له‌ 10 حوزه‌یرانی 2014 ه‌وه‌، ناوی پێشمه‌رگه‌ و کوردستانی عێراق له‌ هه‌موو جیهاندا بڵاوبۆته‌وه‌، کورته‌یه‌کی ده‌نگوباس یان ڕۆژنامه‌یه‌ک نیه‌ له‌ هه‌موو جێگایه‌کی دنیادا، ناوی کورد و پێشمه‌رگه‌ نه‌هێنێن.

هه‌موو دنیا وای لێهاتووه‌ به‌دوای هه‌واڵی کورداندا بگه‌ڕێن له‌ (باکوڕی عێراق، باکوڕی ڕۆژئاوای ئێران، باکوڕی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا)، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ کورد به‌ده‌ست زوڵم و زۆر وچه‌وساندنه‌وه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م چوارمانگه‌ی ڕابردوودا سه‌لماندیان، چاوگه‌ی به‌خشنده‌یی و نموونه‌ی خه‌باتی نیشتمانپه‌روه‌ری و به‌رگریکردنێکی ئازایانه‌ن له‌ تێکڕای عێراق، دژی دڕنده‌ترین ڕێکخراوی تیرۆریستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی، که‌ تا ئێستا له‌سه‌ر گۆی زه‌وی تیرۆری وا سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه‌، له‌ دوای ڕوخانی هیتله‌ر و مۆسۆلینی و بینوشیه‌ و صدام حسێن.

ده‌شێ ڕاشکاوانه‌ بڵێین، که‌ هه‌ندێ له‌ یه‌که‌کانی سوپا و پۆلیسی عێراقی، که‌ به‌رپرسیاربوون له‌ پاراستنی ئاسایشی هاونیشتمانیان له‌ شاره‌کانی موصڵ و صه‌ڵاحه‌دین، به‌رانبه‌ر ژماره‌یه‌کی که‌م له‌ هێزه‌ تیرۆریسته‌ فاشیسته‌کان هه‌ڵهاتن و له‌ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێکی که‌مدا، چه‌ته‌کان ئه‌و ناوچانه‌یان داگیرکرد.

سه‌ربازه عێراقیه‌‌کان پاشه‌کشه‌یان کرد، له‌ جه‌نگین دژی داعش، چونکه‌ فه‌رمانده‌کانیان فێری گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری ڕاسته‌قینه‌یان نه‌کردبوون، به‌ڵکو فێریان کردبوون، که‌ ژیانی سه‌ربازی سه‌خته‌ و پارێزگاری له‌ نیشتمانیش سه‌خت تره، جه‌نگینیش دژی داعش خوێن به‌ربوونێکی نه‌وه‌ستاوه‌‌، بۆیه‌ ئازایه‌تی و پاڵه‌وانێتیی له‌ ناخیاندا مرێنرا بوو. له‌ ڕاستیدا ژینگه‌ی ناو سوپای عێراقی، به‌ گه‌نده‌ڵی هه‌ندێ له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌کان پیسکرابوو. له‌وباوه‌ڕه‌دا بوون تێکڕای نیشتمان له‌ ژێر ده‌ستی خۆیاندایه. . . به‌ڵام له‌ ڕاستیدا شیرینی پله‌ و ئه‌ستێره‌کانی سه‌رشان و مه‌دالیاکانی سه‌رسنگی فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌کان‌، بوو بوون به‌ ژه‌هر و چوو بوون به‌ قوڕگی سه‌ربازه‌کاندا.

له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌کانیاندا، هیچ جیاوازیه‌ک نیه، هه‌موویان تێکۆشه‌ری ئازا و ده‌گمه‌نن بۆ به‌رگری له‌ خاک و شه‌ره‌فی گه‌له‌یان و کوردستانیان و به‌ڵکو بۆ تێکڕای گه‌لانی عێراقیش، هه‌ر له‌سه‌رده‌می صه‌دام حسێنی دیکتاتۆره‌وه‌، تێکۆشاون.

تاک به‌تاکی پێشمه‌رگه‌ تێکۆشه‌ر و پڕزانیاری و ڕۆشنبیرن، حه‌زیان له‌ مه‌شقی سه‌ربازیه‌ وه‌ک خۆشه‌ویستیان بۆ ڕۆشنبیری و زانیاری، ئه‌وان خاوه‌نی ڕێبازی نیشتمانی هاوبه‌شن له‌ پیناوی عێراقێکی ئازاد و دیموکراسیدا، بۆیه‌ سه‌رکه‌وتوو بوون بۆ پاککردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ خاکی هه‌ولێر و که‌رکوک و نه‌ینه‌وا له‌ ده‌ستی گڵاوی چه‌ته‌کانی داعش. بێگومان له‌ داهاتووشدا ڕۆڵی سه‌ره‌کیان ده‌بێت بۆ ئازادکردنی هه‌موو به‌شه‌داگیرکراوه‌کانی دیکه‌ی عێراق، که‌ ئێسته‌ له‌ ژێر ده‌سته‌ڵاتی چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)دایه‌.

ئێستا وای لێهاتووه‌ هه‌موو تێکۆشه‌ران و ئازادیخوازانی دونیا، ڕێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌گرن و خۆشیان ده‌وێن، وشه‌ی (پێشمه‌رگه‌)، بۆته‌ نیشانه‌یه‌کی دیار له‌ چیرۆکی خه‌باتگێڕی، مۆسیقا و گۆرانی، له‌ نوسین و ڕۆمان و ڕۆژنامه‌کان و هه‌موو هۆکاره‌کانی ده‌ربڕینی میللی ده‌رباره‌ی ئازادی، پێویسته‌ له‌سه‌ر حکومه‌تی نوێی عێراق، سوپاس و پێزانین پێشکه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ بکات و بۆ به‌شداری و خه‌باتیان دژی چه‌ته‌کانی داعش و پێویسته‌ حکومه‌تی عێراق به‌و چه‌که‌ پێشکه‌وتووانه‌ی هه‌یه‌تی هاوکاری پێشمه‌رگه‌ بکات، که‌ له‌ جبه‌خانه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌ن. . . !

لاهای 13-10-2014

جاسم المطير. .

 

 

مسامير جاسم المطير 2100

 

عن البيشمركة. . !

منذ العاشر من حزيران 2014 انتشر اسم البيشمركة واسم كردستان العراق في العالم اجمع. . لا توجد نشرة اخبار او صحيفة في كل مكان بالعالم تخلو من ذكر الكرد والبيشمركة وكردستان. صار العالم اجمع يتابع اخبار الكرد في شمال العراق وفي شمال غرب ايران، و في شمال شرق سوريا وجنوب شرق تركيا ليس لأن الكرد عانوا منذ عقود بعيدة انواعاً من الظلم والطغيان، بل لأن البيشمركة اثبتوا خلال الشهور الاربعة الماضية انهم منبع الكرامة ونموذجها في الكفاح الوطني وأنهم مدافعين شجعان عن العراق، كله، ضد اعتى تنظيم ارهابي فاشستي ظهر على الكرة الارضية منذ سقوط هتلر وموسوليني وبينوشيه وصدام حسين . يجوز لنا القول بصراحة ان بعض وحدات الجيش والشرطة العراقية المسئولة عن حماية أمن المواطنين في ارض الموصل وصلاح الدين انهزمت امام فصيلة قليلة العدد من الارهابيين الفاشيين الداعشيين الذين أحتلوا خلال ساعات قليلة محافظة نينوى ومن ثم صلاح الدين . الجنود انسحبوا من القتال ضد داعش لأن قادتهم لم يعلموهم روح الوطنية الحقة انما علموهم أن الحياة العسكرية قاسية وان الدفاع عن الوطن أقسى وأن القتال ضد داعش معناه سيل من الدماء، لذلك ماتت الشجاعة والبطولة في أعماقهم. من المؤكد أن بيئة الجيش العراقي تلوثت بفساد بعض القادة العسكريين الذين كانوا يظنون ان الوطن كله صار بأيديهم وحدهم. . بينما الواقع أن (حلاوة) النجوم والنياشين على كتف وصدر أي قائد عسكري صارت (سماً) في حلوق الجنود المأمورين. . !

 ما يميز البيشمركة ان افرادها وقادتها هم من المناضلين المتميزين بشجاعة الدفاع عن مكانة وكرامة شعبهم الكردستاني بل الشعب العراقي كله، منذ زمان الدكتاتور صدام حسين.

 أفراد البيشمركة هم مناضلون، متعلمون، ومثقفون، يحبون التدريب العسكري مثل حبهم للثقافة والعلوم. هم اصحاب اهداف وطنية مشتركة من اجل ان يكون العراق حراً، ديمقراطيا، لذلك نجحوا في تطهير بعض اجزاء أراضي اربيل وكركوك ونينوى من رجس عصابات داعش . بالتأكيد سيكون لهم دور رئيسي في الفترة القادمة ايضا لتحرير كل جزء عراقي سيطرت عليه عصابات الدولة الإسلامية في العراق والشام.

صار المناضلون الأحرار في العالم كله يحترمون البيشمركة ويبجلونهم. صارت كلمة البيشمركة علامة بارزة في الحكايات النضالية وفي الموسيقى و الغناء، وفي الكتابات الروائية والصحفية وفي كل وسائل التعبير الشعبي عن الحرية مما يحتم على الحكومة العراقية الجديدة ضرورة تقديم الشكر والتقدير لمساهمتهم ومشاركتهم في النضال ضد الدواعش والبواغش. . عليها أن تمدهم بشيء من السلاح المتطور المكدس في عنابر وزارة الدفاع العراقية . . . !

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
بصرة لاهاي في 13 – 10 - 2014

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.