کورد گەورەترین نەتەوەیی بێ دەوڵەتە لە ڕووی ئەم زەویە دا، و بە درێژای مێژوو بۆ گەیشتن بە مافەکانی ڕووبارێک خوێنی داوە.ئەگەر چاو گوێی گوێدارەکانی دونیا نەی بینبێ وگوێی لێ نەبووبێ ئەوە دار و بەرد و ڕووبار و کانیاو دەشت چیاکانی ئەم نیشتمانە ئامادەی شاهادەتی ئەم ڕاستیەن.گەلی کورد لەم بەشەی کوردستاندا لە ساڵی ١٩٩٠ وە چەند جارێک ئەم هەلەی بۆ ڕەخسا بۆ گەیشتن بەو ئەواتەی کە وەک نەتەوەکانی دیکە بگات بە دەوڵەتی کوردی خۆی، بەداخەوە بە هەر هۆیەک بووە نەیانتوانیوە بگەن بەم ئاواتە، بەڵام ئەم هەلە زێڕینەی ئەم جارە لە 6/6/2014 دا بۆی ڕەخسا هەتا ئێستا لە مێژووی ئێمەی کورد دا نە ڕەخساوە.باشیشە بزانین پایەی دەوڵەت بوون چیە و ئایا کورد ئەم پایانەی هەیە ۆ ئیمڕۆ ئەگەر دوەڵەتی تێدا ڕاگەیەنێ؟ هەر وەک ئەزانین جوغرافیای کوردستان لە نێوان چوار وڵاتی داگیرکەر دا هەڵکەوتووە هەموو کات ئەم وڵاتانە لە بەر هەبوونی کورد لە نێویاندا بوون بە ڕێگر و نەیاری کورد.بەڵام ئێستە هەلومەرج و فشاری ئابوری و نێودەوڵەتی و خەباتی کۆڵنەدەرانەی ئەو بەشەی کوردستانی ژێر دەسڵاتی تورکێ کارێکی کردووە بەرژەوەندی تورکییەی لەگەڵ کورد دا گرێداوە بە یەکەوە و لەم بارەوە تا ڕادەیەک ڕێگا هەمووارە بووە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی.ئێستە کورد لە باشوری کوردستان خاوەنی دامودەستگایکە کە وەک یەکێک لە پایەکانی پایەی دەوڵەت داری بە هەژمار دێت.کۆڵەکەیەکی دیکەی دەوڵەت ژیان و گوزران و ئابوریە و لەم بارەشەوە کورد خاوەنی نەوت و گاز و ئاو دەیان سەرچاوەی دیکەیە، کەواتە لەم بارەشەوە کێشەیەکی ئەوتۆمان نیە.گومانی تێدا نیە هەر دەوڵەتێک دروست ئەبێ پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتی ئەبێ و بەتایبەت ئێمەی گەلی کورد تەنراوین بە دوژمن و لەم بارەشەوە تاڕادەیەکی باش هەنگاوی بۆ هەڵگیراوە لە ئۆرووپا هەتا ئافریقا و بولدانی عەرەب و زۆر وڵاتی دیکە.مەسئەلەیەکی دیکە تا ڕادەیەک لە محافلی نێو دەوڵەتی جێگەی تێڕوانینە هەموونی دیموکراسی و ئازادیە نەک تەنها بۆ کورد بەڵکو بۆ هەموو نەتەوەکان کە لە کوردستان پێکەوە ئەژین و بە خۆشیەوە تا ڕادەیەک باش ئەمەش پێی گرتووە گەر بەراورد بکەین لەگەڵ دەوڵەتەکانی ناوچەکەدا.یەکێکی دیکە لە کۆڵەکەکانی هەر دەوڵەتێک ئەمن و ئاسایشە و ئەم هەموو ساڵانەش شاهیدی ئەم ئەمنیەتەیە لەم ناوچە گڕاویە کە هەمیشە بارووت و خوێن تێکەڵ بووە.لە ڕابردوو دا ناوچە دابڕاوەکان گەورەترین خەمی کورد بوو بۆ گەڕانەویان، ئیمڕۆ لە سایەی شەڕی شیعە و سوونە و داعش ئەمەش گەڕایەوە ژێر دەسڵاتی هەرێم لە ڕووی سەربازیەوە، ئەوەی ماوە لە ڕاگەیاندراوێکی ڕەسمی بەیانی بکەن کە ئەم ناوچە دابڕاوانە لکێندرایەوە بە ماڵە گەورەکەی خۆی کە دەکاتە هەرێمی کوردستان.شتێکی دیکە ماوە کورد جێبەجێ بکات ماڵی خۆیەتی یەکی بخات و یەکڕیز و یەک دەنگی لە بڕیارداندا و یەک خستنەوەی هێزی پێشمەرگە و دەرهێنانی لە ژێر چنگی حیزب بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی نەک هی حیزبی.چونکە هەلومەرج لەمە باشتر نابێ کە ئیمڕۆ هەیە.لە جێگای ئەوەی بە شتی بچووکەوە خۆیان خەریک کەن هەوڵ بدەن پێکەوە هەموو حیزبەکان لە ڕێگای دەنگدانی ئەندامانی پارلەمانەوە بڕیار بدەن لە ڕێگای ڕێفراندۆمەوە بۆ بە دەوڵەت بوونی کوردستان.بۆیە بە بۆ چوونی من بە دوو قۆناخ دەوڵەتی کوردی ئەتوانێ ڕاگەیەندرێ یەکەمیان لەکانەوەی ئەو ناوچە دابڕاوانە بە بەیانێیەکی رەسمی دووەم بە زووترین کات لە ڕێگای ڕیفراندۆمەوە گەلی کورد بڕیاری خۆی بدات بۆ گەیشتن بە دەوڵەت.

2014/6/16