کورد تەواوی مافی خۆی دەبێت لە بەڕێوەبدن و کارگێری و دادگای تایبەتی و زمانی کوردی زمانی رەسمی دەبێت لە قوتابخانەو دام و دەزگاکان،دەست گرتن بەسەر ناوچە نەوتیەکانی ویلایەتەکە( بەتایبەتی کانەکانی کەرکوک).وە لە هەمان کاتدا دەبیت هەۆل بدەین بۆ بەرژەوەندییە سیاسیەکانی خۆی بهێنتە دی، کە بریتی بوو لەوەی چەند حکومەتێکی دەستکەلای خۆی لە ناوچەکەدا دروست بکات تا لەدەسەڵاتی پتەوتربێت و ئەو حکومەتانە نەبنە بەربەستێک لە بەردەم تەوەژمی پیکهاتەی دانشیتووانەکەیان لە رووی نەتەوەیی و ئایینی دا داگیری بکەن.‌زۆر لە مێژوو نووسان ، راپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری بەدەستپێکی بزاڤی ناسیونالیزمی مۆدێڕن لە کوردستاندا ناو دەبەن.‌شێخ عوبەیدووڵڵا نەهری لە یەکەمین رێبەرانی کورد پاش ١٦٣٩ و دوای دابەشبوونی کوردستانە کە لە نووسینەکانی خۆیدا لە گەڵ نوێنەرو کۆنسێلگەرییەکانی بریتانیای ئەو سەردەمە و، وە لە گەڵ سەرۆکەکانی ئیران- تاران ، باس لە مافی کورد بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی کردووەو لە ژێر ناوگەڵێکی وەک؛ نەتەوەی کورد؛ مافی هەڵبژاردن بۆ کوردەکان و لە ئاکامدا دامەزرانی دەوڵەتی سەربەخۆی کورد، تایبەتمەندییەکانی نەتەوەخوازی کوردی بە شێوەیەکی ناسیونالیستی نەتەوەیی بە خۆوە گرتبوو وتەواوی هێزی ئایینی خۆی لە خزمەت بە کورد و نەتەوەخوازی کورد دا نابوو.ئەم ڕۆڵە بەرەو بڵندی بردیانی وای لە جیهان کرد گەواهی بدەن بۆ ئەوەی کورد کاتێک بڕیاری رزگارکردنی خاکیبدات، تاوەکو مردن شەڕ دەکات، دوژمن لە پێش دۆستان دان بەوە دەنێ کە میللەتێکی جەنگاوەر هەیە سیفەتی ئازایەتی تێدایە کە ئەم سیفەتە لە لایمیللەتانی تر بەو ئاستە نییە، هەرچەندە هەوڵەکانیان کەسانی تر سوودمەند دەکات(!).هەوڵی نکووڵیکردن دراوە لە میللەتێک کە کوردەو یاخۆ ڕۆڵی پشتگۆی خراوە لە مێژوو و جۆگرافیا بە دەر نراوە.‌سروشتی نیشتمانی ئیمەی کورد خۆی لە خۆیدا فێرگەیەک بۆ فێرکردنی ئازایەتی چونکە کورد وا ڕاهاتووە ئازاو بوێر بێت، بۆیە خۆی لە بارودۆخی شەڕو ناتەبایی بینییەوە لە گەڵ سروشتی وڵاتەکەی، ئەو سروشتەی کە پارێزگاریی ڵی کردوون لە نەمان و توانەوە و، توانای گێرانەوەی داگیرکەران و تەماعکارانی پێ بەخشیوە.شتێکی ئاسایییە،هەرکەسێک دەوڵەتەکەی لە خاکی خۆی دانەمەزرێنیت، بەهەمان شێوە پایەتەختەکەش تێدا بنیات نەنێت.‌دەبێت ئاگەداری مەترسییەکانی گێرانەوەی رۆژگاری ئیستامان بین بۆ ڕۆژانی ڕابردوو و، بەرپرسیار و دادگەکردنی ئەم ڕابردووە لەسەر تیشک و تێڕوانینی ئەمڕۆدا بکرێت، چونکە پیوانەی سەردەم و، چەرخەکانی مێژوو جیاوازیی هەیە لە خەمڵاندنی کاروبارەکان لە چەرخێکەوە بۆ چەرخێکی تر، ئاخۆ دەبێت داوونەریتی ڕۆژگاری ئەمڕۆمان پیوانە بکەین بەو شێوویە کە باپیرانمان پێوانەیان کردووە? یان بە پێچەوانەوە?

 

 29.06.2014  شێرکۆ پاڵانی جاف