ئه‌و ده‌مه‌ی ڕێم گرته‌به‌ر،

به‌ره‌و قه‌ندیل

هه‌ر ئه‌وده‌م ئازادیم له‌قه‌ندیلدا دۆزییه‌وه‌

قه‌ندیل فه‌رمووی

ده‌ستیــــــنا و کچانی ئازادی خواز

وا کۆبانێ چاوه‌ڕێتانه‌

چاوه‌ڕێتانه‌ کۆتری سپی له‌وێ

ژیان له‌وێ

ئازادی له‌وێ

تاریکه‌کان ئه‌ینێژن

ده‌ستیــــنام به‌خوێنی خۆی تینوێتی کۆبانێ و

به‌جه‌سته‌ی خۆی برسێتی قه‌ندیلی 

شــــــکاند

ئازادی من و ئازادی تۆ له‌ نیگای قه‌ندیلدا.

 

 

25/10/2014

ڕانیه‌

ئه‌فسانه‌ سروش

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.