رژێم ودەسەلاتدارانی تورکیا ئەو رەخنانە رەت دەکانەوە کەلێی دەگیرێت و تاوانباردەکرین بە ئەشکەنجەدانی گیراوانیی پاش کودەتا سەرنەکەوتوەکە، بەڵام شارەزایانی یوئین و ئەوروپا پێچەوانەکەی بەئیسپات دەگەیەنن ،

یوئین و کۆمسیونی ئەوروپا رەخنەی توند لە تورکیا دەگرن، لەبەکارهێنانی ئەشکەنجەدان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، لەلایەن تورکیاوە، سەرۆکی دەزگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نیلس موزنیکس لە راپۆرتێکی رەخنەیدا لە شتراسبۆرگ باس لە مافەکانی مرۆڤ دەکات لە ناوچەکوردیەکاندا و دەڵێت، کەکوردەکان لەناوچەکانی خۆیاندا تەنانەت مافی ژیانیشیان نەماوە !هەروەها ئەم دبلۆماتە سویسریە لە ئەنقەرە بە رۆژنامەنوسەکانی وت، کە لە باش کودەتا سەرنەکەوتوەکەی تورکیاوە،  لێدان وئەشکەنجەدان لە هەمو زیندانەکانی تورکیادا دژی کودەتا چیەکان پیادە دەکرێت وبڵاو بۆتەوە ! هەروەها وتی، راپۆرتی تەواو راستم، بەدەست گەیشتوە کە دام ودەستگا سەر کوتکەرەکان ناتوانن، هیچ کاتێک خۆیان لەم راستیە بشارنەوە و بەدرۆی بخەنەوە، داوا لە دام ودەستگاکانی تورکیا دەکەم، کە بەتەواوی و بێدواخستن و سەر بەخۆیانە، پشکنین بۆ هەموو ئەو ئەشکەنجەدان ولێدانانە بکەن کەخستومانەتە بەرچاویان .

سەردانی کردنی زیندانەکان

ئێستا ئەو زیندانیانەکەلەگەڵ کودەتاچیەکاندا لەزینداندان لێیان نادرێت وبە خراپە رەفتاریان لە گەڵ ناکرێت ! ئەمەش لە لایەن نوینەری یوئینەوە میلتسەرەوە بەخیرهاتن و پیرۆزبای لێکراو بە هەنگاوێک، دژ بە ئەشکەنجەدان ناویی برد !

نوێنەری یوئین هەمو زیندانەکانی ئەستەمبول و ئەنکەرەو سانلی ئورفەو دیاربکەری ناوچە کوردیەکان گەراوە، لەگەڵ ئەوانەدا کە ئەشکەنجەدراون و لەگەڵ پاریزەرەکان و ریکخراوەکانی مافی مرۆڤدا وتووێژی کوردوە، دەڵێت، دەسەڵاتدارانی تورکیا پاش فەشەلهێنانی کودەتاکەی ١٥ یولی بە هەموو شێوەیەک دژ بە نەیارەکانیان وەستاونەتەوەو دەجوڵێنەوە، ئەمە تەنها دژی ئەوانە نیە کە کودەتاکەیان کردو فەشەلیان هینا واتە ئەوانەی کەلەگەڵ ئەوسەرکردەیەدان کە لە ئاوارەیدا دەژی کە بە فەتحوڵە گوڵەن ناسراوە !بەڵکو بەهەمان شێوە دژی ئەوانەشە کە بە لایەنگیرو ئەندامی پارتی کریکارانی کوردستانن ، وە هەروەها ئەوانەش کە رەخنە لە دەسەڵاتەکەی ئەردوگان دەگرن .

ژمارەیەکی زۆر گیراو لەپاش کودەتا

دەیان هەزار مرۆڤ بەتایبەتی لە خویندن ودانیژگاکاندا لە میدیاکاران وسەربازو لە دام و دەستگاکانی دادوەریدا لە مانگی حەوتەوە گیراون !! هەروەها دەیان هەزار پۆلیس دەرکراون، بە پێی هەواڵێکی سەندیکای رۆژنامەوانی لەچەند مانگی رابردودا زیاتر لە ١٥٠ رۆژنامەو رادیوو تەلەفزێون داخراون . رژێم بەکارهێنانی لێدان بۆ کودەتاچیەکان رەت دەکاتەوە، هەروەها رەخنەش دەگرێت لەو شێوەیەی کە دژی پارتی کریکاران کوردستان جوڵاونەتەوەو لە بەهاری ٢٠١٥ وە .

  پشکۆ لەئەلمانیەوە