی كه‌بابچی) و له‌شاره‌زوریش به حه‌مه‌ی سه‌ید مه‌حمود ناسراوه، ته‌مه‌نی (28) ساڵه‌و خه‌ڵكی ناحییه‌ی سیروانه‌و ئێستا له سلێمانی ده‌ژی‌و جۆری خوێنه‌كه‌ی (O+)، له ساڵی (2002) ه‌وه تا ئێستا خۆبه‌خشانه سه‌د‌و یانزه بوتڵ خوێنی بێ به‌رامبه‌ر به‌خشیوه‌ته خه‌ڵك‌و بانكی خوێن[...درێژە...]