شاسواریکیتری ریگە پیرۆزەکەی کوردایەتی و مەردایەتی، قارەمانیکیتری نەتەوەو خاک پیشمەرگەیەکی شەهیدی سەربەرز، قوتابیەکی قوتابخانەکەی کۆمەلەی ئازادی وژیانەوە و یەکیەتی کورد (کاژیک )شەهید ملازم محمەدی حاجی ئەحمەدی سەروپێ ئەو شەهیدە سەربەرزەی کە بە زۆزکی سەرکەشی وت سویند دەخۆم بەخاک ونەتەوە بەخوینی خۆم پاریزەرت دەبم وتاخوین لەلەشمدا بیت ناهێلم هیچ سەربازیکی داگیرکەر بەسەرتا سەرکەویتە،

ئەم رۆلە بەئەمەکەی نەتەوە کە لە فیرگەو قوتابخانەکەی داگیرکەری عیراقیدا پلەی ملازمی بەدەستهینابوو، بەلام ئەو وەک هاوریکانیتری بۆیە چوبوە ئەم بەشە تا باشتر رابیت و تۆڵە لەداگیرکەربکاتەوە

 شەهید محەمەد شاسواریکی تری کوردایەتی وئازایەتی بوو کە هەرلە مندالیەوە لە دڵە گەورو بەسۆزەکەیدا پلانی دادەرشت کە ببیتە ئەفسەروبۆ ئازادی و سەرفرازی نەتەوەکەی تیبکۆشیت، بۆیە فیرگەی فاشی ودەرسی داگیرکەر نەیتوانی یەک مسقال خۆشەویستی خاک ونەتەوەکەی لاکەم بکات، بۆیە لەگەل دەست پیکردنەوەی شۆرشدا وەک هەموو خەباتگیرانی تری نەتەوەکەی چوە ریزی شۆرش ولەهیزە سەربەرزەکەی خەبات بوە پیشمەرگەو،

 ئەم شەهیدە کە وەک داربەروەکانی وڵاتەکەی رەگی خۆشەویستی خاک ونەتەوەی هیندە رۆچوبوو تا لەپشتی گاو ماسیەکەی دەداو بەخەبەری دەهینانەوە بەچرپە پیی دەوتن مەلەرینەوەو بەخۆتانا مەنازن کەهیندە لەقولیدان دەژین کەس دەستی ناتان گاتێ، ئیرەیشم پی مەبەن کەچۆن توانیومە بگەمەلاتان ! خۆشەویستی من بۆ خاکەکەم بۆ نەتەوەو بیرەکەم هەموو سنوریکی بەزاندوە وکەس ناتوانیت لەبردەما خۆی راگریت تەماشاکە چۆن چنگم لەخاک گیرکردوە تەنها بەمەرگ دەستم لەخاک دەبیتەوە ئەوساکەش هەر هەردیمەوە ناو خاک ودەست لەملی خاکم دەکەم وهاواردەکەم ئۆخەی ئەی خاکی داگیرو دابەشم منیش وەک قازی و شیخ سەعیدو گشت شەهیدانیتری نەتەوەکەم لەپیناوی ئازادی وسەربەخۆیتا گیانم بەخشی،

ئەم شەهیدە سەربەرزە کەباڵای بەقەد باڵای کوردستانە لە  7. 10. 1974دا لە پاریزگاری کردن لە خاک ونەتەوە لەو ناوچەیەی کە داگیرکەری عیراقی دەیوسیت بەهەرچ شیوەیەک بیت دەستی بەسەردا بگریت تابتوانیت دەست بەسەر بنکەی سەرکردایەتی شۆرشی کوردا بگریت !لە شاخە سەربرزەکانی دولی رەواندزدا لە شەرەنابەرامبەرەکاندا گیانە پیرۆزەکەی بەخشی بە کورد بەکوردستان و قەترە قەترەی خوینە پیرۆزەکەی دەینوسی شەهید نەمرە، کوردستان تەنها مولکی کوردە !

 یادی شەهیدی سەربەرز ملازم محەمدی حاجی ئەحمەد وهەموو شەهیدانی نەتەوەکەم هەمیشە پیرۆزە