که‌ ئیبراهیمی ئازه‌ری کورد

بته‌کانی نه‌مرودی خاپور کرد

جاڕی ئازادی بۆ چه‌وساوه‌کان دا

ترسی له‌ دلی نه‌داره‌کان

ڕه‌وانده‌وه‌

***

که‌ شێخی شه‌ده‌له‌

بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه‌ی دامه‌زراند

داگیرکه‌ری ئینگلیزی هێنا له‌رزاند

یه‌کسانی کۆمه‌لایه‌تی

بۆ جۆتیاره‌کان هێنا کایه‌وه‌

***

که‌ پیری سه‌رسپی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی دروست کرد

پشتی سته‌مکارانی چه‌ماندو

هیوای بۆ کورد گه‌رانده‌وه‌

***