ئێمه‌ كۆمه‌لێك پێشمه‌رگه‌ی (حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) له‌ زستانی ساڵی 1987 به‌ ئه‌ركی حزب و پێشمه‌رگایه‌تی له‌ خواكورك بوین بۆماوه‌ی مانگێگ له‌ وإ ماینه‌وه‌، له‌ وإ چه‌ندین باره‌گای لایه‌نه‌كانی تری لێبوون وه‌ك (پارتی دیموكراتی كوردستان، حزبی شیوعی، پارتی گه‌ل، ئاڵای شۆڕش، پارتی كرێكرانی كوردستان په‌كه‌كه‌) له‌و ماوه‌یه‌دا جگه‌ له‌ باره‌گای په‌كه‌كه‌ كه‌ دوور له‌ باره‌گاكانی تر بوون زۆر به‌ كه‌میش ده‌بیندران و ده‌رده‌كه‌وتن، له‌ هه‌موو باره‌گاكانی ئه‌م لایه‌نانه‌ بۆ چه‌ند رۆژێك ماینه‌وه‌، ئه‌و ده‌مه‌ی كه‌ له‌ باره‌گای په‌یوه‌ندیه‌كانی هاورێیانی حزبی شیوعی بوین له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا چه‌ند هێزێكی تری پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌كانی تر باره‌گاكانی ئه‌وێیان كرده‌ وێسگه‌ی پشوودان و شه‌و مانه‌وه‌ له‌ ئێواره‌ی رۆژی یه‌كه‌م هێزێكی هێزی (كێله‌شین) ی پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لایاندایه‌ نێو باره‌گاكانی حزبی شیوعی و شه‌و له‌ وإ مانه‌وه‌، پاش نیوه‌رۆی رۆژی دووه‌م هێزێكی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان كه‌ شه‌هید (ئازاد هه‌ورامی) یان له‌ گه‌ل دابوو بۆ پشودان و مانه‌وه‌ چوونه‌ باره‌گای پارتی گه‌ل ئه‌م هێزه‌ به‌ ریگاوه‌ بوون به‌ره‌و بادینان، ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ له‌سه‌ر بانی خانووی باره‌گا له‌ گه‌ل چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی هاورێیانی حزبی شیوعی وه‌ستا بووین به‌ رێگای قه‌د شاخی به‌رامبه‌رمان مه‌فره‌زه‌یه‌كی گه‌ریلاكانی (په‌كه‌كه‌) مان دیت كه‌ به‌ره‌و باره‌گاكه‌یان ده‌چوونه‌وه‌، وتم خۆزیا له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌مدیتن و له‌ گه‌لیان ده‌دوام یه‌كێك له‌ هاورێیان وتی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر دوو گه‌ریلا بریندارێكیان پێبوو هاتنه‌ لای ئێمه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی خۆزیا لێره‌بای له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌دیتن. (پێشوو تر پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌م له‌ ساڵی 1982 له‌ قاسمه‌ره‌ش بینیبوون) .

 له‌ پێگه‌یه‌كی دیاریكراوی خوا كورك له‌ نێو دوو زنجیره‌ شاخی به‌رامبه‌ر یه‌ك ئه‌م باره‌ گایانه‌ی لێبوون، له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا پێشمه‌رگه‌ی حه‌وت لایه‌نی سإ پارچه‌ی كوردستانم له‌ وإ بینین، ئه‌و كات من له‌ هه‌ڕه‌تی لاوی دابووم هیچ پله‌یه‌كی حزبی و پێشمه‌رگایه‌تیم نه‌بوو له‌ رووی فكر و ئایدۆلۆژیدا ته‌نیا سه‌ره‌تایێكم لی ده‌زانی و شاره‌زایێكی ئه‌وه‌تۆم لێی نه‌بوو ئه‌وه‌ی ده‌مزانی پێشمه‌رگایه‌تی وه‌ك ئه‌ركێك بوو لام هه‌روا پێویسته‌ خه‌بات بكه‌ین له‌ پێناوی نیشتمان، له‌ سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیشم به‌ پێشمه‌رگایه‌تیوه‌ وا بیرم ده‌كرده‌وه‌ كه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان تێده‌كۆشین به‌ڵام ئه‌وه‌ كادیره‌كان بوون ئێمه‌یان به‌ ئۆتۆنۆمیی و ئۆتۆنۆمی راسته‌قینه‌ ئاشنا كرد من وا بیرم ده‌كرده‌وه‌ پێشم وایه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ پێشمه‌رگایه‌تی یه‌وه‌ ده‌كرد هه‌مان بۆچوونی منیان هه‌بووه‌.

 ئه‌و كات كه‌ پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌م له‌وی دیتن به‌و ساده‌ییه‌ی خۆم بیرم له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ (بۆچ هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی حزبه‌كان پێكه‌وه‌ جه‌وله‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان نه‌كه‌ن و پێكه‌وه‌ چه‌لاكی دژی دوژمن ئه‌نجام نه‌ده‌ن و پێشمه‌رگه‌ باره‌گای هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ هی خۆی بزانێت و بۆ هه‌موو یان وه‌ك یه‌ك بێت و هه‌موو سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كان پێكه‌وه‌نه‌ بن، بۆچ ئه‌م جیاوازیه‌ هه‌بێت، گه‌ر وابا نه‌شه‌ڕی یه‌كترمان ده‌كرد و هه‌مووشمان له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستانی ئازاد بمانویستبا چالاكیمان تیا ده‌كرد و هاوكاری یه‌كترمان ده‌كرد) ئه‌مه‌ بیركردنه‌وه‌و خۆزیاو ئاواتی من بوو له‌وإ رۆژإ، ئێستا بیست و حه‌وت ساڵ به‌ سه‌ر ئه‌و رۆژگاره‌ ره‌ت بووه‌ ئه‌و خۆزیاو ئاواته‌ی ئه‌و رۆژگاره‌م هاته‌ دی واپێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و گه‌ریلاكانی باكوری كوردستان و شه‌رڤانانی رۆژئاوای كوردستان شان به‌شانی پێشمه‌رگه‌كانی باشوری كوردستان به‌رگری له‌ ده‌سكه‌وته‌كانی باشوری كوردستان ده‌كه‌ن و دژی دوژمنان ده‌جه‌نگن و له‌ پێناوی ئازادی كوردستان خه‌بات و تێكۆشان ده‌كه‌ن و قوربانی و شه‌هید ده‌ده‌ن، له‌ هه‌مان كاتیشدا وا هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی باشوری كوردستان ته‌یارو ئاماده‌یه‌ به‌م نزیكانه‌ ده‌چنه‌ رۆژئاوای كوردستان بۆ هاوكاری و پاڵپشتی شه‌رڤانانی (كۆبانی) هیوادارم ئه‌م هاوكاریه‌و پاڵپشتی یه‌كتر كردنه‌ فره‌وان بێت و درێژ خایه‌ن بێت و ببێته‌ به‌ردی بناغه‌ی یه‌كیتی نه‌ته‌ویی كه‌ داواو داخوازی هه‌موومانه‌ هه‌ر ئه‌م یه‌كیتی یه‌ تاكه‌ زامنی سه‌ركه‌وتنمانه‌.

 ئێستا پێكهێنانی یه‌كیتی نه‌ته‌وه‌یی بۆته‌ داواو داخوازی هه‌موو كوردێك و بۆته‌ داوایه‌كی نه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تی هه‌موو لایه‌نی پارچه‌كانی كوردستان بیر له‌ داواو داخوازیه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌نه‌وه‌ هه‌تا زووه‌ هه‌نگاوی جددی بۆ بهاوێژن و هه‌موو ناكۆكیه‌كانیان وه‌لا بنێن و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی پێكبهێنن له‌ چوارچێوه‌ی گۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كۆم ببن و هه‌موو ده‌نگه‌كان بكه‌ن به‌ یه‌ك ده‌نگ له‌ پێناوی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی، با ئێمه‌ی كوردیش چیتر په‌رش و بڵاو نه‌بین و نه‌كه‌وینه‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌م لاو ئه‌و لا، ته‌نیا كاریگه‌ری گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر بێت و بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه‌ و خۆمان و نه‌وه‌ی داهاتوومانی پإ گۆش بكه‌ین و لادان و لێدان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ بكه‌ینه‌ هێلی سور.

 بیر كردنه‌وه‌ له‌ یه‌كتر شكاندن و هه‌ولدان بۆی هیچ خزمه‌تێكمان پێناكات ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌م یاریه‌ لایه‌نێك گه‌یشته‌ كه‌شكه‌لانی ئاسمان و پێكی سه‌ركه‌وتنی ته‌نیا خۆی نۆش كرد ئه‌وه‌ گومانی تیا نیه‌ هه‌ر زوو خۆشی ده‌كه‌وێت و نێو زلكاو جێگای ده‌بێت.

 ئومێد ده‌كه‌م و هیوادارم هیچ لایه‌نێك به‌ پێچه‌وانه‌ی با شه‌نه‌ نه‌كات و هه‌موومان له‌سه‌ر ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ك ده‌نگ بین و بیكه‌ین به‌ به‌رژه‌وه‌ندی باڵا.

                                                                                            

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

\