لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دیاردەک هەیە بەناوی ئەمەریکان دریم، دیاردەکەش بە کورتی و کرمانجی مەعنای ئەوەیە هەرکەسەک دەوڵەمەند بی یان فەقیر وەزیر یان گوزیر ئەگەر بیەوێ و هەوڵی خۆی بدا ئەوە دەتانی لە ماوەکی یەکجار کەمدا ببیتە ئەستێرەکی ناوداری ئەمریکا هەرلۆ نمونە ئارنۆڵد بە گەورەیی چویتە ئەمریکا و بەهەندەک عەزەلات و ئینگلیزیەکی شکای پێکەنیناوی خۆی کردە بەتەڵەکی تەلەفزیۆنی و دواییش بوە مەحافزی کالیفۆرنیا، ئێ ئۆباماش بە دەوی خۆی گۆتی وەختی خۆی کە بابم هاتە ئەمریکای لەبەر دەموچاوە ڕەشەکەی زۆربەی مەتعەمەکان نەیاندەهێشت بێتە ژۆرێ، ئەلعانیش وا ئەمن بویمە ڕەیسی ئەو وڵاتە گەورۆنەی، ئەو بەزمەش بەزەحمت لە مەملەکەتی دیکەی دونیایێ سەریگرتیە، بەس ئەوەی دیقەت بداتە هەولێرێ ئەوە دەبینی لەو شارەش ئەوهای لێهاتیە بە قیچەک فەرقی کەمەوە، لەزۆربەی بوارەکانی ژیان ئەگەر بتانی کەمەک خۆت جوایەز بکەی ئەوە بە تابگێڕ بەرەو لوتکە سەردەکەوی و بەئاخیری خۆت لە ڤیلایەکی "دریم ستی"دەبینیەوە، لۆنمونە ئەگەر سمێرەکی ڕەشی گەورەت هەیە و دەتانی لە ناو ژنان هەرپەڕی و وەکی فڕفڕۆکی بسوڕێی ئەوە لە ئیبراهیم تاتلیساسی مهیمتر دەبی و نازانی پارەی لە کێندەر دابنێی یان ئەگەر موعەلیقاتی تۆپانێ بزانی و هەندەک قسەی خۆشی سەرجادەی بە ئۆزیل و کەریم بنزیمە و میسی بلێی، دور نیە لە موستەقبەل ببیە سەرۆکی هەرێمیش ئەگەر لێتگەڕێن خۆت کاندید کەی،ئێ ئەگەر بانگخوازیت پێدەکرێ و لەڕێی خوای دینی موحەممەد بلاو بکەیەوە ئەوە لەئاخیری ڕێت دەکەویتە پەرلەمانی، یان لە مەجالی مۆسیقاو گۆرانی هەندەک سەفەری لوبنان و میسر بکە و ئاوازی عەرەبی بکەوە کوردی ئەوە دەبیە گەورەترین مۆسیقار و مستەشاری حوکمەت، بە کەیفی خۆشت ئەوکەسەی دەنگیشی نووسابی مەخسەدت بی دەیکەیە هونەرمەندی ناودار، خۆ ئەگەر ئەو مواسەفاتانەشت تێدا نەبو ئەوە مەلایەتیەکە لە هەمویان ئاسانترە بەلام نابی خۆت خەریکی عیلم و شەریعەت بکەی و بچی دکتۆراو شەهادەی برند لە زانکۆی ئەزهەر و ئەوانە بینیەوە، بەس بتانە لە خوتبەکان هاواربکەی و جاروبار باسی ئەسحابە و ئەهلی سەلەف بکە و بەگریانیان بینە ئەوە حسابی خۆت بزردەکەی و بەس چەند سارەکت زەحمەتە ئیدی بەکەیفی خۆت حەزت لە چیە ببی دەبی، ئەندام پەرلەمان، مەحافز، پەرلەمانی بەغدا، لە هەموشی خۆشتر ئەوەیە حزبەکان مەمنونیشت دەبن خۆت لەسەر لیستەکانیان کاندید بکەی نەک ئەوان مەمنونی تو بن چونکە حزب و ئایدۆلۆجیا تورەکی قوڕاوی ناینی، حزب هەبو زەندەقی چوبو لە هەڵبژاردن بەس خوا خێری مەلایەکی بنوسی رەسیدیانی هەستاندەوەو پارویان کەتەوە ڕوونی، عەنتیکەیە ئەوەیە دەلێن دونیا چەلقوفەلەقە، وەلحاسل موهیمترین شت ئەوەیە کو خەڵک بە پێکەنین یان گریان یان هەلپەڕین دەهینی، هیچ خۆت بەبابەتی جددی و عیلمی خەریک مەکە، خۆ ئەگەر لە ژمارە و حسابیش زیرەک بی و بتانی بە ملیار و ترلیۆن حسابی نەفت و مەعاش بکەی و سەرنجی عالەمێ ڕابکێشی، ئەوە لۆخۆت دەبیێی، دەرێن سیستەمی ئینتخابی نیمچە کراوەیە ئەوهایە، بەخوای ئەگەر بەتەواوی بیکەنەوە ئەوە ئەوەی حزبە دەبی بەدو کۆلکەمەلا و موهەریجی باش بگەڕێ لۆ ئەوەی چەند کورسیەک مسۆگەر بکا، ئەمن هەرلێرەوە نیسحەتی حزبی شوعی دەکەم کە تەڕەشوعیان تێدا نەمایە، لۆ ئینتخابی دادێ هیچ شەرمێ نەکەن و مەلایەکی لۆخۆیان ببیننەوەو کاندیدی بکەن 

ئەوە بەتەئکید بێجگە لە بردنەوەی یەک فەردە کورسی پەرلەمان، بەزیادبونی بودجەی حزبەکەشیان دەتانن نیقابەش ئاوەدان بکەنەوە