هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ كه‌ باسی سالانی هه‌شتا و نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی رابردوو بكات یه‌كسه‌ر پێیده‌ڵێن بیركردنه‌وه‌ت كۆنه‌ و ئێستا سه‌رده‌م گۆڕاوه‌ و سه‌رده‌م سه‌رده‌می ئینته‌رنێت وكۆمپیوته‌ر و نه‌وه‌ی نوێیه‌، ئه‌مه‌ چییه‌ هه‌ر به‌ده‌وری كۆن ده‌خولێنه‌وه‌، به‌ڵام ئێوه‌ ده‌كه‌م به‌حه‌كه‌م، با باسی ساڵانی هه‌شتا نه‌كه‌ین، یه‌كسه‌ر بێینه‌ ساڵانی نه‌وه‌د، ئه‌و كات وه‌ك هاوڕێكه‌م گوتی به‌قه‌له‌م و كاغه‌ز سه‌نته‌ری وه‌رگرتنی خویندكار و قوتابیان له‌مانگی یانزده‌ی هه‌موو ساڵێك قوتابیان له‌ زانكۆكان وه‌رده‌گیران، قوتابیان به‌بی گرفت ده‌وامی خۆیان ده‌كرد و ئاهه‌نگی یه‌كتر ناسین سازده‌كرا و دوای چه‌ند رۆژێك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیشیان ئه‌نجامده‌دا، ئه‌وه‌ هه‌ر له‌ مانگی یانزده‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ئێستا به‌و هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ مه‌به‌ستم ته‌نها یاری ته‌تاری نییه‌، كه‌ مقاوله‌كانیش وازیان له‌كاره‌كانیان هێناوه‌ له‌گه‌ڵ منداڵ و نه‌وه‌ بچووكه‌كانیان هه‌ر خه‌ریكی یارین، با بگه‌ڕێننه‌وه‌ ئه‌وه‌ چه‌ند رۆژێك ماوه‌ بگه‌ینه‌ سه‌ری ساڵی تازه‌ خوێندكار و قوتابیان هه‌تا ئێستا خه‌ریكی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنن، باشه‌ ئه‌ی كه‌ی ده‌چنه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن و كه‌ی ئاهه‌نگی یه‌كتر ناسین سازده‌كه‌ن و كه‌ی ده‌ست به‌سه‌فه‌ره‌ زانستییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌هه‌موو مانایه‌ك سه‌یر، مه‌به‌ستم نییه‌، له‌ به‌های زانست كه‌مبكه‌مه‌وه‌ و به‌كه‌سیش ئه‌و به‌هایه‌ كه‌م ناكرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر زانست له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌م هه‌رێمه‌ بچووكه‌ی ئێمه‌ هه‌بێت، ناتوانین گومان بكه‌ین كه‌ زانست بوونی نییه‌، چونكه‌ هیچ كام له‌و پرده‌ به‌رزانه‌ و شووققه‌ باڵابه‌رزه‌كان كۆمپانیای بیانی دورستی نه‌كردووه‌ و هیچ سه‌وزه‌ و میوه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ ناهێنین، واته‌ وه‌ك هیندستان و ستانه‌كانی دیكه‌ ئێمه‌ به‌رهه‌می خۆمان هه‌یه‌، وه‌ك نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی دونیا بۆ 60دۆلار دابه‌زیووه‌ به‌ڵام تا ئێستا له‌ناو شاره‌كانی ئێمه‌ به‌ 120 -200هه‌زار دینار.

ئێوه‌ له‌وه‌ گه‌ڕێن له‌م ولاًته‌ كرێچی نییه‌ و هه‌مووان خۆشگوزه‌رانن، چونكه‌ ساڵه‌كه‌مان ئه‌وه‌نده‌ خۆشه‌ بۆته‌ ده‌مانگ، چونكه‌ وه‌ك براده‌رێكی كرێچی گوتی خاوه‌ن خانووه‌كه‌ وه‌ك پیاو و مه‌ردانه‌ گوتی ده‌توانیت بۆ ئه‌مساڵ ته‌نها پاره‌ی ده‌ مانگ بده‌ی، . . . . . ئێوه‌ بۆ خۆتان هه‌ر پێتان سه‌یر بیت، ئه‌مه‌ وایه‌ و هه‌ر وا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ش بگۆڕی ئه‌وا بابه‌تێكی دیكه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ری هه‌ژار و مامۆستای كرێچی ده‌دۆزنه‌وه‌. . . . . . . . . . . .

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.