ساڵانێكی زۆر بە دوای مێژوی کورد پەرێشان بووم و لە هەقیقەتی نەتەوەی خۆم دەگەرام، دەستم بۆ هەر کتێبێک دەبرد کەموکوریم لێ بەدی دەکرد. تا سالی ٢٠٠٢ من بە شێوەیەکی لاساییانە ئەوەی لە کتێبەکان نوسراو بوو لەسەر کورد شارەزا بووم، مێژو لای من گێرانەوەی سەربردەکانی کۆن بوو هەرگیز نەمدەزانی چۆن مێژو شیتەل دەکرێ. هەتا ئەو رۆژەی پیر زمناکۆم نەناسی نەم دەزانی چۆن لێکۆلینەوە لە مێژوی کورد بکەم، کلیلێکی خستە ناو لەپی دەستم تا چەندین دەرگای نەهێنی بکەمەوە و ڕاستینەی مێژو بدۆزمەوە. پێم سەیر بوو پیری زەردەشتی پێی وتم لە سودان کورد هەبووە و بۆ ماوەیەکی زۆریش بەشیک بووە لە ئیمپراتۆریەتی میدیەکان و دەیان شار و گوند و روبار و چاڵاو بەناوی کورد هەروەک خۆی ماوە. پێم سەیر بوو وتی شاری کۆیە و شاری کاوە لە سودان هەیە. پێم وابوو ئەو ناوانە تەنها ڕێککەوتە. ئەرکی پیر تەنها ڕۆشەنکردنەوەم بوو ئەوەی تر دەبوایە خۆم بەدوای ڕاستیەکان بگەرێم. لە ئەنجامی گەرانم ئەو ناوە کوردیانەم دۆزیەوە و لە بەرواری ١٠-١١-٢٠٠٤دا لە کوردستان نێت بڵاومکردەوە. بۆ جارێكی تریش بۆ یادی ئەو پیرەزەردەشتیە بڵاویدەکەمەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی بڵاوکراوەکە بوو لەگەڵ چەند وردەکاریەک:

ئیمپراتۆریەتی مادەکان وەک هەموو ئیمپراتۆریەتەکانی ناوچەی میزۆپۆتامیا سنورێکی زۆر بەر فرەوانی هەبووە، میدیەکان سنوریان لە ڕۆژئاوادا گەیشتبووە ناوچەی سودان و ئەسیوبیا و میسر.

پاش ڕوخانی ئەم ئیمپراتۆریەتە لە سالی ٥٥٠ ُپ. ز کورد تووشی پارچە پارچە بوونێک بوو کە نەی توانی لە مێژوودا بۆ جارێک تر ئەم سنورە بۆ خۆی درووست بکاتەوە. بەلام ئەوەی جێگای دڵخۆشیە تاوەکو ئێستا ئەم ناوچانەی کە لە ژێر دەستی کورد دابوون هێشتا ناوی کوردیان تێدا وون نەبووە. ئەگەر چاوێک بە نەخشەی سودان و ئەسیوبیا دابخشێنین چەندین ناوی کوردیمان بەرچاو دەکەوێت. تەنانەت لە باکوری ئۆگەندا دا شاری (وەستا) هەیە کە ناوێکی کوردیە کە ئەکەوێتە باشوری سودان. ئەگەر سەیری نەخشەی سودان بکەین ئەم ناوانەمان بەرچاو دەکەوێت:

١- هەرێم::

ڕوبەری هەرێمی کوردۆڤان (٣٧٦١٤٥)کم دووجایە، بە خاکی سپی لە سودان ناسراوە، ناوچەیەکی بە پیتە بۆ چاندنی تووتن و لۆکە، وە چەندها دانەوێلەی تێدا ئەروێ بۆ بەرهەم هێنانی ڕۆن. هەروەها دارستانی داری سمخ تێدایە کەئەمەش بۆ بەرهەم هێنانی سمخ سوودی لێ وەرئەگیرێ،  لەگەل ئەوەش دا ناوچەیەکی پیشەسازیە و چەندین کارگەی تێدایە بۆ بەرهەم هێنانی سابون و ڕۆن. ئەم هەرێمە سالی(١٨٩٩) خراوەتە سەر وولاتی سودان وە کراوەتە سێ هەرێم:

- هەرێمی کوردڤانی باکور کە رووبەرەکەی (١٨٥٣٠٢)کم دوودجایە وە پایەتختەکەی (ئەلئوبێید)یە،

- هەرێمی کوردۆڤانی باشور ڕووبەرەکەی ١٥٨٣٥٥کم دووجایە وە پایەتختەکەی (کادوگلی)یە.

- هەرێمی کوردۆڤانی ڕۆژئاوا ڕووبەرەکەی (١١١٣٧٣)کم دووجایە وە پایتەختەکەی (ئەلفولا)یە.

٢- شار و شارۆچکە:

ناوی ئەو شار و شارۆچکانە بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە کە باوباپیرانمان لەوێ ژیاون چونکە ناوەکان ناوی کوردین مەحالە ئەو هەموو لێکچونە ڕیککەوت بێت وەک ئەم ناوانەی خوارەوە:

کاوە، کۆیە، بانی جیێل، بەرە، بەرونی، باو، بیری، بۆلی، بۆرە، بۆیە، چاک، چاکە، داری( باکور)، دارو(هەورامی، موکریانی)، دێلە می، دیبس، دیبیس، دیندار( باکور)، دۆدۆ( باکور)، دۆم، دۆکە، ئید دیبێیکیر( ئید: هەورامی)، ئیر رێنک( هەورامی)، ئێر میل( هەورامی)، گێل، گەنە،  گەلێ گا، گیلاس، کەدو گلی، کاجۆ کاجی( زازا)، کاکە، کەس، کەشوێل، کاوە، کێرێی دیلە، کێری کێرە، خۆگەلی، خەملین،  خووەێی، کندیدی، کورتەلە، خۆشە، کولمە، کورموک، لانیە، لێیلایە( باکور)، لۆکە، مێدی، مەلەکەل، مێلام( باکور)، مێرگە، ڕیان( هەورامی)، سایەلە، شەمبێ( بادینان)، تالو دی، تۆکەر، تانگەرۆ، توڕە، تیران گۆلی،  زەلین گێی، ڕەگە، کان.

٣- ڕووبار:

رووباری بۆ،  رووباری تانگەرۆ

لێرەدا دوو بۆچوون هەیە بۆ ناوی تانگەرۆ:

یەک: ئەو ڕووبارەی کە لە باشوری کوردستانە لەوانەیە ناوی تانجەرۆ نەبێ بەلکو تانگەرۆ بێ،  لە کاتێکدا کە عەرەب هێرشیان کردۆتە ناوچەی کوردستان و داگیریان کردووە،  پیتی (گ) لە زمانی عەرەب دانییە بۆیە هەر بە ( تانجەرۆ) ناوزەند کراوە، بەشی باشوری کوردستان کە بۆماوەی ١٤٠٠ ساڵە لە ژێر کاریگەری عەرەب دایە بۆیە ئێمەش هەر لەسەر زمانی ئەوان ئەو ناوەمان وەرگرتۆتەوە، هۆی لە ناونەچونی ناوی تانگەرۆی سودان هۆکارەکەی ئەگەرێتەوە بۆ هۆیەک، لە کاتێکدا مادەکان ئیمپراتۆریەتەکەیان لەناو چوو، بەشی کوردستانی سودان زۆر دوور بوو لە ئاڵوگۆریەکانی ناو میزۆپۆتامیا، خۆشیان کەوتنە ژیر دەستی میسریەکان کە لەژێر کاریگەری زمانی عەرەبیدا نەبوون، هەر بۆیە ئەم ناوە وەک خۆی ماوەتەوە، ئەگەر سەیری مێژوش بکەین عەرەب زیاتر ماڵوێرانی هێنا بەسەر ناوچەی میزۆپۆتامیا بە ئەنفال کردنی ڕۆلەکانیان و سوتاندنی مێژوەکەیان.

دووەم: بە بۆچونی دووەم ناوی تانگەرۆی سودان ناوی تانجەرۆ بووە بەلام سودان بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژیر دەستی میسریەکاندا بووە وە زمانی میسیری نوێ هەموو پیتێکی (ج) ئەکەنە (گ).

 بەلام ئەوەی گرینگە باپیرانی ئێمە بەرنامەیەکی زۆر ژیریان هەبووە ئەویش زۆر جار ناوێک بۆ دوو شوێن بەکاریان هێناوە وەک دەبینین ناوی (قەندیل، دیبس، بەردەڕەش، چۆمان، ، ، ) ئەمەش بۆ هۆکارێک ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر ناوچەیەک بکەوێتە ژیر هێرش و لە ناو چوون و دابران بۆ داهاتوێکی تر ناوچە وێران کراوەکە بناسرێتەوە. شتێکی سەیرە ئەگینا بۆ لە سودان ناوی ڕووباری تانجەرۆ و شاری کۆیە هەبێ ئەگەر باپیرانمان مەبەستێکیان نەبووبێ!

4- کانیاوەکان:

ئەو چاڵاوانەی کە هێشتا لە سودان ماون هەر بە (بیر) ناو ئەبرێن (بیر)یش ناوێکی کوردیە بۆ چاڵاو بە کاردەهێندرێت، ئەگەرچی هەندێ لەم کانیاوانە ناوەکانیان لە کوردی نزیکە بەلام پێشگرەکەی هەر کوردیە وەک:

بیر بیدی، بیر کیاو، بیر لابۆسۆی، بیر ناواری( هاورامی)، بیر سەلالە، بیر واریۆ،

بیر فارۆیدیگ، بیر هەتەب، بیر هووایەت، بیر لیسێیلە، بیر نوخێیلە،

5- شاخ:

شاخی کوروش، شاخی مەندە، شاخی مەرە، شاخی ئۆدە، شاخی دەیر،

6- دۆل:

دۆلی بەندە

ئەم ناوانەی سەروە کە هەموو ووشەی ڕەسەنی کوردین، هەروها چەندین ناوی تر هەیە کە لە کوردی نزیکە و لە زمانی عەرەبی زۆر دوورە لەوانەیە ناوی کوردی بوون بەلام بە هۆی دابڕانمان لەو بەشە کوردیە و ئالوگۆری زۆر بە سەر زمانی ئێمە داهاتووە یاخود بەسەر زمانی ئەوان داهاتووە. ئەم ناوانە لە فەرهەنگی گیوی موکریانی نەم دۆزیەوە، ئەم ناوانەش:

ئابۆکۆ، ئادۆک، ئاکۆت، ئامەدی، ئاوێیل، بیێل، بیکۆری، بیردی، بیسێڵیە، بۆبوک، بۆرۆ، بورام، پۆنگۆ، دەگەش، دەمەزین، دەمێر، دیلینگ، دیرە، دونگۆلە، ئیسۆرۆ، کەفیە کینجی، کەتلە، کەیلاک، کێیالە، خاور، کێرمە، کولبەکەش، مەریدی، مەلێک، مەندۆرۆ، مەتنا، مەنوەشێی، مەنەوشێی، مێرۆوێ، مۆرۆبۆ، مۆورنێی، متنا، موندری، مڤۆلۆ، نیارۆ، شێندی، سیرسیری، سۆرتۆت، تاوێیشە، تۆنج، ئۆتێیشان، هۆوار، مۆگرور، یارۆل، دێلێگ، لۆلی، لۆتوکێ، کەلتی بەردی، کورو، کواجۆک، لیال بەخت.

تێبینی:

١- ئەگەر بمانەوێ ناوی کوردی بە پیتی ئینگلیزی بنوسین و پاشان بمانەوێ هەڵیگەرێنینەوە بۆ نووسینی کوردی ئەوا توشی گرفتێک ئەبین. بۆ نمونە ئەگەر بمانەوێ ووشەی (مام) بنوسین بە ئینگلیزی ئەبێ بەم شێوەیە بێت( mam) بەلام ئەگەر بمانەوێ بۆ جارێکی تر (mam) هەلیبگەرێنینەوە بۆ نووسینی کوردی ئەو کاتە دوو ووشەمان دەست ئەکوێ( مەم) لەگەل ( مام)، لەبەر ئەوەی ئەم سەرچاوانە بە پیتی ئینگلیزی نووسراون نەوەک لاتینی بۆیە هەندێ گرفتم هاتە پێش لە کاتێکدا کە ناوەکانم بە کوردی نووسی. بۆ نمونە شاری (کاوە) کە نووسراوە بە ( kawa) ئەوا چوار ووشەی ترمان بۆ درووست ئەبێ ئەگەر بینوسینەوە بە کوردی وەکو ( کاوە) (کەوا)(کاوا)(کەوە) بەلام هەرچۆنێک بێت ئەم چوار ووشە هەرچواری کوردین بەلام بۆ ئەوەی دەقاو دەق بزانیین ڕاستیەکەی چۆنە ئەبێ تەنها مێژوونوسێکی کورد و شارەزا لە زمانەوانی سەردانی ولاتی سودان بکات. بۆ ئەوەی بەڵگەیەکی سەد لەسەدمان بەدەست کەوێ.

٢- ناوەکان بە پیتی ئینگلیزی.

Aboko, Adok, Akot, Amadi, Aweil, Banyjiel, Bara, baruni, Bau, Biel, bikori, Birbidi, Birdi, Birfaroidig, Birhatab, Birhuwait, Biri, Birkiau, Birlabosoi, Birliseila, Birnawari, Birnukheila, Birsalala, Birwario, Bisellia, Bobuk, Boli, Bor, Bora, Borivir, Boro, Boya, Buram, Chack, Chacka, Dagash, Damazin, Damer, Dari, Daru, Delami, Deleg, Dibbis, Dibs, Dilling, Dinder, Dirra, Dodo, Doka, Dom, Dongola, EastKurdofan, Eddibeikir, Ermil, Errenk, Galega, Gana, Gel, Gilas, Issoro, Jabalkurush, Jabalmanda, Jabalmara, Jbeloda, JebalDair, Kadugli, Kafiakingi, Kajokaji, Kaka, Kamlin, Kan, Kas, Kashwal, Katla, kawa, Keilak, Kereidila, Kerma, Keyala, Khawr, Khogali, Khuwei, Knidy, Kosha, Koya, Kulbakash,Kulma, Kurmuk, Kurtala, Kuru, Kwajok, Lanya, Leilaya, Loka, Lolle, Lotuke, Lyalbakhit, Malakal, Malek, Manawashei, Mandoro, Maridi, Matna, Medi, Mellam, Menuwashei, Merga, Merowe, Morobo, Mournei, Mtna , Mundri, Mvolo, Niaro, Northkurdofan, Pongo, Qaltibardi, Raga, Rian, Sayala, Shambe, Shendi, Sirsiri, Sortot, Talodi,Tanagaru,Taweisha, Tirangole, Tokar, Tonj, Turra, Uteishan, Wadbanda, Wadihowar, Wadimogrur, WestKurdofan, Yirol, Zalingei

سەرچاوەکان:

فەرهەنگی گیوی موکریانی

http://www. tiscali. co. uk/reference/encyclopaedia/hutchinson/m0020610. html

The Times comprehensive Atlas of the world

 Past world the times Atlas of the Archaeology

world map central Africa

 the times Atlas of world history

Atlas of Greek and Roman world

http://www. kurdistannet. org/arshif/net/11-2004/11-2004. html

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.