ئه‌گه‌ر پێش چه‌ند سالیك له‌مه‌وبه‌ر، كومه‌لێك هاوری دلسوز له‌ نیو ئه‌م حزبدا.له‌ رێگای نووسین و گفتوگویه‌كانیانەوە, هوشداریان له‌ داهاتووه‌كی ترسناك بۆ حزب ده‌دا.ئه‌مرۆ كه‌سێك نادوزیه‌وه‌، به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ ئه‌وكات ده‌یان ناو و ناتۆرەی نابه‌جێان بۆ ئه‌م هاورێیانه‌ دروست ده‌كرد، بتوانی بلێت، حزب نه‌گه‌یشتوته‌ ئه‌م باره‌ ترسناكه‌ی كه‌ ئه‌وان هوشداریان له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌دا! حزب هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه‌، كه‌وتۆته‌ به‌ر چه‌ندین هه‌ره‌شه‌ و شالاوەوە له‌لایه‌ن دوژمنانی چینایه‌تی وهێزه‌ كونه‌په‌رسته‌كانی نیو كومه‌لگا.ئه‌م هێرشانه‌ بۆنه‌ته‌ هۆكاریكی به‌هێز، كه‌ ئه‌ندامانی حزب بۆ پاراستنی حزب و ئامانجه‌كانی چاو له‌ كۆمه‌لیك دیارده‌ی كوشنده‌ له‌ نیو حزبه‌كه‌یاندا بنوقێنن، بێ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه‌ ئه‌م دیاردانه‌ بكوژی راسته‌قینه‌ی حزبن، به‌لام له‌ پرۆسه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆدا.هه‌ر ئه‌و رقه‌ ئه‌ستوره‌شیان بوو به‌رامبه‌ر دوژمنانی حزب، هاورێیان ره‌خنه‌یان له‌ حزب و سه‌ركردایه‌تی حزب ده‌خسته‌ خانه‌ی خیانه‌ت له‌ رێبازه‌كه‌ و مێژووه‌ په‌ر سه‌ربه‌رزیه‌كه‌ی حزب.ماوەیەکی دریژە و لە پرۆسەیەکی بەردەوامیدا,ره‌خنه‌گران و ئه‌وانه‌ی له‌ دلسوزیان بۆ حزب و ئامانجه‌كه‌ی په‌نجه‌یان له‌سه‌ر كه‌م كوریه‌كانی كادیره‌ پێشكه‌وتوه‌كانی حزب و سه‌ركردایه‌تی حزب داده‌نا.راسته‌وخۆ به‌بێ خۆاستی خۆیان، خۆیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی حزب ده‌بینیه‌وه‌.ئه‌م میتوده‌ش به‌رهه‌مه‌كه‌ی بوو به‌ مانه‌وه‌ی كۆمه‌لیك هاورێ گوێگر و ته‌سلیم بوو به‌ واقیعه‌كه‌ و خالی بوون له‌ هاورێیانی ره‌خنه‌گر و رازی نه‌بوو به‌ بریاره‌ هه‌ڵە یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كانی سه‌ركردایه‌تی، له‌ نیو حزبدا.

ده‌رئه‌نجام,ئه‌مرۆ حزب ژماره‌ نیه‌ له‌ هاوكێشه‌ سیاسیه‌كاندا.نه‌ك جه‌ماوه‌ر, به‌لكو شیوعی و چه‌په‌كانیش زۆر به‌ كه‌می هه‌ست به‌ مانه‌وه‌یحزب ده‌كه‌ن.لاوازی و پوكانه‌وه‌ی حزبیش كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر وه‌زعی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و پێشكه‌وتوخوازای له‌ كوردستان داناوه‌( ئیستا له‌م وه‌زعه‌ ئالوزه‌ی كوردستاندا، رێكخراوێكی بەرچاو نیه‌ به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش بكات) .وه‌زعه‌كه‌ له‌ خراپی گه‌یشتوته‌ ئاستیك كه‌ نه‌ كه‌س و نه‌ كۆمه‌لیك خۆی به‌ هۆكاره‌ی ئه‌م وه‌زعه‌ ده‌زانیت و نه‌ كه‌س و نه‌ كومه‌لیكیش نه‌خشه‌ رێگایه‌كیان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م وه‌زعه‌ به‌یان كردوه‌.ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌ر وه‌ك ده‌یان سال پێش ئێستا، ئه‌وانه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كین له‌ گه‌یاندنی حزب به‌م وه‌زعه‌، لێره‌و له‌وێ رایده‌گه‌ینن گوایه‌، نیازیان هه‌یه‌ هەنگاو بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی هەلبهینن!! ئه‌وه‌ش له‌ چوارچیوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان!! به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه‌ هۆكاری ئه‌م وه‌زعه‌، شێوازی بیر كردنه‌وه‌ و تێگه‌یشتنی خۆیانه‌ له‌ ژیانی حزبی و هه‌لویست و ئه‌رك و ئامانجی حزب.بۆیه‌ پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ دروشم ناپه‌رێته‌وه‌، كه‌ كاتیك ئه‌م گروپه‌ی خۆیان هۆكاری ئه‌وه‌ كاولكاریه‌ن، هه‌ر خۆشیان سه‌ركردایه‌تی پرۆسه‌ی چاكسازی و بنیادنانه‌وه‌ی حزب بكه‌ن.ئێمه‌ی شیوعیه‌كان، ئه‌وانه‌ی ناو رێكخستنه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی رێكخستنه‌كان، پێویسته‌ ئه‌و راستیه‌ بزانین، كه‌ حزب گه‌یشتۆته‌ ئاستیكی ترسناك و دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی چاكسازی هه‌مه‌لایه‌ن شتێك ناهێلیت ناوی حزبی شیوعی بێت.بۆیه‌ ئه‌مرۆ به‌شداری كردن له‌م پرۆسه‌یه،‌ ئه‌ركی هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ بوونی هێزكی كاریگه‌ری چه‌پ و پێشكه‌وتوخواز له‌ كوردستان به‌ پێویست ده‌زانن.ئه‌زمونی ئه‌م ده‌ساله‌ی رابردووی حزب ئه‌وه‌ی سه‌لماند، كه‌ پرۆسه‌ی چاكسازی به‌ته‌نیا به‌وانه‌ ناكرێت، كه‌ ئه‌مرۆ له‌ نیو حزبدا دەوری به‌رێوه‌به‌ریان هه‌یه‌، پرۆسه‌ی چاكسازی پێویستی به‌ هێز و توانای هه‌موو شیوعیه‌كان و دوسته‌كانیان هه‌یه‌.هه‌مووشمان ئه‌و راستیه‌ ده‌زانین، كه‌م نین ئه‌و شیوعیه‌ دلسوزانه‌ی ئه‌مرۆ به‌ ده‌یان هۆكاره‌وه‌ یان له‌ ده‌روه‌ی حزبدان و یان خراونه‌ته‌ ده‌روه‌ی حزب, یان لە کاری حزبی خۆیان خستۆتە خانەی باسییفەوە.ئه‌مانه‌ هێزیكن، ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ رێگایه‌كی دلسوزانه‌ بۆ بوژانه‌وه‌ی حزب هه‌بێت، كاریگه‌ری به‌رچاویان له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌بێت.پێویسته‌ هه‌مووشمان بەگشتی و سەرکردایەتی حزب بە تایبەتی، ئه‌و راستیه‌ بزانین، كه‌ ئه‌مرۆ حزب له‌و وه‌زعه‌ ئاساییه‌ نیه‌ كه‌ بێمنه‌ت و بێ باكانه‌ له‌ رێگا ته‌قلیدیه‌كه‌ی خۆیدا داوا له‌ ئه‌و شیوعیانه‌ بكات كه‌ زۆرینه‌یان لە ئەنجامی هه‌لویسته‌وەرگرتن لە هه‌له‌كانی ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی حزب، بگه‌رێنه‌وه‌ نیو رێكخستنه‌كانی ( ئه‌م بریاره‌ ته‌قلیدیه‌ له‌ كۆنگره‌ی پێنجی حزب وه‌رگیرا، چونكه‌ له‌گه‌ل واقیعی ئه‌مرۆ حزبدا ناگونجیت هیچ به‌رهه‌می نه‌بوو).پرۆسه‌ی رێگا خۆش كردن بۆ خۆ دوزینه‌وه‌ی هه‌موو شیوعیه‌كان له‌ نیو ریکخستنی حزبدا پێویستی به‌ نه‌فه‌سێكی تر هه‌یه،‌ له‌و نه‌فه‌سه‌ی ئێستا سه‌ركردایه‌تی حزب ژیانی پێده‌كات.هەنگاوی یەکەمیشی له‌وه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، كه‌ میتودی خاوه‌نداریه‌تی حزب، له‌ كه‌سه‌كان بگوردرێت بو میتودی خاوه‌نداری هه‌موو شیوعیه‌كان و، به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و پێشكه‌وتوخوازی بخرێته‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س و گروپه‌كان.ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ هه‌لویستی بوێرانه‌ی هه‌موو ئه‌و هاورێیانه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مرۆ له‌ نیو رێكخستنه‌كانی حزبدان و تێده‌گوشن بۆ رزگار كردنی حزب له‌م وه‌زعه‌ ترسناكه‌ی ئه‌مرۆ تێیدایه‌.له‌ رێگا فشار و پیداگرتن بۆ كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كانی رێگای پرۆسه‌ی چاكسازی هه‌مه‌لایه‌ن له‌ نیو حزبدا و گوارنكاری چلونایه‌تی له‌ هه‌لویسته‌كانی رۆژانه‌ی حزبدا.هه‌روه‌ها رزگار كردنی حزب له‌ هه‌ژمونی هه‌ر كه‌س و گروپ و لایه‌نیك و گه‌رانه‌وه‌ی وه‌ك مالیكی گه‌وره‌ بۆ هه‌موو شیوعیه‌كانی كوردستان و سه‌نگه‌رێكی به‌هێزی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش.