هه‌ر دوێنی بوو كوڕانی شار

زه‌نگی ئازادی جه‌له‌ولاو

هه‌موو خاكی گه‌رمه‌سێری

كوردستانیان

به‌ گوێی گشت جیهاندا چرپاند

ئه‌مشه‌و شنگال

وه‌كوو یه‌لدا له‌ ژوان بوو

له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌و یه‌په‌گه‌و

ته‌واوی سه‌ركرده‌كانمان

ده‌ست له‌ ملان بوو

ئه‌مشه‌و چه‌ند ساردو درێژ بی

منیش په‌یمانێكم داوه‌

له‌گه‌ڵ شنگاڵ چاوه‌ڕێ بم

هه‌تاوه‌كوو گه‌ڕانه‌وه‌ی

دوایین ئافره‌تی شارم

ده‌ست له‌سه‌ر سنگ

له‌ سه‌ر ڕی بم

به‌ڵێن بی نه‌ به‌هار بكه‌م

نه‌وه‌ك جاران

یادی چوارشه‌ممه‌ی سوور بكه‌م

تا یه‌ك به‌ یه‌كی كچانی

شنگالم ئازاد نه‌كرێن و

خه‌لیفه‌ی ئه‌و دڕندانه‌ش

مه‌سیح ئاسا

له‌ خاچ نه‌ده‌م

20 _21/12/2014

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.