که‌س و کاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی کوردستان

قوربانیانی جینۆساید، کیمیا و ڕاگواستن؛

حمباڵه‌ فه‌یلیه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ماڵدا گیراوه‌کان،

که‌رکوکیه له‌ ماڵ ده‌رکراوه‌کان،

که‌س و کاری بارزانیه بێ سه‌ر و شوێنه‌کان،

قه‌‌ڵادزه‌یه چه‌ند جار ماڵکاولکرا و ڕاگوێزراوه‌کان،

هه‌ڵه‌بجه‌یه کیمیا باران کراوه‌کان،

گه‌رمه‌ سێریه زینده‌ به‌چالکراو و سه‌رگه‌ردانه‌کان،

ده‌شتی کۆیه، بالیسان، مه‌رگه، شاناخسێ و بادینانی سوتماک کراو

هه‌موو خه‌ڵکی خێر له‌ خۆنه‌دیوی کوردستان؛

سڵاوی خوا و یه‌کگرتنی میلله‌تی کوردتان لێ بێت

وه‌ک هه‌موولا ده‌زانین له‌ ئه‌نجامی ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسی و ئابوریه‌ی که‌ هه‌رێمی کوردستان چه‌ندین ساڵه پێیدا تێده‌په‌رێت، کاردانه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر بژێوی موچه‌ خۆران کردووه به‌ڵکو، هه‌موو جومگه‌کانی ژیانی هه‌موو چین و توێژه‌کانی گرتۆته‌وه، که‌ بۆته‌ هۆی مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ له‌به‌ر ده‌م خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کوردان له‌ هه‌رێمی کوردستان .سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردی خستۆته‌ به‌رده‌م دووڕیانی یا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ کۆیلایه‌تی و ژێر ده‌ستی بۆ عه‌وامێکی تر یا ڕیسکی هه‌نارده‌ی نه‌وتی کوردی بۆ درێژه‌دان به‌ ژیان تا بڕیارێکی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ئاینده‌ی کورد له‌‌و ووڵاته‌ی که له‌ دوای ١٩٢١ ناویان ناوه‌ عێراق ، کوردستانیان پێوه‌ لکاندووه.

٢٣ مه‌یی ٢٠١٣ کاربه‌ده‌ساتانی هه‌رێمی کورد بژارده‌ی دووه‌میان هه‌ڵبژاردووه، له‌ پێگه‌ی فه‌رمی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایانگه‌یاند (بەیاننامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی یەكەمین فرۆشتنی نەوتی هەناردەكراو لەرێگەی هێڵی بۆریەوە)

http://www.krg.org/a/d.aspx?s=010000&l=13&a=51590

به‌ دڵنیایه‌وه به‌ هه‌نگاوێکی گه‌وره هه‌ژمار ده‌کرێت و پێویسته‌ هه‌موو کورد به‌‌ جیاوازی بیر و ڕای له‌ پشتی بوه‌ستێت و که‌س خه‌ونی گولی پێوه‌ نه‌بینێت به‌ بوونی ئه‌و هه‌موو تێبینی و ڕه‌خنه‌یه‌‌ی که‌ له‌ ڕابردوو له‌سه‌ر نا ڕوونی و نا ته‌ندروستی له داهاتی نه‌وت هه‌بووه‌ له‌و هه‌رێمه‌دا.

به‌ڕێزان ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامان و هه‌ڵوێست له‌سه‌ر وه‌رگرتنه،‌ له‌ بیر کردنی ٥ پڕۆسێنته‌ بۆ پشکی قه‌ره‌بووی خه‌ڵکی جینۆسایدکراو و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ناوچه ڕاگوێزراوه‌کانی کوردستانه‌ له‌و ڕێکه‌ونی هه نارده‌ی نه‌وت دا.هه‌روه‌ک زیان لێکه‌وتووانی کوێت و دراوسێکانی تر!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ پێشتر وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاڵکراوانی / حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ فه‌رمی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوای بودجه‌یه‌کی تایبه‌تی کردووه‌ له‌ به‌غدا بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/19712

بۆیه‌ داوا له‌ هه‌‌ر یه‌ک له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌ین که‌ به‌یه‌ک ده‌نگی ووشیاری بده‌ین به‌ سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدی دانوساندکاری کورد و ڕۆژئاوایه‌کان بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت بۆ دانانی ٥ پڕۆسێنت به‌جیا له‌ ژماره‌ بانکێکی تایبه‌ت بۆ که‌س کاری شه‌هیدان و جینۆسایدکراوانی کوردستان.

بۆ زانیاری هه‌موولایه‌ک؛

١- پێشتر ئه‌م داوایه‌مان به‌ تایبه‌تی داوا به‌ نه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و بڕیار به‌ده‌ستانی دنیا

http://asinger.co/?p=1202

٢- کۆمپانیای تایبه‌تمان بۆ ئه‌و داوایه‌ له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا به‌ فه‌رمی تۆمار کردووه، بۆ به‌دواداچوونی قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی قوربانیانی کوردستان به‌ڕێگای یاسایی.

چاوه‌ڕوانی هاوکاری و پشتیوانی هه‌ریه‌ک له‌ ئێوه‌یی یاسا ناسان و ئابووری ناسی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه‌یه.

له‌بری که‌س و کاری قوربانیان و ڕزگاربوان له جینۆساید کراوانی کوردستان

کۆمپانیای ئاسنگه‌ری خێره‌ومه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی

Asinger Community Interest Company

خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر

له‌نده‌ن، ٢٥ مایس ٢٠١٤