ئابڕووی بێده‌نگیمت برد و

منیشت سپارد، به‌وه‌همه‌کان و

دونیات پڕ کرد 

له‌ته‌م و

منیشت کرده‌ دیلی بێده‌نگیم.

 

له‌سه‌ر زه‌مینی وه‌همه‌کان

جگه‌ له‌پێخه‌فی مه‌رگ

هیچیترم به‌دینه‌کرد.

هێزه‌کان پڕن له‌تاریکی و

تارای وه‌همبوون ده‌ئافرێنن و

تاریکی ده‌که‌ن به‌باڵای ڕووناکیمدا

چوارده‌ وه‌رزه‌ 

من به‌ده‌م دۆزه‌وه‌ ده‌ناڵێنم

تا شانازی تۆ و شکۆی خۆم

بگێڕمه‌وه‌، که‌چی له‌پێکه‌نین ئاسای درۆزنانه‌تدا

ونت کردم.

 

ده‌نگی ئه‌م هاوارکردنه‌م

حه‌ڤده‌ وه‌رزه‌ ناگات به‌گوێی خۆم و 

ساویکانه‌ ده‌خه‌وم.

 

من ئه‌وه‌تام

له‌سه‌ر سه‌ری گوڵه‌ مۆره‌ 

 عه‌ر عه‌رییه‌کان.

 

شاژنیم 

له‌وێ ده‌که‌م به‌خه‌ونی خه‌ونی سورباوی 

ئه‌کیژانه‌ی هه‌مان خه‌ونی من و

ئاوزی من ده‌ژه‌نن.

 ده‌چمه‌وه‌ سه‌ر ڕێگای عه‌ده‌مه‌وه‌ و

له‌وێ سه‌ڕابه‌کان لار ده‌که‌مه‌وه‌

تانووچ بده‌ن بۆ ژنییه‌تیم.

 

دڵی ڕۆژهه‌ڵات

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.