جه‌ژنی قوربانه‌و پیرۆزبێ لێتان

یاخوا هه‌موو لا به‌هه‌شتبێ جێتان

چه‌ند خۆشبو جاران کاتی منداڵی

له‌گه‌ڵ منداڵان ده‌چوین بۆ یاری

خۆزگه‌ ئه‌خوازم به‌جه‌ژنی جاران

له‌لای دایک و باوک لای دۆست و یاران

له‌کورستاندا جه‌ژن ته‌واوه‌

خۆزگه‌ ۲۰ ساڵێ ده‌چومه‌ دواوه‌

دوو رۆژ پێش جه‌ژن جلیان بۆت ده‌کڕی

له‌خۆشیاناخه‌ریک بوو ده‌فڕی

عیله‌ت په‌ڕێنه ‌بێ ده‌رزی لێدان

سبه‌ینه‌ی جه‌ژن و سه‌له‌وات لێدان

ئه‌و ده‌نگه‌ خۆشه‌ رۆ حت شاد ده‌کا

هه‌مو ناخۆشی دنیا لاده‌با

به‌یانی جه‌ژن ده‌تخوارد شله‌ی قه‌یسی

مریشکیش ده‌هات وه‌ک عه‌دنان قه‌یسی

سینگی پاڵکه‌وتوو ڕانێکی قه‌به‌

ڕان ئه‌یگوته‌ سینگ ده‌تۆخۆت لابه‌‌

له‌سه‌ر ئه‌م سفره‌ داده‌نیشتی تۆ

هه‌ر زوو تێرده‌بوی به‌ به‌رام و بۆ

هێشتا تێر نه‌بوی له‌م برنج و نانه‌

پیاوی گه‌ره‌ک دێن له‌بۆ جه‌ژنانه‌

چه‌ند خۆ شبوو که‌ جه‌ژنانه‌ت وه‌رده‌گرت

له‌خۆشیانه‌ دوو باڵت ده‌گرت

hedi bedl

 

جاران یه‌ک دوو حه‌فته‌ له‌ پێش جێژنه‌ی له‌گه‌ر ره‌حمه‌تی بابم ده‌چومه‌ بازاڕی لۆ ئه‌وه‌ی جلکی جێژنه‌م لۆ بکڕی،

یه‌که‌م جار ده‌چوینه‌ قه‌یسه‌ری ناو خه‌یاتان بابم به‌ره حمه‌تبی به‌ کابرای خه‌یاتی ده‌گۆت هاتیمه‌ ڕانکو چۆخه‌ره‌کی لۆ ئه‌و

پیاوه‌ی به‌رادان بده‌م، ئای برام که‌یفم پێده‌هات که‌بابم ده‌یگۆت لۆ ئه‌و پیاوه‌ی وامده‌زانی عاسمان کون بوه‌و ئه‌و پیاوه‌ی لێ هاتیته‌ خوارێ هه‌نده‌ درم خۆش ده‌بو، ئه‌وجا له‌دوکانی خه‌یاتی ده‌هاتینه‌ ده‌رێ ده‌چوینه‌ دوکانی پێراوو مێراوی، مه‌خسه‌دم له‌مێراوی کراسو مراسو . . . هتد، ئه‌وجا که‌له‌ جلک کڕینێ ده‌بوینه‌وه‌ ده‌چوینه‌ چایه‌خانه‌ی عه‌بۆی بابم خه‌ریکی شه‌تره‌نجی ده‌بوئه‌منیش خه‌ریکی شه‌ربه‌ت خواردن ده‌بوم. ئه‌وجا بازۆری لۆکه‌می نه‌رێم که‌ده‌هاتمه‌وه‌ مارێ رۆژ به‌ رۆژم ده‌ژمارد خوایه‌ که‌نگین جێژنه‌ دێ هه‌تا جلکه‌ نوێیه‌کانم له‌به‌ر بکه‌م، ته‌بعه‌ن ئه‌و جلکانه‌ لۆ جه‌ژنیدیش ده‌ماوه‌، چونکه‌ زۆر که‌م هه‌بوون ئه‌وانه‌ی لۆ هه‌ردوو جێژنه‌ی دوو ده‌سته‌ جلکی بکڕن، منداری ئه‌وعه‌یامه‌ش نه‌ک جه‌ژنه‌و جه‌ژنه‌ بگره‌ خوالێیان تێک نه‌دا حه‌فته‌و حه‌فته‌ جلکی نوێ ده‌کڕن به‌خوای جاری واهه‌یه‌ جلکی نوێ ده‌کڕن له‌بیرده‌که‌ن له‌به‌ری بکه‌ن چونکه‌ ئه‌وه‌نده‌یان هه‌یه‌ له‌ناو بزر ده‌بی، له‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ئێستاش فه‌قیر هه‌ر مایه‌ به‌رانه‌کینێ به‌خوای فه‌قیره‌که‌ی ئێستا هه‌نده‌ی ده‌وره‌مه‌نده‌که‌ی جاران جلکی هه‌یه‌. . . . . . . . . . . . . . ، باشه‌ لێره‌ ده‌مه‌وێ پرسیاره‌کی بکه‌م ده‌بی منداری ئه‌و عه‌یامه‌ی له‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو جلکه‌ی که‌ هه‌یتیان که‌ هه‌هته‌و هه‌فته‌ ده‌یگۆڕن یان برێ مانگه‌و مانگ ده‌یگۆڕن ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و جلکانه‌یمه‌ که‌یفیان بێ که‌ جه‌ژنه‌و جه‌ژن ده‌مانگۆڕی

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.