له‌ دێریندا ئه‌م په‌نده‌ زۆر به‌كار هاتوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئێستا كه‌مێك كه‌متر ده‌بیسترێت، گوایه‌ زۆر له‌مێژه‌ شه‌رێك له‌ بادینان روویداوه‌، هه‌والڕی شه‌ره‌كه‌ ده‌م به‌ده‌م گه‌یشتۆته‌ گه‌رمیان، له‌سه‌ر چۆن بوه‌ و چۆن نه‌بوه‌ی شه‌ره‌كه‌ چه‌ند كه‌سێك بۆته‌ ده‌مه‌قالێیان، پیره‌ژنێك له‌و كاته‌دا ئه‌م په‌نده‌ی گوتوه‌.

ناردن و نه‌ناردنی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانی له‌ ئێستادا وه‌ك ئه‌م په‌نده‌ دێته‌ به‌رچاو.

زۆربه‌ی حزبه‌سیاسیه‌كانی كوردستان، شاباشی ناردنی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی باشور ده‌كه‌ن و نه‌ناردنیشی ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی سه‌رۆكی هه‌رێم و پارتی دیموكراتی كوردستان. بإ ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وه‌وه‌ بچن كه‌ئیستا له‌كوردستان چی ده‌گوزه‌ریت.

له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ی كۆبانی و هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌موو شاره‌كانی تری كوردستان له‌رووی جوگرافیاو دانیشتوان و هه‌ست و سۆزی كوردایه‌تیه‌وه‌ یه‌كن و چ جیاوازیه‌ك نیه‌ و هه‌موو شاریه‌كی شارێكی كوردستان له‌ هه‌رشوێنێكی كوردستان جیاوازیه‌ك نیه‌ به‌لام بۆ رووداوه‌كانی ئیمرۆی كوردستان پێویستی به‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد هه‌یه‌ نه‌ك لێدوان و به‌یاننامه‌ ده‌ركردن و شاباشكردنی نیشتمان چیه‌تی فرۆشتنه‌وه‌ به‌ لایه‌ن و خه‌لڕكی تر.

باشوری كوردستان ئێستا به‌ درێژایی 1230كیلومه‌تر هاوسنوره‌ له‌گه‌ل هێزی شه‌رانگێزی تیرۆر و هه‌موو توانایه‌كی به‌كارخستوه‌ بۆ داگیر كردنی كوردستان و شه‌وانه‌ و رۆژانه‌ له‌دانانی به‌رنامه‌ی هێرشدان بۆ سه‌ر شارو لادێكانی كوردستان وبه‌به‌رده‌وامیش هێرشده‌كه‌ن، كه‌واته‌ باشور رۆژانه‌ به‌درێژایی 1230 كیلومه‌تر هێرشی به‌رده‌وامی ده‌كرێته‌سه‌ر، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر كیلۆمه‌ترێك ته‌نها 50 پێشمه‌رگه‌ رووبه‌رووی هێرشه‌كانی داعش بوه‌ستنه‌وه‌ ئه‌وا پێویسته‌ 61500پێشمه‌رگه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ دا بن، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌بری ئه‌و ژماره‌یه‌ش نه‌بێت ئه‌واده‌بێت لای كه‌م نیوه‌ی ئه‌و بره‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ مۆله‌تدابن كه‌ده‌كاته‌ 30750پێشمه‌رگه‌، كۆی گشتی و به‌لایه‌نی كه‌م له‌باشور ئێستا پێویسه‌ نزیكه‌ی 100000سه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌به‌ره‌كانی شه‌ر و ئاماده‌ بۆ به‌ره‌كانی شه‌ر بونیان هه‌بێت، وێرای ئه‌و هێزه‌ی له‌ رێگاوبان و ناو شاره‌كان و هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ دانراون بۆ پاراستنی ئاسایشی خه‌لك.

ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆپێوه‌ی كه‌ئێستا شه‌رگه‌یه‌ له‌ باشوور و به‌راوردبكرێت به‌ رووپێوی گۆره‌پانی شه‌ر له‌ كۆبانی، ئه‌وا جیاوازیه‌كی له‌ مه‌زه‌نده‌ به‌ده‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.

له‌و كاته‌ی لێره‌ له‌باشور باسی ناردنی پێشمه‌رگه‌ هاته‌ كایه‌وه‌ داعش به‌ته‌واوی گه‌مارۆی كۆبانی دابوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بازنه‌ی شه‌ره‌كه‌ له‌كۆبانی سنوری لادێكانی كۆبانی جإ هێشتوه‌ و ته‌سك بۆته‌وه‌ بۆ سنوری شاری كۆبانی، سنوری شاره‌كه‌ش به‌بازنه‌یی ده‌كاته‌ 16 كیلۆمه‌تر، واته‌ شه‌رڤانانی ناو كۆبانی به‌درێژایی 16 كیلۆمه‌تر به‌ری شه‌ریان هه‌یه‌ بۆرووبه‌روو بونه‌وه‌ی داعش. به‌م پێوه‌ره‌ش رووبه‌ری به‌ره‌ی شه‌ر له‌گه‌لڕ داعش له‌باشور 76جار له‌رووبه‌ری به‌ره‌ی شه‌ر له‌ كۆبانی زیاتره‌. ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر دوو مه‌ترێك شه‌رڤانێك دانرێت ئه‌وا سه‌رجه‌ م ئه‌و شه‌رڤانانه‌ی پێویسته‌ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داعش له‌ 16 كیلومه‌تری به‌ره‌ی جه‌نگی كۆبانیدا پێویست ده‌كات 8000هه‌زار شه‌رڤان ی به‌رده‌وام له‌جه‌نگ و 4000هه‌زاریش له‌مۆله‌تی ئاماده‌ باشیدا بێت، كه‌كۆی گشتی ده‌كاته‌ 12000هه‌زار شه‌رڤان.

له‌روویه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ كۆبانی بنێردرێت، پێویستی به‌ خه‌رجی شه‌ر و ئامێره‌كان و چه‌كی قورس هه‌یه‌ له‌كاتێكدا لێره‌ش له‌باشور به‌هه‌مان شێوه‌ پێداویستی شه‌ررۆژانه‌ پێویسته‌. گوتمان ئه‌مانه‌ هه‌موی مایه‌ی دابینكردنه‌، له‌هه‌مان كات ناردنی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانی به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گه‌وره‌شه‌ له‌رووی مرۆیی و ژیانیانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌لاوه‌ نإ، هه‌رله‌ده‌رباز بونی سنوری باشوری كوردستان تا كۆبانی زۆر یان كه‌م به‌ گۆره‌پانی شه‌ر حیساب ده‌كرێت، كه‌واته‌ ئه‌و هێزه‌ی به‌ره‌و كۆبانی بنێردرێت وێرای ئه‌وه‌ی له‌ كۆبانی سه‌خت ترین به‌ره‌ی شه‌ر چاوه‌رێی پێشمه‌رگه‌یه‌، هه‌ر كه‌ له‌سنوری باشور ده‌رباز بوو تا ده‌گاته‌ ئه‌وێ، ده‌بێت به‌ گۆره‌پانی شه‌ردا بروات، ئه‌رإ ده‌كارێت هێزێك به‌درێژایی 700 كیلومه‌تر زیاتر به‌ناو به‌ره‌یه‌كی جه‌نگدا تێبپه‌رێت و له‌كۆتایی ئه‌و رێگه‌ دورو درێژه‌ش رووبه‌رووی شه‌رێك ببێته‌وه‌ كه‌ كه‌س نازانێت كه‌ی كۆتاییه‌كه‌یه‌تی.

ئه‌مه‌ واقعی تالی ناردنی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ كۆبانی، كه‌چی له‌كۆتاییدا بإ بیركردنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی، تۆمه‌ت ی ناهه‌ق ده‌خرێته‌ پال سه‌رۆكی هه‌رێم و پارتی دیموكراتی كوردستان. ئه‌گه‌ر ئه‌م تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ بإ بنه‌مایه‌ ته‌نها بۆ له‌كه‌ دار كردن ن نه‌بێت بۆچیه‌؟!!!!

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.