پلانى دارشتنى هێزیکى گەورەى وەکو داعش لە سوریاوە بۆ عێراق لەچوار چێوەى رێکەوتنەکانى نێوان ئەمریکاو تورکیا و قەتەر و سعودیە بە ئاگاداربوونى مسعود بارزانى .بەپێ ئەو بەڵگە نامەیەى لاى منە بە دەست نوس نوسراوە خۆى لەچەند لاپەرەیەک دەدات رێکەوتنەکە بۆ مەرامى سیاسى و لێدانە لە چەند لایەنێک لەبەرژەوەندى چەند لایەنێکى تر .

دروست بوونى داعش لەناوچەکەدا بۆ کەم کردنەوەى هەژموونى شیعەیە و دروست بوونى دەوڵەتێکى ترى سونە مەزهەبە بە داگیرکارى چەند ناوچەیەکى شیعە مەزهەبکە رۆڵى شیعەى عێراقى لاواز بکەن و دەست تێوەردانەکانى ئێران رابگرن لە عێراقدا، داواکردنى ئێران بۆ شەڕى دژە داعش زانینە بە پلانەکە و دەیەوێت شکست بەو بەرنامە دراێژراوە بهێنێت .
لەبەرامبەردا تورکیا دەیەوێت دەسەڵات و پلانەکانىپەکەکە کەم بکاتەوە لەشاخ بیانگیرسێنێتەوە نەیەنەوە ناو شار بۆ هاتنەوەش ناوچەکانى رۆژئاوا باشترین رێگایە کە پەکەکە دەبێتە درواسى تورکیا بۆیە تورکیا رەزامەندى نیشان دەدات لەسەر ناردنە دەرەوەى نەوتى هەرێم و بانگ کردنى بارزانى بۆ ئامەد و نێچیرەڤان بۆ وان لەگەڵ ئەوەشدا پەکەکە بەپلانەکەى زانى راستەوخۆ چەند هەرێمێکى دروست کرد بۆ خۆى .لەبەرامبەر ئەم کارەدا تورکیا و ئەمریکاو قەتەر وسعودیە رەزامەندیان نیشانداوە لەسەر فراوان بوونى هەرێمى کوردستان بە یەکگرتنى لەگەڵ رۆژئاوا و دانانى
مسعود بارزانى بە سەرۆکى ئەو هەرێمە لەژێر فرمانى ئەودابێت هەر بۆیە پارتى دیموکراتى کوردستان حزبێکى بەهەمان ناوەوە لە رۆژئاوا کردەوە درێژەى بەکارەکانى دا.
هۆکارەکانى پڕچەک کردنى هێزەکانى پێشمەرگە جیا لە هێزەکانى عێراقى و ناردنى پێشمەرگە بۆ مەشق و راهێنان بەشێکى ترە لەو پلانە پێش وەختەى دانراوە، چونکە هەموو هێزەکان لەوە گەیشتوون لەگەڵ دروست بوونى ئەو هەرێمە فراوانەى کەباس کراوە باشور و رۆژئاواى کوردستان یەک بگرن وئەوا ئێرانیەکان بێ دەنگ نابن دوور نیە شیعەکانى عێراقیش پەلامارى کوردستان نەدەن بۆیە هەر لە ئێستاوە کار بۆ پڕ چەک کردنى هێزەکانى پێشمەرگە دەدرێت بۆ کاتى رووبەرووبونەوە.
نارەزایەکانى یەکێتى نشتیمانى کوردستان لە پلانەکە بەهۆى ئەوەوە بووە کە پێشتر پارتى ئاگادارى نەکردنەتەوە لەو جۆرە پلانە وبەشدارى پێ نەکردوون، بۆیە یەکێتى بەهۆى نزیکى لە ئێران و شیعە هەوڵەکانى بۆ ئەوەیە شکست بە پلانەکە بهێنێت کە هەوڵى زۆریداوە .
پلانەکە شکستى هێناوە بەجۆرێک لە رۆژئاوا پەکەکە و لە باشور یەکێتى و لە عێراق و ناو داعش باڵە توند رەوەکانى ناو داعش کەپەلامارى چەند شارێکى کوردیان داو دواتر بەجێ دەهێڵن .
بۆیە دەتوانین بڵێن شەرى داعش جگە لەبەرژەوەندى و مەرامى سیاسى و کەسێتى و ئابورى و سەربازى تێدایە بۆ چەند لایەنێک بەڵام تاوەکو ئێستا روون نیە دەر ئەنجامەکەى چۆن دەبێت ؟ ئایا خەونەکەى ئەمریکاو بارزانى و تورکیا دێتە دى ؟ یان ئێران و شیعەى عێراقى و پەکەکە و یەکێتى شکست بە پلانەکە دەهێنن.


This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
kurdistan_ darbandixan
009647701920334
009647501114825
jalalhoreeny
facebook
jalal horeeny

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.