ده‌بوایه‌ زۆر زوتر ئه‌م چیرۆكه‌ بلاوكه‌مه‌وه‌ به‌لام پێم باش بوو، پاشماوه‌یه‌كی زۆر له‌روداوه‌كان یاخود سته‌مه‌كان، ئه‌م بابه‌ته‌ بلاو كه‌مه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی نه‌لێن په‌له‌كراوه‌ له‌ بلاوكردنه‌وه‌ یان قسه‌ی تری بۆ بدۆزنه‌وه‌ له‌ پێناو ئه‌وه‌ی راستیه‌كان بشێوێنن.

له‌ سالی 2003 له‌ سایلۆی هه‌ولێر، وه‌كو فه‌رمانبه‌ر دامه‌زرام، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، چه‌ندین فه‌رمانبه‌ری نوێ تریش دامه‌زران، یه‌كێك له‌ و فه‌رمانبه‌رانه‌ش سۆزان حامد صالح بوو، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م من و سۆزان ژیانی هاوسه‌ریمان پێك هێنا، بوینه‌ خاوه‌نی دوو كچ هێرۆ و هێفی.

سۆزان پی و تبوم كه‌ ده‌وامێكی تری هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی ڕاپه‌رین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ناو چه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ر به‌لقی 2 به‌لام نه‌یوتبوو، چ پۆستێكی هه‌یه‌ زۆربه‌ی جاره‌كانیش من خۆم هاتوو چۆی ده‌وامم پێده‌كرد و لاشم زۆر ئاسایی بوو كه‌ له‌ شوێنیكی وا كاربكات و چونكه‌ وه‌ هه‌میشه‌ش من هانده‌ری بووم ‌.

به‌لام پارتی ڕۆژ به‌ ڕۆژ زیاتركێشه‌ی بۆ دروست ده‌كرد، كه‌ زانیان من كاری رۆژنامه‌نوسی ده‌كه‌م له‌ ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكان، تاگه‌یشته‌ ئه‌و راده‌ی ناچاری بكه‌ن ده‌وام نه‌كات، ئه‌و هه‌مووجار له‌و هۆكارانه‌ی ده‌پرسی، كه‌ بۆ پارتی وایه‌ له‌ به‌رامبه‌ری له‌ كاتێك ئه‌و یه‌كێك بوو، له‌ نهینی هه‌ڵگره‌كانی پارتی من دوای زانیم كه‌ سۆزان زانیاری وردی لایه‌ له‌سه‌ر زۆر به‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پارتی تا ئه‌مرۆشی له‌گه‌ڵ بێت، شوێن بزری كردوون.

ئیتر پارتی به‌بی ڕه‌چاو كردنی ئه‌وه‌ی سۆزان كادیرێكی چالاك و بوێری خۆیان بووه‌،

كه‌وتنه‌كێشه‌نانه‌وه‌ بۆی ته‌نها له‌ به‌رئه‌وه‌ی شوی به‌ من كردووه‌.

 ئه‌و رۆژانێك كاری بۆ پارتی كردبوو، كه‌ له‌ ناو هه‌ولێر پیاوه‌كان رایان ده‌كرده‌ مصیف و سه‌ری ره‌ش، سۆزان زۆر جار باسی ئه‌و خه‌بات و چالاكیانه‌ی خۆی بۆ من ده‌كرد كه‌ پیم وانیه‌ ئستاش كه‌سه‌ هه‌ره‌نزیكه‌كانی پارتی بتوانن وه‌ك سۆزان بۆ پارتی بكه‌ن.

زۆر جار پسیاری ئه‌وم ده‌ كرد باشه‌ له‌كاتیك تۆ زۆر نهێنی، ئه‌وان ده‌زانی باشه‌ ناترسن له‌وه‌ی تۆ بلاو یان كه‌یه‌وه‌!!!، سۆزان به‌پێكه‌نینه‌وه‌ ده‌ی وت ئه‌وان له‌وه‌ دڵنیان كه‌ من هیچ شتێك نادركێنم له‌داخی گه‌نده‌ڵچیه‌كانی ناو پارتی بۆ یه‌واده‌كه‌ن.

سۆزان سات به‌سات توشی خه‌م خواردن و خۆ خواردنه‌وه‌ ده‌بوو، كه‌ ده‌یبینی به‌شێك له‌ وكه‌سانه‌ی له‌ژێرده‌ستی بوون یان له‌گه‌لی بوون، ده‌بون به‌ به‌رپرسی گه‌وره‌گه‌وره‌ و ئه‌ویش هیچ. !

 من زۆر دلم ده‌دایه‌وه‌ به‌لام قسه‌كانی منی له‌ به‌رمن وه‌رده‌كرت و ئتر ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌ خه‌م خواردن.

له‌ 27شوبات له‌سالی 2011 له‌ سه‌ربابه‌تێكی رۆژنامه‌وانی له‌لایه‌ن مافیاكانی پاراستنه‌وه‌ له‌ هه‌ولێكی تیرۆر كردن ڕزگارم بوو، به‌لام مافیاكانی ئاسایشی هه‌ولێر منیان رفاند و ئه‌وانیش كه‌موكورتیان نه‌كرد له‌ لێدان و بێڕێزی كردن له‌ به‌رامبه‌رم.

كاتێك سۆزان ئه‌وه‌ی زانی زۆر پێتێك چوو وتی ئه‌گه‌ر پیاوێكیشت له‌ پارتی بكوشتبایه‌ نه‌ده‌كرا پارتی وا له‌ تۆ بكه‌ن هه‌رنا له‌ به‌رخاتری ئه‌و خه‌باته‌ی من له‌ كاتیك تۆ گه‌نده‌ڵیت ئاشكراكردووه‌.

من له‌وانه‌یه‌ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراوم نه‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر پارتی كه‌ خێزانه‌كه‌می ده‌رمان خواردكردبێت بۆئه‌وه‌ی له‌ ناویبا، به‌لام هه‌موو ئه‌و سته‌مانه‌ی له‌خێزانه‌كه‌م كرا له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ زۆر له‌ ژه‌هرخواردكردنی خراپتر بوو، ئنجا له‌ دواساته‌كانی ژیانی كه‌ له‌ سه‌ر قه‌لوێره‌یه‌كی سه‌قه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری هه‌ولێر بوو، پێی وتم ده‌مه‌وێت ته‌نها خۆم و خۆت قسه‌بكه‌ین منیش له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌لكێكی زۆر له‌ شوێنه‌ كه‌ بوو نه‌ده‌كرا قسه‌بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی هیج خزمه‌ت گوزاریه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش نه‌ بوو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌ له‌ باوه‌ش كردن هێنامه‌ ناو باخچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ من زۆر لێی پارامه‌وه‌ كه‌ گشت ئه‌و زانیاریانه‌ی لایه‌تی پێم بدات به‌لام ئه‌و ره‌تی كرده‌وه‌ ته‌نها وشه‌یه‌كیشم پێ بلێت وتی من تازه‌ فه‌وتاوم ده‌زانم ده‌مرم ئنجا هه‌ر خیانه‌ت ناكه‌م له‌ پارتی و نهێنیه‌كان ئاشكراناكه‌م وتیشی پشت به‌كه‌س مه‌به‌سته‌ به‌رگریت لێ بكات چونكه‌ پارتی بێ باكانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ تیرۆر ده‌كات كه‌نیگه‌رانی بكه‌ن ئه‌و قسانه‌ی له‌كاتیك بوو كه‌زیاتر له‌ 20 رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ بوو ته‌نها یه‌ك به‌رپرسی پارتی ته‌له‌فونێكیشیان بۆی نه‌كردبوو نه‌وه‌ك به‌سه‌ركردنه‌وه‌، دوای دوو ڕۆژ گیانی له‌ ده‌ست داو مالئاوای له‌ من و دووكچه‌كه‌مان و دونیا شكرد.

من ته‌نها ده‌مه‌وێت سته‌مه‌كانی پارتی له‌ كادیرێكی خۆی، بۆ خه‌لك بخه‌مه‌ ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی گشت خه‌لكێكی پارتی له‌ وه‌ تێ بگات، كه‌ سیاسه‌تی پارتی چۆنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كه‌سه‌ دلسۆزه‌كانی، ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ سۆزان ئه‌وسته‌مانه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌كرا به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ژێر ده‌ستی بوون، یان هاو پیشه‌ی بوون ده‌بونه‌ به‌رپرسی بالا.

له‌كۆتایشدا ده‌مه‌وێت قسه‌یه‌كی سۆزانتان وه‌ك خۆی بۆبگێرمه‌وه‌ وتی " من مسعود بارزانیم دیت له‌ نزیكه‌وه‌ش قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد پێ وتم له‌خواره‌وه‌ زۆر شت له‌ من ده‌شاردرێته‌وه‌ ناگات به‌ده‌ستم یان ده‌شێوێنرێت".

ئه‌و دیداره‌ی سۆزان له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دموكراتی كوردستان، له‌و كاته‌ بووه‌ كه‌ سۆزان له‌خولی كادیران پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌س هێنا بوو، بۆیه‌ سه‌رۆكی پارتی بانگهیشتی كردبوون.

 بۆیه‌ سۆزان هه‌مووجار پێی ده‌وتم ئه‌وه‌ سه‌رۆك نازانێت ئه‌وانه‌واده‌كه‌ن بزانی لێ یان قه‌بولناكات.

باشه‌ كه‌ی ڕه‌ٍوایه‌ سه‌رۆكێك نه‌زانێت له‌خواروی خۆی چی ده‌گوزه‌رێت. !!!!!!!!!!!