پاش ئەوهەمو یارییەی تورکیا بە ئاگرکردی، هەرلەیارمەتی و کۆمەک کردن بە داعش وناردنی چەک وتەقەمەنی بۆ داعش وقاعیدە و ئیسلامیەکانی ناوسوریا وعیراق و رێگەدان بە هاتن ورۆشتنی خۆتەقینەرەوەکان لەسوریاو عیراقەوە بۆئەوروپا ! بەمشیوەیە تورکیا بووبوە بنکەی هەرچی ئیسلامی توندڕە وهەیە، وە شوێنی چارەسەرکردنیی بریندارەکانیان و حەوانەوەیان !هەر لەتورکیاشەوە هەزاران ئیسلامی توندرەوی داعش، لە ئەوروپاوە بە ریگەی تورکیادا هاتن وکارئاسانیان بۆ کراوچوونە ناو سوریا وعیراق بۆ شەردژبە ناتۆو هاوپەیمانەکانی ! ئەمە جگە لە بەکار هێنانی کارتی پەنابەر بۆ بە دەستهینانی مەرامەکانی خۆی کەرۆژانە بەهەزاران پەنابەری سوریای وعیراقی لە تورکیاوە رەوانەی دەریای مەرگ دەکران وبە کەشتی دەچونە ئەوروپا، لەپیناوی ئامانجە نارەواکانیدا هەموو ریگایەکی گرتە بەر تا ئەوروپا و ئەمریکا پشت لە کورد بکەن‌.

  تورکیا لە سەرەتادا داوای دەکرد رێگەی بدەن لە رۆژئاوای کوردستاندا لەو شوێنانەدا کە کورد ئازادی کردون، کەمپێک دروست بکرێت، بەڵام بەمەرجێک لەژیر سەرپەرشتی خۆیدابیت . تا رێگە لەو نیمچە سەربەخۆیەی کورد بگرێت ! ئەردوگان وای دەزانی کە هیشتا، هەرسەردەمی شەری ساردە و تورکیاش تورکیاکەی جارانە ئەوروپاو ئەمریکاش کاریان پێیەتی و پشتی دەگرن، نەیزانی ئەوسەردەمە تیپەریوە ئیترنە ئەمریکاو نەئەوروپا پیویستیان بە تورکیای ئیسلامی پشتگیریکەری داعش نەماوە! رێگەی نادەن بەئارەزوی خۆی وەک سەردەمی شەری سارد کە بە کورە نازادارەکەی ئەمریکاو ئەوروپا ناسرابو، هەموو پشتگیریەکی لێدەکرا خۆی با بدات، ئەم لوت بەرزیەی ئەردوگان وخۆبەشت زانینەی گەیشتە ئەوەی فرۆکەیەکی روسی بخاتە خوارەوە، نەیزانی خستنە خوارەوەی فرۆکەی روسی هەروا ئاسان نییە وئەگەری جەنگی جیهانی لێدەکرێت ولە پێناو تورکیای ئیسلامی نا دیموکراس وهاوکاریکەری داعش ونابوتدا، کەس ئامادەنیە جەنگی جیهانی هەڵبگیرسێنێت ! گەرچی هەموو چاوەروانی هیرشی روسیایان دەکرد، بەڵام روسەکان دانیان بەخۆداگرت و بریاری شەری ئابوریاندا، هەرچی پەیوەندیی ئابوری هەبوو لەگەڵ تورکیادا دایخست، بەمە توانی ئابوری تورکیا داتەپێنێت! کاتێک تورکیا زانی کە هاوپەیمانەکانی ناتۆی پشتگیری ناکەن کەوتە هەرەشە لەهاوپەیمانانی ناتۆی بەداخستنی بنکەی ئەنجەرلیک لە شەری دژ بە داعشدا !

ئەمانە هەموو بونە هۆی ئەوەی کە هاوپەیمانەکانی لە ئەمریکاو ناتۆتورەبن و پێی بڵێن خەتی سورت تیپەراند! سیاسەتە هەڵەکانی ئەردوگان کە لەلایەک دژبەهاوپەیمانەکانی ناتۆی و لەو لاشەوە خستنە خوارەوەی فرۆکەی شەرکەری روسی و ناکۆکیەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا لەسەر فەلەستین، دژایەتیکردنی ئێران لە بەشداری کردنی لە شەری سوریادا و بەرزبونەوەی گڕوبلێسەی شۆرشی کورد لە باکوردا و گوێنەدانی بەوهەموو کوشت و کوشتارەی لە شارەکانی باکوری کوردستاندا دەکراو زیندانی کردنی رۆژنامە نوسەکانی دژی ئەردوگان گەیشتە چڵە پۆپەو ئیترنەدەکرا چاوپۆشی لێبکریت وبێدەنگبن لێی! ئەمانە کۆمەڵێک هۆبوون کەبونە هۆی دروستبوونی قەیران بەدوای قەیراندا لە تورکیا، وەک دەڵێن ئەوەی یاری بەئاگر بکات پریشکی ئاگرەکە بەرخۆشی دەکەوێت و دەبێت باجەکەی بدات!! شەروراپەرینەکانی شارە کوردیەکان و تەقینەوە یەک بەدوای یەکەکانی ناو جەرگەی ئەستەمبوڵ وئەنقەرەی تورکیای هەژاند و ئەردوگانی توشی هیستریا کرد، رۆژ بەرۆژ تا دەهات ئەردوگان دەکەوتە هەڵەی زیاترەوە، سیاسەتێکی گرتبوەبەر کە تورکیای بەرەو هەڵدێر دەبرد! . تا لە ئاکامدا، گەیشت بەو کودەتایەی کەلە رۆژانی پیشودا روویدا، گەرچی زوربەی لێکدانەوەکان، بۆ ئەوە دەرۆن کە تورکیا خۆی دروستی کردبێت، بۆدەست گرتن بەسەر جومگەکانی دەسەلاتدا و گۆرینی دەستوری تورکیا و لەناوبردنی نەیارەکانی کەخۆی لە دەست ودایەرەی مامۆستا و هاورێ ئیسلامیە کۆنەکەیدا دەبینیتەوە کە فەتحوللە گولەنە! کە دەستیان گرتبوو بەسەرهەرە زۆری جومگەکانی دەوڵەتی تورکیاداولەهەمو شوێنێک ئامادەیان هەبو وەک ئەردوگان ناوی دەبردن، دەوڵەتێک بون لەناودەولەتێکدا بە تایبەتی لە دامەزراوەکانی دادگاو خویندن و تەنانەت لەناو سوپادا کە سوپای دووهەمی ناتۆیە، هەر چۆنێکبێت ئەم کودەتایە ئەردوگانی بەهۆش هێنایەوەو توانی دەوڵەتەکەی وسوپا پاکاتەوە لە نەیارەکانی!! بە دەیان جەنرال و ئەدمیرال هەزاران ئەفسەرو سەربازلەوانەی بەشداری کودەتا بون خرانە زیندان دەیان دانیشگاو خویندنگا داخران وکادیرەکان نێرانە ماڵەوە یان لەزیندان توند کران. بە سەدان کەس ئامادەکران بۆ بەردەم دادگا !. بەهەرحاڵ گەرباس لە زیانە ئابوریەکەی بکەین، کە بە چەندان ملیار دەخەمڵێنرێت . هاوکات لەدەست دانی هەزاران کادیری سەربازی ودەوڵەتی کە خۆی لە خۆیدا گوایە زیانە بە تورکیا گەیشتوە، کەچی لە بنچینەدا، بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ئەردوگان وئاکەپە دێتە هەژماردن.

 هەر پاش ئەم سەرکەوتنە ئەردوگان، زۆر بە سانایی دەستی کرد بەهەوڵدان بۆ ئاسای کردنەوەی پەیوەندیەکانی لە گەڵ نەیارەکانی ( ئیسرائیل وروسیا) تەنانەت بۆ رازی کردنی پۆتین وروسیا وازی لەو سیاسەتە هێنا کە دژی سوریا گرتبویە بەرهەرلەپشتگیری کردنی گروپە ئیسلامیەکانەوە بیگرە تا دەگاتە داوای لابردن و دەرکردنی بەشار ئەسەد، لەگەڵ ئیرانیشدا خەریکی خۆرێکخستنەوەیەو پەیمانی دوقۆڵیان بەستوەو پێکەوە دژبەکورد و دەسکەوتی کوردی دەوەستنەوە و پ ک ک وپژاک و داعش وەک یەک دەناسێنن.

  بەم شێوەیە ئەردوگان لەپێناو بەرژەوەندییە ئابوری وسیاسیەکانی تورکیادا کەوتە جموجوڵ. هاوکات هەوڵە چەپەڵەکانی لەدژی دروستبونی قەوارەیەکی کوردی گرتە بەر، ئەوتا دەبینین کەوا هەموسەردانەواندنێکی قبوڵکردوە وهەموو شتێکی خستۆتەلاوە و ئامادەشە هی دیکەش بکات، بە مەرجێ کورد بە هیچ ئامانجێک نەگات. !

ئەی سەرکردەی حیزبە کوردییەکان،  گەرئێوەش وەک بانگاشەی بۆدەکەن، گوایە بۆ کورد کاردەکەن و دەتانەویت خزمەت بە بەرژەوەندی کورد بگەێنن، دە ئێوەش، کراسێک لە ئەردوگان دادرن !! ئەو کاتێک زانی وڵاتەکەی لەبارێکی خراپدایە سەری شۆر کرد و دژ بە بیرو بۆچونەکانی خۆی وەستایەوە، گوێی بەهیچ نەدا! .

دە ئێوەش لەگەڵ یەکدا رێککەون وناکۆکیەکانتان وازلێبهێنن. ئەمەش هەر بەوە دەبێت،  تەنها و تەنها واز لە بەرژەوەندیە حیزبیەکانتان بهێنن. بەرژەوەندییئ باڵای نەرتەوەیی کورد بخەنە سەروو خۆتان و بنەماڵە و حیزبەکانتانەوە. بە تێکڕا بۆ سەربەخۆیی تێکۆشن ، تا ئەوەی بەدەستمان هێناوە لەدەستی نەدەین . گەر ئەمەتان نەکرد ئەوە بزانن کە سبەینی هەمومان لە بەردەم گەل و مێژوودا تاوانبار دەبین ومیژوو رەحم بە کەس ناکات !!!.