ده‌ستینا 

ئارام بخه‌وه‌، ئارام

تنۆك تنۆك خوێنت

له‌جه‌سته‌ی خاکێك دایه‌

که‌زینوویی ڕایده‌ژه‌نێ و 

به‌رخۆدان خۆراکی پێده‌دا

ده‌ستینا ئارام بخه‌وه‌

مشته‌نوور و گرده‌سپی و کانی کوردان و

چیای شه‌نگال 

ئیلهامی خۆڕاگری و 

خۆراك له‌تۆ وه‌رده‌گرن.

 

ده‌ستینا

ژنانی شه‌نگال و

کۆبانێ له‌چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی تۆن

که‌یۆتۆپیا ئاسا

نیشتمانێك له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری یه‌زدان و 

ئه‌قڵ و

وجودیه‌ته‌وه‌ بنرخێنی.

 

ده‌ستینا

ئه‌ی جوانترین مه‌خلوق

ئه‌ی جوانترین فریشته‌ی سه‌ر زه‌مین

ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئازادی وتێكشکێنه‌ری

نه‌ریتی باو و

ئه‌فرێنه‌ری فۆڕمێکیتری مرۆڤبوون.

 

24/10/2014

ڕانیه‌

ئه‌فسانه‌ سرووش

 

(به‌یان حه‌مید خدر ئیسمائیل) . . . خەڵكى چوار قوڕنە . . ناوی دایکیشی(زه‌ینه‌ب)ه‌ و ساڵی 2012 به‌شداری ڕیزه‌کانی به‌رخۆدانی رۆژئاوای کوردستان بووه‌ . . نازناوى (ده‌ستینا قه‌ندیل)ه‌، لە ڕۆژى 20-10-2014 كەفەرماندارى يەپەژە بووە شەهيد بووە.

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.