مێژووی شه‌ڕی براکوژی له‌دێرزه‌مانه‌وه‌ به‌ده‌ستی داگیرکه‌رانی کوردستان درێژه‌ی پێدراوه‌، هه‌ر له‌ سه‌رده‌می ئیماره‌ته‌کانی (سۆران، بابان، بادینان وئه‌رده‌ڵان)ه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ لێکترازانی شۆڕشی ئه‌یلول به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا مسته‌فا له‌لایه‌ك وباڵی مه‌کته‌بی سیاسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ومام جه‌لال له‌لایه‌کی ترو ئه‌و شه‌ڕوناکۆکیه‌ سیاسیه‌ تا ساڵی 2003 ڕوخانی ڕژێم به‌ شێوازێك له‌شێوازه‌کان له‌شاخ وله‌شارهه‌ر درێژه‌ی هه‌بووه‌و هه‌زاران لاوو گه‌نج وکه‌ڵه‌پیاوی کورد له‌وپێناوه‌دا‌ خوێنیان به‌به‌لاش رۆیشتوه‌و کاریگه‌ریه‌کی زۆر خراپی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی تاکی کوردو باری ده‌روونی داناوه‌و وایکرد ئه‌وپارچه‌یه‌ی کوردستان

 که‌باشووری کوردستانه‌، به‌ده‌ستی خۆمان دابه‌ش بکه‌ین بۆ دووزۆنی حیزبی

 ڕاسته‌ له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس له‌ساڵی (2003) له‌ژێر فشاری ئه‌مریکا به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی کۆتاییان به‌شه‌ری ناوخۆی یه‌کتری هێنا وبه‌یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقیان کردو بۆماوه‌ی دووخول، هه‌شت ساڵ، کۆی پۆسته‌کانیان له‌ نیوان خۆیان به‌ته‌وافقی دابه‌شکردبوو . !

به‌لام له‌وماوه‌یه‌دا نه‌یانتوانی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ بقۆزنه‌وه‌، نه‌پیگه‌کانی ئابوریه‌کی سه‌ربه‌خۆ بنیاتبنێن، نه‌توانیان داموده‌زگاکانی حکومه‌ت،  به‌نیشتمانی بکه‌ن ، به‌تایبه‌ت هێزی پێشمه‌رگه‌، که‌زۆر گرنگ ویه‌کیک له‌کاره‌ ده‌سپێکه‌کان بوو  که‌هێزی پێشمه‌رگه‌ دووربێت له‌بن ده‌ستی حیزب وبنه‌ماڵه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شه‌خسیه‌کان ده‌ربێنن و چیتر به‌میزاجی شه‌خسی و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حزبی،  کوڕی خه‌ڵکی کورد به‌ده‌ستی یه‌کتر به‌کوشت نه‌ده‌ن . . !

 بینیمان چه‌ته‌کانی داعش له‌دوای کۆنتڕۆڵکردنی پارێزگاکانی موسڵ وتکریت وپاشان په‌لاماردانی هێزی پێشمه‌گه‌ له‌ شنگال وزومارو ڕه‌بیعه‌و گوێڕو مه‌خمور وجه‌له‌و‌لا، هه‌موو ئه وڕاستیه‌مان بۆ پشت ڕاست ده‌کاته‌وه‌ که‌سه‌رکه‌وتنی هێزی پیشمه‌رگه‌، ته‌نیا له‌یه‌کڕیزی نیشتمانی وسوپایه‌کی یه‌کگرتووی نیزامی دایایه‌ وبه‌فه‌رمانی فه‌رمی دژی دوژمنانی کوردوکوردستان جووڵه‌ی پیبکرێت . . !              

تاوه‌کو کورد ئه‌وه‌ نه‌که‌ین، نه‌ده‌توانین سه‌رکه‌وتووبین و نه‌ده‌توانیین له‌مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆی کوردکوژیش دوووربکه‌وینه‌وه‌ !

ئێستاکه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکاو فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و زۆرله‌وڵاتانی ترله‌شه‌ڕی دژی داعش، هاوکاری مادی ومه‌عنوی حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان ده‌که‌ن

ده‌بێ ئه‌ویارمه‌تیانه‌ وه‌ک ده‌ستکه‌وت و سه‌رمایه‌یی سه‌ربازی بۆ کورد جێگه‌یان پێبگیرێت ورێگه‌ نه‌درێت به‌حزبی و شه‌خسی بکرێن، بێره‌وبه‌وێدا

دابڕبکرین وله‌حه‌شارگه‌ حزبیه‌کاندا حه‌شاربدرێن . . هیوادارم ئه‌زموونی

ئه‌وجاره‌ی شه‌ڕی داعش، ببێته‌ ئه‌زموونیکی تازه‌ی یه‌کریزی و یه‌کخستنی

ماڵـی کوردی وبه‌په‌رۆشی بۆ نه‌ته‌وه‌و خاک ونیشتیمان وئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی

که‌ساڵه‌های ساڵه‌ به‌خوین وفرمێسک وماڵوێرانی کورد به‌دیهاتوون !

وه‌به‌یه‌کجاری شه‌ڕی کورد به‌کورد حه‌رام بکرێت، ماوه‌یه‌که‌ به‌رپرسه‌باڵاکانی یه‌کێتی وپارتی له‌ڕێگه‌ی میدیاکانی حیزبه‌وه‌ یه‌کتری تۆمه‌تبار ده‌که‌ن وهێرشه‌کانیان چڕکردۆته‌وه‌ که‌ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌کان وهاوڵاتی ئاسایش تێگه‌یشتوه‌ ئه‌م لێدوانانه‌ خزمه‌ت به‌پرۆسه‌ی ‌گه‌ل ناکات . ؟ ئه‌رکێکی گه‌وره‌ش ده‌که‌وێته‌ سه‌رشانی ڕۆشه‌نبیران ونووسه‌ران ومیدکانی ئه‌هلی وچین وتوێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی جه‌ماوه‌ر، که‌ڕێگا نه‌ده‌ن وببنه‌ فشار بۆ سه‌ر ئه‌و دوو حیزبه‌ که‌ده‌ست نه‌خه‌نه‌وه‌ یه‌خه‌یی یه‌کتری ئه‌و پشتیوانه‌ گه‌وره‌یه‌یی نێوده‌وڵه‌تیش له‌ده‌ست نه‌ده‌ین وکه‌کورد ئه‌وجاره‌ش چانسێکی گه‌وره‌ یاوه‌ریه‌تی ئه‌گه‌ر یاریزانی باشی هه‌بێت بۆ یاریکردن .

/ به‌ریتانیا.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.