شیعر هه‌وره‌ و

ته‌می هه‌ڵچووی

تاسه‌ی ناخم ده‌بارێنی.

شیعر تاوه‌ بارانێكه‌

كه‌ داده‌كات

ئاگری دووریت

له‌ دڵما داده‌مركێنی.

من هه‌ر كاتی

نیاز بكه‌م

به‌ تۆ بگه‌م

جۆگه‌ی شیعری هه‌ڵده‌به‌ستم

وا هه‌ست ده‌كه‌م

بۆ تۆم دبا و

تۆم بۆ دێنی.

به‌ڵام گیانه‌

شیعر وڕێنه‌ی شاعیره‌ و

دیدار نیه‌،

چونكه‌ هه‌ر كات

په‌نجه‌م بۆنی

هاژه‌ی كۆچی شیعری لی دی

هه‌رچه‌ند دڵم ته‌كانیشدا

هه‌ر له‌ په‌نجه‌م ده‌ست پێده‌كا و

له‌سه‌ر كاغه‌ز كۆتایی دی.