بزن ڕیشی هه‌یه‌

پشیله‌ش سمێڵی هه‌یه‌

مه‌لایه‌كه‌ی داعشیش هه‌ردووكی هه‌یه‌

 ڕیش و سمێڵ

قازیه‌كه‌ی داعش فتوا ده‌دا

هاوار ده‌كات و پڕ به‌ قورگی ده‌قیژێنێ

فرقی نییه‌ پیاوی بێ ڕیش و ژنی سفوره‌

پیاوی بێ ڕیش بۆ مل په‌ڕاندن باشه‌

كوشتنی جیهاده‌ و خوێنی حه‌ڵاڵه‌

 ئه‌وه‌ ئه‌مری خودایه‌

دكتۆره‌كه‌ی داعشیش ده‌ڵێ:

ژنی لاق ڕووت و سفوره‌ نه‌خۆشی و به‌ڵایه‌

ئه‌وه‌ی لاق ڕووتبكات تووشی سه‌ره‌تانی لاق ده‌بی

ئه‌وه‌ زانستی خودایه‌

ئه‌میره‌كه‌ی داعیشیش له‌ كۆبانێی بریندار

 دوو كه‌له‌سه‌ری كوردی ڕۆژئاوای به‌ ده‌سته‌كانی به‌رزكردۆته‌وه‌

له‌ ده‌ستی ڕاستیدا كه‌له‌ی سه‌ری كوڕه‌ كوردێكی بێ ڕیش بوو

له‌ ده‌ستی چه‌پیشدا كه‌له‌ی سه‌ری كچه‌ كوردێكی سفوره‌ بوو

گوتی: هه‌ردوكیانم كوشت

سه‌ری هه‌ردووكیانم بڕی

چونكه‌ جیاوازی له‌ نێوان پیاوی بێ ڕیش و ژنی سفوره‌ دا نی یه‌

 

هێمن عه‌لی - 28/12/2014

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.