میدیاكار ئاڤان جاف ساڵانێكی زۆره‌ له‌ ده‌زگا ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی كوردستان كار ده‌كات و قوتابی بووه‌ له‌ به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆلێژی ئاداب، ئه‌مساڵ كه‌ كۆتا ساڵی خوێندنه‌وه‌ی بووه‌ توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر (كارامه‌كانی بێژه‌ری ئافره‌ت له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌ كوردییه‌كان) كردبوو كه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ كوردستان ده‌كرێت، توانی به‌رزترین پله‌ وه‌ربگرێت بۆ ئه‌مساڵی كۆلێژی ئاداب.

ئاڤان جاف تایبه‌ت به‌ ڕایگه‌یاند: بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ كوردستان من توانیم توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر (كارامه‌كانی بێژه‌ری ئافره‌ت له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌ كوردییه‌كان) بكه‌م، باشترین پله‌م به‌ده‌ست هێنا و جێه‌ی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م مامۆستاكانم بوو.

ئاڤان ئه‌وه‌یشی گوت: ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كردم مه‌یدانی بوو، كه‌ 12 كه‌ناڵی ئاسمانیم به‌ نموونه‌ وه‌رگرتووه‌ و كارم له‌سه‌ر كردوون، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ 64 بێژه‌ر چاوپێكه‌وتنم سازدابوو، ئه‌مساڵ كۆتا ساڵم بوو و دڵخۆشبووم به‌وه‌ی به‌ توانایه‌كی زۆره‌وه‌ توانیم كۆلێژ جیبهێڵم.

{AG rootFolder="/images/wene/" thumbWidth="150" thumbHeight="80" thumbAutoSize="none" arrange="priority" backgroundColor="ffffff" foregroundColor="808080" highliteColor="fea804" frame_width="500" frame_height="300" newImageTag="1" newImageTag_days="7" paginUse="1" paginImagesPerGallery="40" albumUse="1" showSignature="1" plainTextCaptions="1" ignoreError="1" ignoreAllError="0" template="classic" popupEngine="fancybox"}articl-foto/avan-jaf{/AG}