دڵم بۆته‌ لانه‌ی خه‌می عاشقانی ووڵات

بۆ ته‌ خه‌راباتی سه‌ر ده‌رناكه‌م

له‌م خه‌مه‌ بێ شووماره‌

فرمێسك جاوانم ڵێڵ ده‌كات

وورده‌ وورده‌ ده‌ڕژێته‌ خوارێ

كه‌چی ناتوانێ دایبمركێنێ

گڕی تاسه‌ی شێوه‌ی عاشقێكی

كوژراو

سه‌رم پڕه‌ له‌ هاواری شه‌هیدانی

ڕێگه‌ی عه‌شق به‌ هیچ دۆعا و نزایه‌ك

ئه‌م سه‌دایه‌ كپ نابێت

نه‌بوونی خۆشه‌ویستی له‌ ووڵات

ده‌ردێكه‌و ده‌واكه‌ی زۆر به‌ ئاسان‌

په‌یدا نابێت

نا ڕاستی و یه‌كتر هه‌ڵ خه‌ڵه‌تان

خه‌ریكه‌ به‌های چیرۆكی ئه‌فسانه‌ی

عاشقان له‌ناو ده‌بات و ئه‌یڕه‌وێنێته‌وه‌

عه‌شق ئه‌مڕۆ له‌ ووڵاتمان بۆته‌

ڤایرۆسی كوشتنی گشت مێ یه‌كان

پیاوانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌م كه‌ مێ وه‌فا بنوێنن

كه‌م دڵی عاشقانی وولاتم بڕه‌نجێنن

بابه‌س بێ له‌ت و په‌ت كردن به‌ نه‌زانی

باوك، برا، هاوسه‌ر هه‌ر خۆتانن تا مردن

ئه‌كێشن په‌شیمانی

زۆر به‌داخه‌ پیرۆزی خۆشه‌ویستی تان

ڕه‌وانه‌وه‌ ئه‌ی به‌ن به‌ره‌و نه‌مان

عه‌شقتان كرده‌ تابوویه‌ك له‌ به‌رده‌می

هه‌موو لاوان.

تێبینی: ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ پێشكه‌شه‌ به‌ گیانی گشت شه‌هیدانی ڕیگه‌ی عه‌شق له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.

له‌نده‌ن / ٢٠٠٧

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.