له‌ خۆ ده‌گه‌ڕێم

له‌ ناو خۆما

بۆم هاتن

تا له‌ هه‌ناسه‌تا بمدۆزنه‌وه‌

له‌ گه‌رمی و دڵسۆزیتا پێچراوم

سه‌رم له‌ باوه‌ش ناوه‌

چقلڕ و ناڵه‌ و هاوارم له‌ ئامێزنا

له‌ خۆته‌وه‌ بۆ خۆت

ئاخۆ. . ؟

خه‌ونت دابه‌ش ده‌كا

ئامێزم له‌ رۆحی تۆدا مه‌له‌ی ده‌كرد                                    

به‌ چرپه‌ی خه‌ونت به‌ ئازاره‌

په‌رژینی سه‌ركێشییه‌ تێئاڵاوه‌كان ده‌كا

له‌ ژێر تاراكه‌ما

رۆشناییه‌ك خۆی مه‌ڵاس داوه‌

خه‌ون له‌ رۆحی تۆوه‌ داتشرا

چیرۆكێ له‌ پانتایی هۆڵێكا

سیمای رۆژگاره‌كانم قۆرخ ده‌كا

لق و پۆپه‌كانی به‌هار فێڵاوین

نمه‌ی باران

به‌ رووناهی روخسارت سپی و سۆڵ بۆوه‌

زستانت گه‌رم

خۆشه‌ویسته‌ ئازیزه‌كه‌ی جیهانم، ره‌و له‌ كوێیه‌. . ؟

نا به‌ڵكو تۆ له‌ كوێی. . ؟

له‌ نێوه‌ندی هه‌سته‌كان

و نا هه‌سته‌كان

تۆ خه‌یاڵ و سه‌رابی

له‌ ناو خودی گیرۆده‌ی

تۆ خه‌ونێكی پێڵو تێناپه‌ڕێنی

سۆزی چرپه‌ نابه‌زێنی

كوێرێكی گێل خودا ترپه‌ی پێ به‌خشیت

خه‌ونه‌كانت له‌ قۆزاخه‌یه‌كی ونجڕا

له‌ په‌نهانییه‌كانی رۆحت ناترازێن

هێشتان به‌ هیوام بۆ رووی گزنگ

رۆشن

رزگاركه‌ری خه‌ونێكی وی

Fb: Hala el ekremy

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.