ئه‌گه‌ر خۆشویستنێك شێتی تیادا نه‌بیت، ئه‌وا خۆشویستن نی یه‌!

-پێدرۆ كالدێرۆن دی لا باركا-

ڕۆژێكیان له‌ یه‌كێك له‌كفێتریاكانی سه‌نته‌ری شاری ڕۆڤانێمی (*) دانیشتبووم، قاوه‌م به‌ شیروشه‌كره‌وه‌ ده‌خوارده‌وه‌..ڕۆژ له‌ سه‌ره‌خۆ به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چوو، خه‌ڵكی په‌له‌یانبوو بۆماڵ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌، خاوه‌نكاره‌كانیش دوكانه‌كانیان هێواش هێواش داده‌خست.له‌ و عه‌شاماته‌دا ژنێكی فینله‌ندی قژ زه‌ردی چاوكاڵ كه‌، دوو چاوی گه‌وره‌ی ڕه‌نگ شینی ئاسمانی له‌ سایه‌قه‌ی سامالِی ئاسمان ده‌چوون، بلووزیكی ڕه‌شی ته‌نكی سینگكراوه‌ی له‌به‌ربوو، نیوه‌ی مه‌مكه‌ زله‌كانی له‌ ژێره‌وه‌ به‌ سینه‌به‌نده‌ سووره‌كه‌ حه‌شاردابوو، سینه‌ به‌فرینه‌كه‌ی وه‌كو تیشكی خۆر ده‌دره‌وشایه‌وه‌، له‌ ئاستیدا پیاوی شێت و دێوانه‌ ده‌بوو..له‌ دووره‌وه‌ شلومل به‌خه‌نده‌وه‌ به‌ره‌وڕووی من ده‌هات، وه‌ك پێشتر منی ناسیبێت، داوای مۆڵه‌تی كرد كه‌، ده‌توانێت له‌ مێزه‌كه‌ی من دابنیشێت..سه‌رێكم بۆ له‌قاند و به‌ "به‌ڵی" وڵاممدایه‌وه‌ و ته‌وقه‌م له‌گه‌ڵی كرد و خۆمی پێناساند: ناوم: "هێمن"، ئه‌ویش ناوی "ئانو"..دانیشت یه‌كسه‌ر داوای كوپێك قاوه‌ و په‌رداخێك ئاوی كرد..یه‌كه‌م پرسیاری به‌ ده‌نگێكی نه‌رمونیان به‌ زمانی فینله‌ندی كردی: (مینكا ما لاینێن سینا ئۆلێت؟) واته‌: (تۆ كامه‌ نه‌ته‌وه‌یت؟)

- من كوردم خه‌ڵكی باشوری كوردستانم (كوردستانی ئێراق) م..به‌ بیستنی ئه‌و جوابه‌، خه‌ نده‌یه‌كی گه‌وره‌ كه‌وته‌ سه‌ر ده‌م و لێوی، بزه‌ی چاوی ده‌هاتن، له‌ خۆشیاندا هه‌موو له‌شی كه‌وته‌ سه‌ماكردن وه‌ك پێشتر چاوه‌ڕوانی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی منی كردبی...به‌شێوه‌یه‌كی پێكه‌نیناوی -گوتی:ئۆخه‌ی تۆ هه‌ولێریت ههههههها..

-گوتم: ئا بۆ پێتان سه‌یره‌؟ دیاره‌ به‌ كوڕی هه‌ولێری عه‌جایه‌ب بوون (به‌ پێكنینه‌وه‌) ؟

-ئۆه، كوڕه‌ به‌سه‌ برینم زیاتر مه‌كولێنه‌وه‌ "پێركه‌لی" به‌ كوردی واته‌ (شه‌یتانی مه‌لعون) ..تۆ نازانیت، چ گڕێكم له‌ دڵدایه‌؟ من چه‌ند ساڵێكه‌ ئاشقی كوڕه‌ هه‌ولێریه‌كم..ئاشقی حه‌مه‌ی هه‌ولیێرم، ئای حه‌مه‌ی من تۆ له‌ كوێی ئێستا؟ وه‌ی بۆت سووتاوم حه‌مه‌گیان، ئای چه‌ند بیرت ده‌كه‌م ئازیزه‌كه‌م..خه‌می من، به‌س خه‌می دووری تۆیه‌.له‌وه‌ته‌ی تۆ من به‌جێهێشت: (بیرم نایه‌، شه‌وی بووبی، ڕۆژی بووبی، سه‌رم تاوی به‌ ڕه‌حه‌تی له‌سه‌ر سه‌ر سه‌رینه‌كه‌م نابی، خه‌مێكم تیا نه‌خواردبی) .حه‌مه‌ شیرنه‌كه‌م تا دوا هه‌ناسه‌ خۆشم ده‌وێیت!

"ئانو" كه‌مێك زمانی كوردی له‌ "حه‌مه‌" فێرببوو، به‌ س به‌زۆری جنێو و قسه‌ ناشرینه‌كانی زمانی كوردی ده‌یزانی: (قوزم دێشێت، یارمه‌تیم بده‌.پێمخۆشه‌ تامی ناسكه‌ ڕێواسه‌كه‌ت بكه‌م، قونده‌ری هه‌ولێری..) به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ ده‌یگووت: حه‌مه‌ی من ئه‌و زمانه‌ی فێركردم!!!

-          لێم پرسی: حه‌مه‌ی تۆ ئێستا له‌ كوی یه‌؟ بۆ تۆی به‌ جێهێشت؟

-    ساتێك بێده‌نگ بوو، هه‌ناسه‌یه‌كی ساردی هه‌ڵكێشا گووتی: " هێلڤێتیین ماهن مووتۆ ڤیراستۆ" واته‌ (بۆ دۆزه‌خ فه‌رمانگه‌ی كاروباری كۆچ) ..مانگێگ پێش ئێستا ئه‌وان حه‌مه‌یان به‌زۆره‌ملێی دیپۆرتی ووڵاتی یۆنانیان كرده‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له‌وی داوای په‌نابه‌ریی سیاسی كردبوو، له‌ ئه‌سینادا په‌نجه‌مۆریان لێوه‌رگرتبوو..نزیكه‌ی نۆ مانگ به‌ر له‌ ئێستا هاته‌ وڵاتی فینله‌ندا، لێره‌ دووباره‌ داوای په‌نابه‌ریی سیاسی كرد..به‌ڵام، فه‌رمانگه‌ی كاروباری كۆچی فینله‌ندی داواكه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌..سه‌ره‌تای یه‌كتر ناسینمان هه‌ر لێره‌ له‌و شاره‌دا یه‌كترمان دۆزیه‌وه‌ و بووینه‌ ئاشقه‌وماشقه‌ی یه‌كتری و دڵمان بۆ یه‌كتر گۆڕیه‌وه‌، شه‌ش مانگ به‌یه‌كه‌وه‌بووین، بووینه‌ یه‌ك دڵ و گیان..من له‌به‌رخاتری حه‌مه‌ ده‌ستبه‌ردای مێرده‌كه‌ی پێشووبووم و ته‌ڵاقمدا كه‌، ئه‌فریقایی خه‌ڵكی وڵاتی گامبیا بوو.له‌به‌ر "حه‌مۆكه‌" ده‌سبه‌رداری هه‌موو شتێكی دونیابووم..ڕاستیه‌كه‌ی من پێش شه‌ش ساڵ به‌ر له‌ ئێستا وێنه‌ی "حه‌مه‌ گیان" م كێشابوو، له‌ سووچێكی ماڵه‌كه‌مدا هه‌ڵواسیبوو كه‌، له‌ وه‌ختدا تازه‌ ژیانی هاوسه‌ریم له‌گه‌لڕ "پام"ی مێرده‌كه‌ی پێشووم پێكهێنابوو..به‌رده‌وام "پام" پرسیاری ئه‌و وێنه‌ی له‌منی ده‌یكرد زۆر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ ده‌یگوت: (كچی "ئانو" ئه‌و وێنه‌یه‌ كی یه‌) ؟ بۆ ئه‌وه‌نده‌ شه‌یدایی ئه‌و وێنه‌ی ئه‌و كوڕه‌ی؟) .."پام" دڵپیسی و غیره‌ی له‌و وێنه‌یه‌ ده‌كرد، دڵی له‌ من خراپ ببوو...

كاتێك كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار چاوم به‌ "حه‌مه‌" كه‌وت، دڵم له‌ خۆ بووه‌وه‌ و دڵم ده‌ستی به‌ كوته‌ كوته‌ كردن كرد و خه‌ریكبوو له‌ هۆشخۆبچم...یه‌كسه‌ر له‌ ناو وێنه‌كانی ناتێله‌كه‌مدا (مۆبایل) ئه‌و وێنه‌یه‌م پیشاندا كه‌، به‌ر له‌ شه‌ش ساڵ پێش ئێستا كێشامبوو..ئاخر خۆ ده‌زانی " من" وێنه‌كێش نییمه‌، ئه‌و وێنه‌ی كێشامه‌ ئیلهامی خوای بوو..كاتیخۆش په‌یامبه‌ری موسوڵمانان "موحه‌مه‌د" به‌ ئیلهام وه‌رگرتن وێنه‌ی دڵخوازی خۆی حزره‌تی "عائیشه‌"ی كێشابوو..منیش به‌ هه‌مان شێوه‌ و ڕێچكه‌ وێنه‌ی پیاوی خه‌یاڵه‌كانم (فارس احلامی) خۆم كێشا..

"ئانو" ده‌ستی برد بۆ ناو جانتای شانه‌كه‌ی، ئایفۆنه‌كه‌ی ده‌رهێنا..ئه‌و وێنه‌یه‌ی پێنیشانمدا كه‌ شه‌ش ساڵ له‌مه‌و پێش كێشای بوو..

 

كاتێك وێنه‌كه‌م بینی له‌ شوێنی خۆم ڕاچڵه‌كیم، ته‌زوویه‌ك به‌ ناو له‌شمدا گه‌ڕا، له‌ ته‌وقی سه‌رمه‌وه‌ تا په‌نجه‌ی پێیه‌كانم گه‌رمداهات و هه‌موو جه‌سته‌م بوو به‌ پشكۆیه‌ك له‌ ئاگر..وێنه‌كه‌ كتومت له‌ من ده‌چوو."ئانو" هه‌ستی به‌و په‌شۆكاوییه‌ی من كرد گوتی:

-          هێی كوڕه‌، بۆچی من چیم وت، وا ناڕه‌حه‌تی كردیت؟

-          زمانم ته‌ته‌ڵه‌ی كرد، ئااا..یا ده‌زانی ئه‌و وێنه‌..یه‌ زۆۆۆۆر زۆۆۆر له‌ من ده‌چی؟

"ئانو" به‌ هه‌ردوو ده‌ست، ده‌ستی منی گرت و ماچی كرد و خستیه‌ سه‌ر سینه‌ی وتی:

-    تازه‌ زانیمان تۆ پیاوه‌ خه‌یاڵه‌كه‌ی منی، كاتێك تۆ لێره‌ به‌ ته‌نیا دانیشتبووی ئه‌و وێنه‌یه‌م به‌ خه‌یاڵ داهات، بۆیه‌ بۆلای تۆ هاتم..ئێستا ده‌توانی ماچم بكه‌ی، ده‌ی تاخوا ماچم بكه‌، به‌ ڕۆح و به‌ گیان له‌ باوه‌شم بكه‌ ئازیزه‌كه‌م..

له‌ شوێنی خۆم هه‌ڵسامه‌وه‌ و "ئانو"ش هه‌ڵسایه‌وه‌، "ئانو"م له‌ ئامێز گرت و ده‌مم له‌ ده‌می نا و تێر تێر ماچم كرد..ماچێك هه‌رگیز له‌ یادم ناچێت، خۆشترین و شیرنترین ماچه‌ له‌ هه‌موو ژیانمدا..له‌ دوای ته‌ واووونی ماچه‌كه‌ "ئانو" به‌ زمانی كوردی وتی:

= (ئۆه، زۆر سوپاس كوڕه‌ هه‌ولێرییه‌كه‌) ...تازه‌ ئۆقره‌م گرت، ئه‌وه‌ شه‌ش ساڵه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌و ماچه‌م ده‌كرد..ده‌ستم خستبووه‌ ناو ده‌ستی "ئانو" كفێتریاكه‌مان به‌جێهێشت، به‌ پیاسه‌كردن به‌ ره‌و ئارسته‌ی كه‌ناری ڕووباری "ئۆونه‌س یۆكی" به‌ڕێكه‌وتین.."ئانو" شانێكی هه‌ڵته‌كاند وتی: (ده‌زانی یه‌كه‌م ژوانمان له‌گه‌ڵ حه‌مه‌ لێره‌بوو، ئه‌و شوێنه‌ قیبله‌گای منه‌..ده‌ی به‌ یادی "حه‌مه‌" ماچم بكه‌، "حه‌مه‌"ی من ڕۆیشت، بووه‌ مێژوو..تازه‌ تۆ خۆشه‌ویسته‌ هه‌میشییه‌كه‌ی منی، تا دوا هه‌ناسه‌ خۆشم ده‌وێیت!

 به‌ زۆری ئێواران له‌گه‌لڕ "حه‌مه‌" لێره‌دا ژووانمان ده‌به‌ست..له‌ ڕیگای "یوتوب"ه‌وه‌ گوێمان له‌ موسیقا ده‌گرت."حه‌مه‌" حه‌زی زۆر له‌ گۆرانی (كچی گاور) ی "ئه‌رده‌لان به‌كر"بوو كه‌ ده‌ڵی: (كچی گاور دڵی بردم، ئاشقی بووم و پیری كردم..تازه‌ دنیای من وایه‌، من بریندارم و ئه‌و ته‌بییبم!!) ئه‌منیش، حه‌زم له‌و گۆرانی یه‌ی "بۆب مارلی" كه‌ ده‌ڵی:

 (one love، one heart، one destiny) واته‌: (یه‌ك خۆشه‌ویستی، یه‌ك دڵ، یه‌ك چاره‌نووس) ..

دوایین ماچم له‌ كه‌ناری ڕووباری "ئۆونه‌س یۆكی" له‌ "ئانو" كرد..كات زۆر دره‌نگ بوو، نیوه‌شه‌و بوو، كاتژمێر كه‌مێك له‌ دوانزده‌ی نیوه‌ شه‌و لای دابوو، ته‌له‌فۆنمان بۆ وێستگه‌ی ته‌كسی ڕۆڤانمی كرد، هه‌ر زوو ته‌كسیه‌ك به‌ دووامانداهات ڕۆیشتین بۆ ماڵی "ئانو" له‌ ناوچه‌ی "موڕه‌ڵا"...چیرۆكه‌كه‌م ئا لێره‌دا ده‌وه‌ستێنم، باسی ئه‌وه‌ ناكه‌م له‌ ماڵی "ئانو"دا چمان كرد...

 (*) ڕۆڤانێمی: یه‌كێكه‌ له‌ خۆشترین شاره‌كانی فینله‌ندا، ده‌كه‌وێته‌ هه‌رێمی لاپلاند "باكوری فینله‌ندا"